ئەم بابەتە لەسەر بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی مەکینەی سەیارەیە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە ئامادە کراوە.
کاتێ پلەی گەرمیی سەیارەکەت بەرز ئەبێتەوە، مەکینەکە مەکوژێنەوە.
کاتێک پلەی گەرمیی ئۆتۆمبێل زۆر بەرز ئەبێتەوە، چوونکە ڕنگەکان زۆر داخن، گەر مەکینەکە بکوژێنیتەوە ڕنگ و پستۆنەکان لە جێیەکی نەگۆڕ لە سلەندردا جێگیر ئەبن و ناتوانن گەرماکەیان بگوازنەوە بۆ دیوارەی سلندەر، لە ئەنجامدا ڕنگەکان ئەنووسێن بە پستۆنەکانەوە و لەم حاڵەتەدا ئەڵێن مەکینەکە قفڵ بووە.
کەوایە سەرەتا لە پێش کوژاندنەوەی مەکینەی سەیارە، ڕادێتەرەکە بە ئاو فێنک بکەنەوە و کاتێک هێمای ئاوەکە لەسەر داشبۆرد گەڕایەوە بۆ ناوەڕاست ئینجا مەکینەکە بکوژێننەوە.
گەر لە شوێنێک بوون کەوا ئاوتان لە بەردەست نەبوو و بەهۆی بەرزبوونی زۆری پلەی گەرمییەوە کەوا ئاگرگرتنی مەکینەی لێ ئەکەوێتەوە، مەکینەکە بکوژێننەوە و یەک دەقە جارێک سلفێکی بچووک لێ دەن (نیمچە سلف) بۆ ئەوەی پستۆنەکان بکەونە جووڵە و ئاگادار بن مەکینەکە دانەگیرسێت، تاوەکوو پلەی گەرمیی مەکینەکە دابەزێت.
ئەم دوو بابەتەش لە بڵاگی هەرزان بخوێننەوە:
بۆچی پلەی گەرمیی سەیارە بەرز ئەبێتەوە؟ بەشی یەکەم
کاتێک پلەی گەرمیی ئۆتۆمبێلەکەت بەرز ئەبێتەوە نابێ ئەم کارانە بکەی!
بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.