ئەم بابەتە لەسەر سیستەمی برەیکی EBDیە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە.
- سیستەمی برەیکی EBD (دابەشکردنی ئەلیکترۆنیکیی هێزی برەیک) سیستەمێکی برەیکی سەربەخۆ نییە، بەڵکوو وەکوو سیستەمێکی برەیکی یاریدەدەر و تەواوکەری ABS لەسەر سەیارەکان دائەنرێت. EBD سیستەمێکە کەوا بەر بە لادان و ترازانی سەیارە لە کاتی شۆفێریکردندا ئەگرێت.
- گەر لە جادەیەکدا برەیک بکەی کەوا نیوەی بەفرە و نیوەی قیرەتاوی جادەکە، گەر سیستەمی برەیکی سەیارەکەت بەس ABS بێت، سەیارەکە لا ئەدا بەرەو قیرەتاوەکە و لە ڕێگا سەرەکییەکە چەوت ئەبێتەوە.
- بەڵام سیستەمی برەیکی EBD بەر بەم چەوتبوون و لادانە ئەگرێ و هێزی برەیکەکە دابەش ئەکاتە سەر هەردوو تایەکە و بەپێی هێزێکە ئەو تایەیانە پێویستیانە، ئەیانداتێ و سەیارەکە لە هەموو ئاستێک و لەسەر هەر شت و شوێنێکی خز کۆنترۆڵ ئەکات.
- سیستەمەکانی برەیک سەرەتا زۆر مێکانیکی دیزاین ئەکران و هێزی برەیک بە شێوەیەکی یەکسان دابەش ئەکرایە سەر هەردوو تایەکە. بەڵام هەندێ جار و لە هەندێ هەلومەرجدا گەر بە شێوەیەکی یەکسان دابەش بکرێ ڕەنگە لە هەندێ حاڵەتدا وەک بەفر و باران ئەو برەیکە ئەوە نەبێ کەوا پێویستە ببێ، بۆیە بوونی EBD کەوا بەپێی هێزی پێویستی هەر تایەیەک، هێزی ئەداتێ، ئەم کێشەیەی چارەسەر کردووە.
بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.