هەرزان بڵاگ

گرانترین سەیارەکانی جیهان بناسن

بووگاتی

ئەم بابەتە لەسەر گرانترین سەیارەکانی جیهانە و لە بڵاگی سایتی هەرزان ئەیخوێننەوە.

بووگاتی، بێنتڵی، ئاستۆن مارتین، ڕۆڵس ڕۆیس، فێراری، لامبۆرگینی و … هەندێک لە براندە هەرە شاهانەکانی جیهانی سەیارەن کەوا لە ساڵدا ژمارەیەکی کەم و سنووردار و داواکراوی تایبەتی سەیارە بۆ کەسە هەر دەوڵەمەنەکان دروست ئەکەن. 

کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی ئەم جۆرە سەیارەیانە زۆرتر ئیتالی و بەریتانی و ئەڵمانیایین.

گرانترین سەیارەکانی جیهان کامانەن؟

  1. ڕۆڵز ڕۆیس کالینان؛ سەیارەیەکی پڕشکۆ

ناوەکەی لە گەورەترین ئەڵماسی جیهانەوە وەرگیراوە.

ساڵانە 1900 سەیارە ئەفرۆشرێت و هەر ئەم ژمارە سنووردارە لە فرۆشتن لە ساڵدا سەرووی 700 ملیۆن دۆلار ئەخاتە گیرفانی خاوەنەکانیەوە.

2.66 تەن کێشی هەیە.

5.3 مەتر درێژە.

470 هەزار دۆلار سعری ئەم سەیارەیەیە.

  1. بووگاتی شیرۆن

ئاشکرا نییە لە ساڵدا چەن سەیارە لەم مۆدێلە بەرهەم ئەهێنرێت و ئەفرۆشرێت بەڵام بەدڵنیایییەوەی سەرووی 200 سەیارەیە.

نرخی سەیارەیەک 2.9 ملیۆن دۆلارە و لە ساڵدا 500 بۆ 600 ملیۆن دۆلار ئەخاتە گیرفانی خاوەنەکانیەوە.

شیرۆن خێرایییەکەی ئەگاتە 400 کیلۆمەتر لە کاتژمێردا.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەم سەیارەیەی هەیە.

  1. مەک ڵۆرن سپیدتێڵ

سووپێرسپۆرتێکی بەریتانییە.

بەهاکەی 2 ملیۆن و 230 هەزار دۆلارە.

لە ساڵدا 106 سەیارەی لێ بەرهەم ئەهێنرێت.

هەر ئەم ڕێژەیە لە فرۆشتن لە ساڵدا 250 ملیۆن دۆلار داهاتی بۆ مەک ڵۆرن هەیە.

خێرایییەکەی ئەگاتە 390 کیلۆمەتر/کاتژمێر.

لە ناوەوە جێی دانیشتنی 3 کەس ئەبێنتەوە.

  1. بێنتڵی مۆڵسن مۆڵینەر

ڵێمۆزینێکی زۆر گەورەیە.

6.2 مەتر درێژە.

لە ناوەوە زۆر گەورە و شاهانەیە.

ساڵانە 100 دانەی لێ بەرهەم ئەهێنرێت.

سعرەکەی نزیکەی نیو ملیۆن دۆلارە.

  1. فێراری GTC4 لۆسۆ؛ خێرایی و جوانی لە یەک کاتدا

سعری 578 هەزار دۆلارە

مەکینەکەی 6300 سی‌سییە

12 سلندرە

680 ئەسپی هەڵم هێزی هەیە

0 بۆ 100 لە 3.5 چرکەدا ئەبڕێت.

خێرایییەکەی ئەگاتە 350 کیلۆمەتر/کاتژمێر

  1. ئەستۆن مارتین ڤەنکویش زاگاتۆ شووتینگ برەیک

وەکوو ناوەکەی تایبەتە

بەریتانییە

ستەیشن کۆپەیەکی چوار کەسییە

سعری 600 بۆ 750 هەزار دۆلارە

لە ساڵدا 99 سەیارەی لێ بەرهەم ئەهێنرێت

کۆمپانا لە فرۆشتنی ئەم مۆدێلە لە ساڵدا 75 ملیۆن دلار قازانج ئەکات.

بۆ کڕین و فرشتنی هەموو جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.