هەرزان خزمەتگوزارییەکی نوێ پێشکەش بە بەکارهێنەرانی دەکات، بەو کەسانەی کەوا دەیانەوێ کاڵاکەیان خێراتر بفرۆشرێت و زیاتریش بەرچاو بکەوێت.
ڕێکلامی تایبەت سێرڤیسێکی تازەیە لە هەرزان بۆ ئەو کەسانەی بەنیازن کاڵا، ئۆتۆمبێل، موڵک یان خزمەتگوزارییەکەیان خێراتر بفرۆشرێت یان ژمارەیەکی زۆرتری سەردانکەر، سەردانی کاڵا و شوێنەکەیان بکات.
ئەگەر کەسێک ڕێکلامەکەی لە ئەپی هەرزان بکات بە “تایبەت”، چانسی فرۆشتنی کاڵاکەی چەند قات بەرزتر دەبێتەوە.
جیاوازییەکانی ڕێکلامی تایبەت:
- کە ڕێکلامێک ببێ بە “تایبەت”، مارکی “تایبەت” دەدرێ لەسەر کاڵاکە و هەر ئەمە زۆر زیاتر کاڵاکەی بەرچاو دەخات.
- ڕێکلامێک کە کرابێ بە تایبەت، قادرمە دەکرێت، واتە هەموو ماوەیەک جارێک دەهێنرێتە سەرووی هەموو کاڵاکانەوە.
- لە هەموو سۆشیاڵەکانی هەرزان وەک هەموو گرووپەکانی هەرزان لە فەیسبووک (گەورەترین گرووپی کڕین و فرۆشتن لە کوردستان بە 500 هەزار ئەندامی کارا)، پەیجی هەرزان لە فەیسبووک، پەیجی ئینستەگرامی هەرزان، پۆست و ستۆری دەکرێت.
چۆنیەتیی داواکاری
- لە سایتی و ئەپی هەرزان کاڵاکەتان پۆست بکەن بێ بەرامبەر
- ڕاستەوخۆ لەدوای دانانی کاڵا، دەڕۆیتەناو پەڕەی بەڕێوەبردنی کاڵاکە
- لە پەڕەی بەڕێوەبردنی کاڵا دەتوانی زیادکردنی سەردانکەران هەڵبژێری
- و لە کۆتاییدا، لەسەر داواکردن کلیک بکە