پێویستە سەرەتا هاتنی ساڵی نوێی کوردی لە هەموو خەڵکی کوردستان پیرۆزبایی بکەین و هیوادارین ئەم قەیرانی “ڤایرۆسی کۆرۆنا”یە کەوا ماوەیەکە بەرۆکی جیهان و کوردستانی گرتووە بەم زووانە کۆتاییی بێت.
باس لە گۆڕانکارییەکی گەورەیە. هەرزانێکی نوێ بەڕێوەیە.
پاش چەند مانگ هەوڵی بێوچانی تیمەکانی هەرزان لە بەشە جۆربەجۆرەکاندا وەک ئایتی، دیزاین و مارکێتینگ بە لێکدانەوەی دەیتاکان و هەڵسەنگاندنی پێویستیی بەکارهێنەرانی هەرزان، گۆڕانکارییانێکی بەرچاومان لە سایت و ئەپڵیکەیشن و تەنانەت شوناسی براندەکەدا کردووە کەوا هاوئاستی سایتە بەناوبانگە جیهانییەکانی ئەم بوارەی کردووە و هەوڵ دراوە لەم ئەپدەیتەدا پلەتفۆرمێکی شیاوی خەڵکی کوردستان بەرهەم بێنین.
هەندێ لە تایبەتمەندییە تازەکانی براندی هەرزان کەوا بەڵێن ئەدەین پێیان دەروەست بمێنین:
- ئاسانیی بەکارهێنان
- پێوەندیی ئاسان و تەندروست لەگەڵ موشتەرییەکاندا
- یەکسانی و دروستکردنی سێرڤیسێکی یەکسان بۆ هەمووان
- پێوەندییەکی درێژخایەن لەگەڵ موشتەرییەکاندا (وەک هاوڕێیەک کەوا بڕیارە لە ڕێگایەکی دوورودرێژدا هاوڕێیەتیی بکات)
لەم وێنەیانەی خوارەوەدا ئەتوانن بەشێک لە گۆڕانکارییەکان لە براندینگی هەرزاندا چاو لێ بکەن.
چاوەڕوانی گۆڕانکارییە گەورەکانی هەرزان و ڕاگەیەندراوەکانی ترمان بن.


