هەرزان بڵاگ

پێنج یاسای گرنگ بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مووچە و ئەو پارەیەی بڕیارە وەری بگرن

گفوگۆکردن لەسەر مووچە

ئەم بابەتە لەسەر یاساکانی گفتوگۆکردن لەسەر مووچەیە و لەلایەن تیمی ناوەڕۆکی بڵاگی هەرزانەوە نووسراوە.

هەموومان حەزمان کردووە پێشنیاری ئیشێکی باشمان پێ بکرێت یان لەو ئیشەدا کە ئەیکەین پلەکەمان بەرزتر ببێتەوە. لەوانەیە لە کاتی گفتوگۆکردن لەسەر بابەتە جۆربەجۆرەکاندا لەوەی کە خراپ لێمان تێ بگەین بترسین و هەستێکی ناخۆشمان هەبێت بەڵام باشتر وایە بزانن تەنانەت پرۆفێشناڵەکانیش لە کاتی گفوگۆکردن لەسەر مووچە و پارە تۆزێ دوودڵن و کەمێ ئەترسن.

وەرگرتنی ئەو مووچەیەی کەوا خۆتی بە شایان ئەزانی بکەوە ئامانجی بابەتەکە و واز لە ترسان لە گفتوگۆکردن بێنە.

پێنج یاسای گرنگ کەوا پرۆفێشناڵەکان لە کاتی گفتوگۆکردن لەسەر مووچەکەیان ڕەچاوی ئەکەن:

  • پێشنیارە سەرەتایییەکە قبووڵ مەکەن

کاتێک خەریکی گفتوگۆی، خێرا وەڵامی ئەرێنی مەدەنەوە بەو پێشنیارەی کەوا سەرەتا پێتان ئەکرێ. بڵێن پێویستتان بە کاتە بۆ بیرکردنەوە.

داوا لە خاوەن کارەکان بکەن کەوا 24 بۆ 48 کاژێر کاتتان بدەنێ و لەم ماوەیەدا بەباشی ڕەوش و هەلومەرجی کارەکە تاوتوێ بکەن و پاشان خۆتان بۆ وتووێژ و دانوسانی دواتر ئامادە بکەن.

  • ئێوە نرخی سەرەتایی پێشنیار مەکەن

هونەری گفتوگۆ لەسەر مووچە ئەوەیە بۆ ڕاگەیاندنی نرخی سەرەتاییی مووچە چاوەڕێی خاوەن کار ببی تا ئەو کاتەی خاوەن کار داوات لی بکات نرخی سەرەتاییت بۆ ئیشکردن ڕاگەیەنی. خاڵە سەرەکییەکە ئەوەیە دەس ڕاگرن و چاوەڕێ بکەن تاکوو خاوەن کار نرخێکی دادپەروەرانە بەگوێرەی توانست و بەهرە تاکەکەسی و پیشەیییەکەتان لە بەرچاو بگرێت.

  • هەستەکانتان کۆنترۆڵ بکەن

گفتوگۆکردن لەسەر مووچە ئەتوانێ ڕووبەڕووی کۆمەڵێک هەستتان بکاتەوە. ئەم گفتوگۆکردنە ئەتوانێ پڕ بێت لە دڵەڕاوکێ، ترس، هەیەجان و تەنانەت جاروبار ئەشتوانێ ئیزعاج بێت. هەستەکانتان کۆنترۆڵ بکەن و پرۆفێشناڵ و ئەرێنی بمێننەوە.

  • بیرتان نەچێت لەسەر پارەی زیاتریش گفتوگۆ بکەن

بابەتێک کە زۆر کەس لەدوایەوەن ئەوەیە سەرەڕای مووچەکەیان بتوانن لەبریی کارکردنی زۆرتر،مووچەیەکی زیاتریش وەر بگرن. سەرەڕای مووچە، لەسەر ئەم پارە زیاترە و پاداشت و پشووەکانیش گفتوگۆ بکەن.

  • نرخێک بدۆزنەوە لەنێوان ئەو پارەیەی کە خاوەن کار ئەتوانێ بیدات و ئەو پارەیەی کەوا خۆتی بە شایان ئەزانی

گفتوگۆکردن لەسەر مووچە تەنانەت بۆ پرۆفێشناڵەکانیس چەڵێنجێکی گەورەیە بەڵام ئەتوانێ گۆڕانکارییەک لە دۆخی کارکردنتاندا دروست بکات.

تیمی هەرزان هیوادارە بتوانن باشترین کاری دڵخوازی خۆتان بدۆزنەوە و هەست بە ڕەزامەندی بکەن لەو ئیشەی کەوا ئەیدۆزنەوە.

بۆ دۆزینەوەی هەلی کاری گونجاو سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.