هەرزان بڵاگ

بۆچی نابێ سەیارەی نایاب و گران بکڕین؟

سەیارەی گرانبەها

ئەم بابەتە لەسەر کڕینی سەیارەی گرانبەهایە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە و لە بڵاگی هەرزان ئەیخوێننەوە.

هەواڵنێریی CNN لە ڕاپۆرتێکی خۆیدا ئاماژە ئەکاتە هەندێ لێکۆڵینەوەی زانستی و چەند هۆکارێکمان بۆ ئەهێنێتەوە کە بەپێی ئەوانە ئەبێ ئۆتۆمبێلی نایاب نەکڕین.

هاتوچۆی بەردەوام بە سەیارەیەکی گران، خراپترین کارێکە کە ئەتوانین ئەنجامی بدەین. هەندێ لە لێکۆڵینەوەکان و ئەزموونەکان ئەیسەلمێنن کەوا خاوەنی ئەو سەیارەیانەی نرخی زیاتریان هەیە، هەست بە شانازی و سەرتربوون ئەکەن و هەر ئەمەش، بەستێنێک بۆ پێکدادان و دەعم دروس ئەکات. توێژینەوەیەکی هاوبەش کە لە لایەن گرووپێک لێکۆڵەر لە دوو زانکۆی نۆڤادا و لاس‌ڤێگاسەوە ئەنجام دراوە ئەو ڕاستییەمان بۆ ئەخاتە ڕوو کە خاوەنی سەیارەی گران لەگەڵ کەسێکی پیادە کە ئەیەوێ لە شەقامێک بپەڕێتەوە کەمتر هەست بە هاودڵی ئەکات. ئاستی ئەم ئاکارە، بەپێی ڕەگەز و ژن و پیاوبوون جیاوازە. بۆ نموونە ئاستی هاودڵیکردن لە ژناندا لە سەدا 31ە و بۆ پیاوان هەتا سەدا 24 دائەبەزێ.

لە هەمان کاتدا ئەم توێژینەوەیە ئەوەشمان بۆ ئەسەلمێنێ هەر چەندە سعری ئۆتۆمبێلێک زیاتر بێت، ئەگەرێکی کەمتری هەیە کە خاوەن سەیارەکە ئاوڕ لە خەڵکی پیادە و بەربەستە دەرەکییەکان بداتەوە. لە ڕاستیدا لێکۆڵینەوەکە ئەوەمان پێ ئەڵێت هەر چەندە سەیارەکەت بەنرختر بێت و دەوڵەمەنتر بیت، کەمتر لە دەعم ئەترسیت، یان کاردانەوەی جەستە و مێشکت بەرامبەر بە بەربەستی سەر ڕێگا کەمتر ئەبێتەوە.بەپێی زانیارییەکانی ئەم وتارە کە لە گۆڤاری تەندروستی و گواستنەوە و گەیاندندا بڵاو بۆتەوە، لە وڵاتی فینلانددا ئەو پیاوانەی کەوا مکوڕ و نەترس و ڕەخنەگرن زیاتر ئۆتۆمبێلی نایاب وەک BMW و Audi و Mercedes ئەکڕن و هەر ئەو کەسانەش زیاتر لە خەڵکی دیکە یاسای هاتوچۆ پێشێل ئەکەن.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.