هەرزان بڵاگ

مەسرەفی بەنزین لە گەرما زۆرترە یان سەرما؟ چۆن مەسرەفی بەنزین کەم بکەینەوە؟

بەنزین

ئەم بابەتە لەسەر بەراوردی مەسرەفی بەنزینە لە هەوای سارد و گەرمدا و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە و لە بڵاگی هەرزان ئەیخوێننەوە.
سەیارە لە هەوای سارد و لە وەرزە ساردەکاندا زیاترلە هەوای گەرم و وەرزە گەرمەکان بەنزین سەرف ئەکات. زۆر شت هەن لەسەر بەکارهێنانی بەنزین لە سەرمادا کاریگەرییان هەیە. دێنسیتی (density)ی هەوای سارد لە هەوای گەرم زۆرترە. هەر بەم هۆیەوە سترێچی ئایرۆداینامیکی لەسەر سەیارە بەتایبەت لە خێرایییە زۆرەکاندا زۆرترە و لە ئەنجامیشدا ئەبێتە هۆی زۆربوونی بەکارهێنانی بەنزین. ئەم دیاردەیە لەسەر تایەکانیش کاریگەریی هەیە و ئەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بای تایە. کەمبوونەوەی بای تایەکان ئەبێتە هۆی لێکساویانی نێوان تایە و زەوی و بەکارهێنانی بەنزین زیاد ئەکاتەوە.

هەروەها هەوای سارد ئەبێتە هۆی زیادبوونی ویسکۆزیتەی ڕۆنی مەکینە و لیکساویانی کەلوپەلەکانی مەکینەی سەیارە. کاتێک کە سەیارە ساردە و هێشتا نەگەیشتۆتە گەرمایەکی گونجاو، هەر ئەم بابەتە ئەبێتە هۆی زیادبوونی بەکارهێنانی بەنزین. ئەم بابەتە زۆرتر کاتێک دەر ئەکەوێ کە مەودایەکی کورت ئەبڕین و ڕێگە بە سەیارەکە نادەین بەباشی گەرم ببێت.

بەنزین

هەر چۆنێک بێت بە ڕەچاوکردنی هەندێ تێبینی ئەکرێ مەسرەفی بەنزین کەم بکرێتەوە. هاوڕێی بڵاگی هەرزان بن. 

  • سەیارەکەتان لە گەراج یان شوێنێکی سەرپۆشراودا ڕاگرن بۆ ئەوەی کاتێک دیسان بتانەوێ سەیارەکەتان گەرم بکەنەوە کاتێکی کەمتر بخایەنێت.
  • ڕۆنێک بەکار بێنن کەوا واسکۆزیتەکەی گونجاو بێت.
  • ڕۆنە چواروەرزەکان بەکار بێنن.
  • کاتێک مەودایەکی کورت ئەبڕن، هەوڵ بدەن سەیارەکە مەکوژێننەوە.
  • ئایسۆلەیشنی بۆنیت بەکار بێنن. ئەمە ئەبێتە هۆی ڕاگرتنی گەرمای مەکینە و هەروەها مەکینە خێراتر ئەگاتە گەرمایەکی گونجاو.
  • زیاتر لە توانستی سەیارەکە باری لێ بار مەکەن.
  • لە بێکێشەبوونی مەکینە دڵنیا ببنەوە.
  • ڕێژەی بای تایەکان چێک کەن و ئەگەر پێویستی بوو تۆزێکی پێ زیاد بکەن. هەروەها تایەکان ڕێک باڵانس کەن.
  • شێوازی شۆفێریکردنتان بگۆڕن. گۆڕینی شێوازی شۆفێری بە شێوەیەکی بەرچاو بەکارهێنانی بەنزین کەم ئەکاتەوە.
  • بەکارهێنانی کرووزی کۆنترۆڵ (تەحدید سۆرعە) لە شەقامە بازنەیییەکاندا بەکارهێنانی بەنزین کەم ئەکاتەوە.
  • تاکوو کۆتایی پێ مەنێنە سەر پایدەری ڕۆیشتندا و کوتوپڕ خێراییتان بەرز مەکەنەوە. ئەگەر بەهێواشی قاچ لەسەر پایدەرەکە بنێن بەکارهێنانی بەنزین کەم ئەبێتەوە.
  • لە سەلامەتبوونی سێنسۆرەکان بەتایبەت سێنسۆری ئۆکسیجەن دڵنیا ببنەوە.
  • ئەگەر فیلتەری هەواکەتان پیسە، بیگۆڕن.
  • سیستەمی پزیسکلیدان و کەندڵەکان چێک بکەن. کەندڵە خراپەکان بگۆڕن.
  • بەنزینی بێ کواڵێتی مەکەنە سەیارەکەتانەوە
  • هەڵسوکەوتە خراپەکانتان لە کاتی لێخوڕیندا مەهێڵن.
  • لە دروست ئیشکردنی سیستەمی دابەشکاری بەنزین دڵنیا ببنەوە
  • لە پیسنەبوونی نۆزەڵ دڵنیا ببنەوە.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.