هەرزان بڵاگ

مەترسییەکانی ڕاگرتنی سەیارە لەژێر تیشکی خۆردا

کاڵبوونەوەی بۆیاخی سەیارە

ئەم بابەتە لەسەر مەترسییەکانی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆرە لە سەیارە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە ئامادە کراوە.

مەترسییەکانی ڕاگرتنی سەیارە لەژێر تیشکی خۆردا

لە ناوەوەی سەیارەدا یەکێک لەو بەشانەی زۆرترین بەرکەوتەی لەگەڵ خۆر هەیە، داشبۆردی سەیارەکەیە. گوڕی خۆرەکە و تیشکی سەروومۆر لە کاتی بەرکەوتنی لەگەڵ جامەکانی سەیارەدا زۆرتر ئەبێتەوە و هەر ئەمەش داشبۆردەکە کاڵ ئەکاتەوە.

گەر کوشنی سەیارەکەشت جڵد بێت، تیشکی خۆر هەمان شتیش بە کوشنی جڵدی سەیارەکەت ئەکات.

بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر زیان بە بۆیاخی سەیارەکەش ئەگەیەنێت. تیشکی ڕاستەوخۆ و بەردەوامی خۆر بۆیاخی سەیارەکەت ئەبا و هەندێ ئەشیای پلاستیکیی دەرەوەش وەک دەعامی و … کاڵ ئەکاتەوە.

پێویستە بزانن لەناو سەیارەدا زیاتر لە 275 ماکی ژەحراوی هەیە کەوا هۆکارەکەشی مەوادی ئەو شتە کیمیایییانەیە کەوا ئەشیاکانی ناوەوەی سەیارەی لێ دروست کراوە. ئەم ئەشیایانە بەردەوام هەندێ گاز لە خۆیان بەر ئەدەنەوە کەوا هەمان ماکە ژەحراوییەکەیە. کاتێ خۆر بەر ئەم ئەشیایانە بکەوێ، ڕێژەی بەردانەوەی گازە ژەحراوییەکەشی زۆرتر ئەبێتەوە.

پێشنیارمان ئەوەیە سەیارەکەتان لەژێر سێبەرێک ڕابگرن یان با چادری لەسەر بێ، گەر مەترسیی دزرانی چادرەکەش هەبوو بە قوماشێک لە دیوی ناوەوە، جامی پێشەوە داپۆشن با تیشکی خۆر ڕاستەوخۆ نەیەتە ناوەوە.

هەڵبەت لە سەردەمی کۆرۆنادا هەندێ کەس سەیارەکەیان لەژێر تیشکی خۆر ڕائەگرن بەڵکوو ڤایرۆسەکانی ناوەوەی لە گەرمادا بکوژرێن بەڵام دیارە ئەم شتە کاریگەرییەکی ئەوتۆی نییە و لە ڕووی زانستیشەوە نەسەلمێندراوە، کەوایە هەمیشە با سەیارەکەتان لە سێبەرێک بێت.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.