هەرزان بڵاگ

هەموو شۆفێرێک تووشی ئەم بیس (20) هەڵەیە ئەبێ لە کاتی لێخوڕیندا

هەڵەی شۆفێری

ئەم بابەتە لەسەر 18 هەڵەی باوی کاتی شۆفێریکردنەوە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە.

  1. قاچ خستنەسەر پایدەری برەیک لە کاتی تێپەڕبوون لە چاڵ و تاسەکاندا
  2. هەڵکشانی هاندبرێک بەبێ ڕاگرتنی دوگمەکەی
  3. لە کاتی گڕینی ڕۆندا جار نا جارێک فلتەری هەوا و ڕۆن بگۆڕی (واتە هەر کاتێک ڕۆنی سەیارە ئەگۆڕی، فلتەری ڕۆن و هەواکەشی بگۆڕە)
  4. لە وەرزە ساردەکاندا سەیارە بەڕاوەستاوی گەرم بکەی(باشترین حاڵەتی گەمکردنی سەیارە، لە کاتی هێواش ڕێکردنی سەیارەدایە)
  5. قورسکردنی لەڕادەبەدەری سەیارە
  6. نەگۆڕینی ڕۆنی گێڕ لە کاتی گونجاوی خۆیدا
  7. پاڵدانەوەی قاچ بە پایدەری کەلاچەوە
  8. بەکارهێنانی فوول لایت لە تەمومژدا
  9. پێش ئەوەی سەیارەکەت بکوژێنیتەوە، قاچت لەسەر پایدەری بەنزین بێ
  10. ڕاگرتنی سەیارە بەپێچەوانەی ئاراستەی شەقام
  11. کوژانەوەی سەیارە بەهۆی نەبووی بەنزینەوە
  12. سەیارەکەت ئایرباگی ببێ و لە پێشەوە لای سەکن مناڵ بخەیتە باوەشتەوە
  13. بۆشنەکردنی گێڕ لە ترافیک لایت و ترافیکدا
  14. تێکردنی ئاوی ئاساییی ماڵان بۆناو ڕادێتەر و جامشۆری سەیارەکە
  15. هێشتنەوەی چەمچە لەسەر سەیارە لە کاتێکدا پێویستت پێی نییە
  16. بە خێرایییەکی کەمەوە لە لاینی تیژڕۆییدا شۆفێری بکەیت و پێچەوانەکەشی
  17. هێنانەخوارەوەی جامەکان لەبریی بەکار‌هێنانی تەبرید لە جووت سایدی و جادە دەرەکییەکاندا (مەسرەفی بەنزین لە حاڵەتێکدا جامەکان لە خوارەوەیە زۆرترە لەچاو کاتێکە تەبریدت هەڵکردووە لە جادەکانی دەرەوەی شار و جووت سایدییەکانی ناوشاردا)
  18. هاوکات قاچ خستەنەسەر برەیک و کەلاچ بۆ ڕاگرتنی سەیارە (لە سەرەو خوارییەکاندا گەر بتەوێ خێراییت کەم بکەیتەوە، گەر قاچ بخەیتە سەر کەلاچ، سەیارەکەت خێراتر ئەبێتەوە و کۆنترۆڵی لەدەستت نامێنێ، کەوایە ئەبێ سەرەتا برەیک بکەی و کاتێ خێرایییەکەی گەشتە ڕادەیەکی پێویست، لە پێش کوژانەوەی سەیارە قاچتان لەسەر کەلاچ بنێن)
  19. زۆر نزیکبوونەوە لە سەیارەی بەردەمت
  20. لە کاتی ترافیک لایتی زەرددا هەوڵ بدەی خێراییت زۆرتر بکەیتەوە و تێپەڕی کەی

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە سەیارەیەک لێرەوە سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

ئەم دوو بابەتەش لەسەر هەڵەی باوی لێخوڕینی سەیارە هەر لە هەرزان بخوێننەوە:

هەندێ هەڵەی باو لە کاتی شۆفێریدا

ئەنجامدانی ئەم دە هەڵەیە ئەبێتە هۆی زیانبینینی سەیارەکەت

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.