هەرزان بڵاگ

بۆچی ئاوی ڕادێتەری سەیارە کەم ئەکات؟

ڕادێتەر

ئەم بابەتە لەسەر هۆکارەکانی دابەزینی ئاستی ئاوی ڕادێتەری سەیارەیە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە.

ئەرکی ڕادێتەر گۆڕینەوەی حەرارە و هەوای دەرەوەیە و بەگشتی ئەتوانین بڵێین ئەرکی ڕادێتەر فێنککردنەوەی مەکینەی سەیارەیە.

زۆرێک لە شۆفێران نازانن کەمکردنی ئاوی ڕادێتەری سەیارە یاخود دابەزینی ئاستی ئاوی سەیارە تا چەند زیانی بۆ سەیارەکەیان هەیە.

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و کەمکردنی ئاوی ڕادێتەر ئەتوانێ کۆمەڵێک هۆکاریان ببێ کەوا گەر شارەزا نەبین ئەتوانێ مەترسیی لێ بکەوێتەوە، بۆ نموونە ئەتوانێ ببێتە هۆی سووتانی کاسکێتی سلەندری مەکینە.

گرنگترین هۆکارەکانی کەمکردنی ئاوی ڕادێتەری سەیارە:

  1. بوونی لێڕژان لە سۆندەکاندا
  2. خراپ یان کونبوونی ڕادێتەر
  3. گیرکردنی وەلفی حەماوە
  4. هاتنەدەرەوەی ئاو لە سلەندر بەهۆی سووتانی کاسکێتی سلەندرەوە
  5. لێڕژان لە سیستەمی گەرمکەرەوەی سەیارەوە
  6. بوونی هەوا لەناو ڕادێتەردا
  7. هاتنەدەرەوەی ئاو لە سەرپۆشی ڕادێتەرەوە
  8. خراپبوونی واتر پەمپ

باشترین چارەسەر ئەوەیە ساڵێک جارێک ئاوی ڕادێتەری سەیارە بگۆڕین و ئاوای ئاساییی ماڵان نابێ بکرێتەوە ڕادێتەرەوە و ئەبێ هەمیشە ئەنتی فریز بکەیتە سەیارەکەتەوە و پێویستە هەموو شۆفێرێک بزانێت ئەنتی فریز بەس بۆ زستانان نییە و ئەبێ هەموو وەرزێک بەکار بهێنرێت.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن

یەک کۆمێنت

  • پاش سڵاو ..سوپاس بۆ زانیاریەکانتان..
    …ئەگەر ئاوی ناو ئەو دەبەیارمەتیدەرەی کەئاوی لێ دەچێتە ناو ڕادێتەر بکوڵێت هەرئەبێت سەیارەکە نەکوژێنیتەوە تا ئاوی تێ بکەت؟
    …ئەگەر ئەو هۆکارانەی سەرەوە نەبوون..ئەی کەم بون یا نەمانی ئاو لەناو دەبەکەدا هۆکار نابێت بۆ کوڵانی ڕادێتەر؟ زۆر سوپاس.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.