هەرزان بڵاگ

هەندێ هەڵەی باو لە کاتی شۆفێریدا

هەڵە باوەکانی شۆفێری

ئەم بابەتە لەسەر هەڵە باوە زیانبەخشەکانی شۆفێریکردنە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە.

  • گۆڕینی گێڕی دوا بۆ پێشەوە لە کاتێکدا سەیارەکە هێشتا ئەجووڵێ

ئەم کارە پەستانێکی زۆر ئەخاتە سەر سیستەمی گواستنەوەی هێز چوونکە پارچەکان ئەبێ لە پڕێکدا بەپێچەوانەی ئاراستەی پێشوویان بجووڵێن. تەنانەت ئەم زیانە لەو تەکانە خێرایە کە لە کاتی گۆڕینی ئاراستەکەشدا ئەیکات بەڕوونی ئەبنینرێت.

چارەسەر: بۆ بەرگریکردن لە زیانبینینی پارچەکانی سەیارە تەنها دوو چرکە چاوەڕێ بکەن و لە کاتی گۆڕینی گێڕدا دڵنیا ببنەوە سەیارەکە بەتەواوی وەستاوە.

  • شۆفێریکردن تا دوا دڵۆپی بەنزین

هەندێ لە شۆفێرەکان تاکوو هەڵکردنی گڵۆپی نەمانی بەنزین لە سەیارەکەیان ئەخوڕن و تاوەکوو تەواوبوونی بەنزینەکە، تێی ناکەنەوە. ئەم زیانێکی جیددی ئەگەیەنێتە سیستەمی گەیاندنی سووتەمەنی. سەرەتا ئەو وردیلە بننیشبووانەی نمی تەنکەکە ئەڕواتە ناو سیستەمی سەیارەکەوە و وا ئەکا سەیارەکە بەدروستی ئیش نەکات.

لە سەیارە نوێیەکاندا فیت پەمپ لەلایەن بەنزینی ناو تەکەکەوە فێنک ئەکرێتەوە و ئەگەر تەنکی بەنزینەکە بەتاڵ بێت فیت پەمپ ناتوانێ گەرمییە زۆرەکەی لە خۆی دوور بکاتەوە و ئەگەری هەر ڕووداوێک هەیە لەم حاڵەتەدا.

چارەسەر: با هەمیشە تەنکی بەنزین لە نیوە زیاترتی تیا بێت.

  • فوولکردنی بەتەواویی تەنکی بەنزین

پێویست ناکا بەتەواوی و لە سەدا سەدی تەنکی بەنزینەکە فوول بکرێ لە بەنزین.

بۆ زانینی هۆکارەکەی ئەم بابەتە لە بخوێننەوە: بۆچی نابێ تەنکی بەنزین بەتەواوی فوول بکرێ؟

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک لێرەوە سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.