هەرزان بڵاگ

کاتێک پلەی گەرمیی ئۆتۆمبێلەکەت بەرز ئەبێتەوە نابێ ئەم کارانە بکەی!

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی سەیارە

ئەم بابەتە لەسەر پلەی گەرمیی ئۆتۆمبێلە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی بڵاگی هەرزانەوە نووسراوە.

هەر خاوەن سەیارەیەک پێویستە بزانێ کاتێک پلەی گەرمیی سەیارەکەی بەرز ئەبێتەوە ئەبێ چی بکات و چی نەکات. چوونکە هەندێ لەو داپەڕانەی کەوا خەڵکی لە کاتی وەهادا ئەنجامی ئەدەن ئەتوانێ مەترسییەکی زۆری پێوە بێ یان زیانی لێ بکەوێتەوە. هەر بۆیەش حەتمەن ئەم بابەتە بخوێنەوە تا بزانیت لەو کاتانەدا ئەبێ لە چی پارێز بکەیت.

شۆفێری مەکە!

شۆفێریکردن، جووڵەی پستن لە سلندەر و بەدوایدا پلەی گەرمیی مەکینە زیاد ئەکات. گێڕی قورس گوشاری زیاتر بۆ مەکینە دێنێت. بۆیەش نابێ وا بیر بکەیتەوە کە خێراییەکی کەم بۆ سەیارە باشترە. گەر ئەتوانی باشتر وایە بە گێڕی بۆشەوە خۆت بگەیەنیتە نزیکترین شوێنی گونجاو بۆ پارککردنی سەیارە. ئۆتۆمبێلەکەت لە شوێنێکی گونجاودا بوەستێنە و ئینجا کارەکانی دیکە ئەنجام بدە.

سەیارەکەت مەکوژێنەوە!

شۆفێری کەمئەزموون، هەر کە ئەبێنێ پلەی گەرمیی سەیارەکەی بەرز بۆتەوە، خێرا ئەیکوژێنێتەوە. بەڵام ئەم کارە نەک بەسوود نییە بەڵکو زیان بە مەکینەکەش ئەگەیەنێت. گەر سەیارە بکوژێنیتەوە، چیتر ئاو لە ڕادێتەرەکەدا ناگەڕێت و بۆیەش ڕەوتی فینککردنەوەی مەکینە وەدوا ئەکەوێت. بێجگە لەوەش کوژانەوەی ئۆتۆمبێل و وەستانی جووڵەی پستنەکان لە پلەی گەرمیی بەرزدا، ئەبێتە هۆی نووسانی پستن بە دیوارەی سیلندەرەوە و بزوێنەر لەکار ئەوەستێ. ئەم ڕووداوە وێڕای ئەوەی سەیارەکەت لەکار ئەخات و لە ڕێدا ئەمێنیتەوە. زیانێکی قورسی ماڵیشت لێ ئەدا.

سەر قەباخی ڕادێتەر مەکەوە!

سەر قەباخی ڕادێتەر مەکەوە! یان لانی کەم بە پارێزەوە بیکەوە! چوونکە پلەی زۆر سەرەوەی گەرمی، ئاوی ناو ڕادێتەر ئەگەیەنێتە ئاستی تەقینەوە. ئەو کارە ئاوی کوڵاو و هەڵمی چڕی ناو ڕادێتەر ئازاد ئەکات. بۆیەش ئەبێ ئاگات لە دەست و دەموچاوی خۆت بێ. بەکارهێنانی قوماشێکی گەورە ئەتوانێ یارمەتیدەر بێت. قوماش یان پەڕۆیەک بخە سەر قەباخی ڕادێتەر و بە پێچەوانەی میلەکانی کاتژمێر بیسووڕێنەوە. زۆربەی کات بەم کارە سەرپۆش بەتەواوەتی جیا نابێتەوە، بەڵام مەودایەک نێوان سەرپۆش و ڕادێتەر دروست ئەبێ. ئەم مەودایە، ڕێگەیەکی باش بۆ دەرچوونی ئاوی کوڵاو لە ڕادێتەرە. واتە هەڵم و ئاوی کوڵاتووی ناو ڕادێتەر بە گۆشەیەکی گونجاو و بەرەو خوار و بەبێ مەترسی بۆ دەست و دەموچاوت دێتە دەرەوە. لەبیرت نەچێ قەرەبووی زیانی ماڵی زۆر ئاسانترە لە زیانی گیانی، کەوابوو ئەبێ زۆر ئاگات لێ بێ. گەر بتەوێ بۆ ڕشتنی ئاو بۆناو ڕادێتەر سەرپۆشەکە بەتەواوەتی بکەیتەوە، ئەبێ بەرەو خوار گوشاری بۆ بێنیت و پاشان هەر لەو ئاراستەیەدا بیسووڕێنیتەوە. وێڕای هەمووی ئەمانە باشتر وایە لە پێشدا ئاو بەسەر دیوارەی ڕادێتەردا بکەیت و بەم شێوەیە مەکینەکە فێنک کەیتەوە. پاش ئەوەی ئامپێری ئاو هاتە خوارەوە، سەرپۆشی ڕادێتەر بکەوە و تماشای ئاوەکەی بکە.

ئاو بەسەر مەکینەدا مەکە!

بە پێچەوانەی ئاوڕشتن بەسەر ڕادێتەر، ئاوڕشتن بەسەر مەکینە زیانی زۆر جیددی بە ئۆتۆمبێلەکەت ئەگەیەنێت. چودەنی بەکارهێنراو لە ڕووەی مەکینە زۆر هەستۆکە و خێرا ئەشکێت . ئاڵوگۆڕی کوتوپڕی گەرمی و فراوانبوون و چوونەوەیەکی ڕووە، ئەبێتە هۆی ئەوەی درزی تێ کەوێت.  هەروەها جیاوازیی نێوان پلەی گەرمیی ناوەوە و دەرەوەی مەکینە ئەگەری ئەو درزتێکەوتنە زیاد ئەکات.

پێشنیاری هەرزان:

زۆر بەجیددی ئەم خاڵانەی سەرەوە ڕەچاو بکە تا ئەگەر ئاوەها کێشەیەک ڕووی دا بزانیت چی بکەیت و لە چی پارێز کەیت. هیوادارین خوێندنەوەی ئەم بابەتە بۆت بەسوود بووبێت و کاتێک پلەی گەرمیی سەیارەکەت بەرز بوویەوە، ئەگەری زەرەرمەندبوونت کەم بکاتەوە.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکە.

ئەم بابەتەش لە بڵاگی هەرزان بخوێننەوە: بۆچی سەیارە گەرم ئەکات؟

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.