هەرزان بڵاگ

بۆچی پلەی گەرمیی سەیارە بەرز ئەبێتەوە؟ بەشی یەکەم

پلەی گەرمی

ئەم بابەتە لەسەر گەرمکردنی سەیارەیە و لەلایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە.

هەموو شۆفێرێک لەو مەوقیفەدا بووە کەوا پلەی گەرمیی سەیارەکەی بەرز ببێتەوە.. زەختێک کە ئەم گەرمکردنە لەسەر مەکینەی دروست ئەکات ئەتوانێ کارەساتی لێ بکەوێتەوە. کەوایە شۆفێران ئەبێ زۆر بزانن لەسەر بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و کوڵهاتنی ئاوی سەیارەکەیان.

لەم بابەتە لە بڵاگی هەرزاندا، هۆکارەکانی زیادبوونی پلەی گەرمیی مەکینە تاوتوێ ئەکەین و تاکوو بە زانینی هۆکارەکانی، بەر بە گەرمبوونی ئاوی مەکینە بگرین.

دابەزینی ئاستی ئاوی سیستەمی فێنککەرەوە

ڕادێتەر، گرنگترین بەشی سیستەمی فێنککەرەوەیە. کێشە لەم بەشەدا ئەبێتە هۆی زۆربوونی پلەی گەرمای مەکینە. ئاو، بە خاڵی کوڵهاتنی 100 پلەی سلزییەوە، تراوی فێنککەرەوەی مەکینەیە. نەوونی ڕێژەیەکی ستەنداردی ئاو لەناو ڕادێتەردا، ئیشکردنی سیستەمی فێنککەرەوە تووشی کێشە ئەکات.

کەمبوونەوەی ئاوی ڕادێتەر دوو هۆکاری هەیە. یەکەم هۆکار، تێپەڕبوونی کاتە. هەر چۆنێک بێت پاش ماوەیەک (ماوەیەکی درێژ) ئاستی ئاوی ناو ڕادێتەر کەم ئەبێتەوە. کەوایە ئەبێ شۆفێران لانیکەم مانگێک جارێک ئاوەکە چێک بکەن. هۆکارێکی تر، تکەکردن لە ڕادێتەردایە. ژەنگهێنانی مەتریاڵە پێکهێنەرەکانی ڕادێتەر و لێدران، گرنگترین هۆکارەکانی تکەکردنن. هاتەدەرەوەی ئاو لە درزە دروستبووەکانەوە لەوانەیە ئەوەندە کەم بێت کەوا خێرا ببێتە هەڵم و نەبینرێت. لەوانەشە درز و قڵیشەکە ئەوەنە گەورە بێت کەوا لەژێر سەیارەکەوە تکە بکات. لە هەردوو حاڵەتدا، ئاوی ڕادێتەر لە ئەنجامدا بەتاڵ ئەبێتەوە.

ئاڵەت بەکار بێنن

بۆ چارەسەرکردنی ڕژانە بچووکەکان، بەتایبەت لە سەفەردا، ئەکرێ ئاڵەت (نزیکەی 80 گرام) بەکار بێنن. ئەم مادەیە لە سەفەردا ئەبێتە فریشتەی ڕزگاریتان. ئەم تەکنیکە کێشەی تکەکردن بە شێوەیەکی کاتی چارەسەر ئەکا تاکوو ئەگەنە لای فیتەرێک و بەیەکجاری چاکی ئەکەنەوە.

هەڵبەت ئەوەش لە بەرچاو بگرن، ڕژانی ئاو ئەگەری هەیە هی بەشەکانی تر بێت. پایپەکانی گواستنەوەی ئاو لە ڕادێتەرەوە بۆ مەکینە ئەگەری هەیە تووشی دڕاوی بووبێتن. خاڵی پێکەوەبەستنی ئەم پایپانە و تەنانەت سەرپۆشی ڕادێتەریش ئەتوانن شوێنی لێڕژان بن.

بننیشبوون

بوونی بننیش لە ڕادێتەردا، ئەبێتە هۆی پرتووکان و لێڕژانی ئاو. هەروەها گیرانی تۆڕەکانی ڕادێتەر، گەڕانی ئاو زەحمەت ئەکات. چوونکە تراوی ئەنتی فریز بەر بە ژەنگهێنانیش ئەگرێت، کەوایە بەکارهێنانی زۆر باشە. بەم پێیە پێویستە دوو ساڵ جارێک، سیستەمی گواستنەوەی ئاوی ڕادێتەر سێرڤیس بکرێت. 

وەلفی حەماوە

ئەرکی تێرمۆستات، ڕێکخستنی پلەی گەرمای تراوی فێنککەرەوەیە. ئەم کارە بە داخستنی گوزەرگەی گواستنەوەی ئاو بۆناو ڕادێتەر (لە کاتی ساردبوونی مەکینەدا) جێبەجێ ئەبێت. کێشەداربوونی ئەم بەشە، مەکینە لە شوێنە لێژە بەرەو سەرەکاندا و هەروەها لە ترافیکە قورسەکاندا داخ ئەکات.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.