هەرزان بڵاگ

ئەم خاڵانە ڕەچاو بکە و چیتر بەپەرۆشی گۆڕینی ڕۆنی سەیارەکەت مەبە

ڕۆنی سەیارە

ئەم بابەتە لەسەر ڕۆنی سەیارەیە و لە لایەن تیمی نوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە

رۆڵی سەرەکیی ڕۆنی سەیارە، ڕەوانکردنەوەی ئەشیای بزۆزی مەکینە و ڕێگری یان کەمکردنەوەی لێکساویان و لێکخشانیانە.

ڕۆنی مەکینە هەروەها ئەرکی فێنککردنەوەی ئەشیاکان و ڕاکێشانی بننیشەکانیش ئەنجام ئەدات. لەم بابەتەدا باسی هەندێ خاڵی گرینگ و بەسوود لەبارەی ڕۆنی مەکینە و کاتی گۆڕینی ئەکەین.

پێوەندیی نێوان مەسرەفی بەنزین و ڕۆنی مەکینە

کاتێک مەکینەی سەیارە خەریکە کار ئەکات، پلەی گەرمییەکەی بەرز ئەبێتەوە. هەر ئەم بابەتەش لەسەر کارکردنی ئەشیای مەکینە کاریگەریی هەیە و ئەگەر بەدروستی چاودێری نەکرێ ئەوا زیانی بەر ئەکەوێ. ڕۆنی مەکینە ئەو چاودێرییە ئەنجام ئەدات. هەر بۆیەش گۆڕینەوەی ڕۆن باشترین ڕێگە بۆ ئەوەیە مەکینەی سەیارە بەباشی و بە لێهاتێکی باشەوە کار بکات.

بە گۆڕینی ڕۆن لە کاتی گونجاودا ئەتوانی گیانێکی دووبارە بە ئۆتۆمبێلەکەت ببەخشیت. ئەگەرچی ئەبێ هوشیار بیت کە هەموو جۆرە ڕۆنی مەکینەیەک بۆ سەیارەکەت گونجاو نییە و بەڵکو ئەبێ بەپێی جۆری سووتەمەنی و ساڵی دروستبوونی سەیارەکە و ستانداردەکانی ڕۆن، هەڵی بژێریت.

پێویستە ڕۆنی مەکینە بەپێی بەرنامەیەکی بەردەوام بگۆڕدرێت. ئەگەر لە کاتی گونجاودا ڕۆن بگۆڕیت ئەوا مەکینە بە شێوەیەکی باش کار ئەکا و هەر ئەوەش ئەبیتە هۆی کەمبوونەوەی مەسرەفی سووتەمەنی.

ڕەشبوونەوەی ڕۆن

هەندێ کەس پێیان وایە ڕەشبوونەوەی ڕۆن بەهۆی باشنەبوونی جۆری ڕۆنەکەیە، لە حاڵێکدا ڕێک پێچەوانەی ئەم شتە ڕاستە، واتە گەر پاش ماوەیەک کە ڕۆن کاری کرد ئەگەر ڕەش نەبوویەوە ئەوا ئەبێ بەگومان بیت لە کواڵێتییەکەی. لەبەر ئەوەی ڕۆنی گونجاو تێکڕای وردەڵەکان، پیسییەکان و دووکەڵەی نێو مەکینەکە بەرەو خۆی ڕائەکێشێت و بەرە بەرە ڕەش ئەبێتەوە. لە ڕاستیدا ڕەشبوونەوەی ڕۆن پیشاندەری ئەوەیە کواڵێتییەکی باشی هەیە.

هەر بۆیەش گەر ڕۆنی مەکینەکەت درەنگ ڕەش ئەبێتەوە واتە ناتوانێ ئەو پیساییە کە پاش سووتان لە مەکینەدا دروست ئەبێت، بەرەو خۆی ڕاکێشێت و بەرە بەرە پیسایییەکان بننیش ئەبن و ئەبنە هۆی خراپبوونی مەکینە.

خاڵە گرینگەکانی کاتی گۆڕینەوەی ڕۆن چییە؟

– هۆکاری جۆربەجۆری زۆر هەن کە لەسەر کارکردنی ڕۆن کاریگەرییان هەیە وەک کواڵێتیی سووتان، بارودۆخی کەشوهەوا، جۆری شۆفێری، ترافیک و بابەتی زۆری دیکە. هەر بۆیەش لە کاتی گواستنەوەی ڕۆندا ناتوانین تەنیا چاومان لە کیلۆمەترژمێرەکە بێ، بەڵکو بەردەوام ئەوترێت لە پێش ئەوەی ماوەی ئیشکردنی رۆن بگاتە زۆرینەی خۆی، باشتر وایە بیگۆڕی.

– هەرگیز نابێ ڕۆنی بێ کواڵێتیی بۆ سەیارەیەک بەکار بێنیت کە بە تەکنۆلۆجیایەکی بەرز دروست کراوە.

– باشتر وایە لە بەکارهێنانی ڕۆنێک بە کواڵێتییەکی بەرزەوە بۆ مەکینەیەکی کۆنیش خۆپارێز بیت و جیاوازیی نێوان کواڵێتیی ڕۆن و مەکینە زۆر نەبێت.

-هەرگیز دوو ڕۆنی جیاواز تێکەڵ مەکە، لەبەر ئەوەی مادەی ناو ڕۆنەکان جیاوازن و تێکەڵکردنیان کارتێکەرییەکی ناڕوونی هەیە و ئەتوانێ مەکینەی سەیارەکەت تووشی زیان بکات.

– بەتاڵکردنی ڕۆن لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئامێری هەڵمژین لە سەرەوە هێندەی بەتاڵکردن لە ڕێگەی کارتەرەوە بەسوود نییە، بۆیە جاروبار پێویستە لە کارتەرەوە ڕۆنەکە بەتاڵ بکەیت.

– لە کاتی گۆڕینەوەی ڕۆن باشتر وایە فیلتەری ڕۆنیش بگۆڕیت.

– بەردەوام لە ڕێگەی شیشی ڕۆنەوە خەستی و کواڵێتیی رۆن بەراورد بکە، بۆ ئەم کارە پێویستە کەمێک لێی بزانیت.

– ئەگەر دەنگی مەکینەی سەیارە لە چاو ڕابردوو زیادی کردووە ئەوا یەکێک لە هۆکارەکان ئەتوانێ کۆنبوون و لەکارکەوتنی ڕۆن یان نەگونجاوبوونی بێت. لەم کاتانەدا ئەبێ رۆنی مەکینە بگۆڕیتەوە.

هۆکارە کاریگەرەکان لەسەر تەمەنی بەسوودی ڕۆنی مەکینە

کواڵێتیی سەرەتاییی ڕۆنی مەکینە و سووتەمەنیی سەیارە

کواڵێتیی مەکانیکیی مەکینە بەتایبەت سیستەمی گەیەنەری سووتەمەنی، نۆزەڵ و بەگشتی تەیارکردنی مەکینە.

بارودۆخی کارکردنی مەکینە (گەر بە خێراییەکی زۆرەوە شۆفێری بکەیت و گوشاری زۆر بۆ مەکینە بێنیت، ڕۆن زووتر کارامەیی خۆی لەکیس ئەدات)

بارودۆخی کەشوهەوا (پیسبوونی هەوا، زیادبوونی پلەی گەرمی و شێی هەوا لە تەمەنی ڕۆن کەم ئەکاتەوە)

کواڵێتیی فیلتەری هەوا و ڕۆن و گۆڕینەوەی لە کاتی خۆیدا

مۆدێل و ساڵی دروستبوونی سەیارە

ماوەی مانەوەی ڕۆن لە کارتەردا.

بۆ کڕین و رۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.