ئەم بابەتە لەسەر شۆفێریکردن لە شەودایە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە.
هەندێ کەس پێیان وایە شۆفێریکردن بە شەواندا زۆر تایبەتە، چوونکە جادە چۆڵە و بەتایبەت لە هاوینانیشدا کەشوهەوا فێنک و خۆشە بەڵام ڕەوشی ئەمنیی شۆفێریکردنی شەوان قەد وەکوو ڕۆژ نییە و نابێ. ئەم تێبینییانە بخوێننەوە و هیوای تیمی هەرزان سەلامەتیی ئێوەی هێژایە.
- گەر هەست بە مانوویەتی ئەکەی، سەیارەکەت لە تەنیشت جادەوە ڕاگرە و با هەمیشە قاوە و نسکافیت لەناو سەیارەکەت لەگەڵ بێ. ئەوانە ئاستی وشیاربوونت بەرز ئەکەنەوە.
- لە پێش شۆفێریکردن، لە بێعەیببوونی لایتەکانی پێش و پاشەوە دڵنیا ببەرەوە
- لە جادە قەرەباڵغەکاندا بەتایبەت جادەکانی دەرەوەی شار، لایتە بەرزەکانی پێشەوە بەکار مەیەنە. ئەمە ئازاری چاوی شۆفێرانی بەرانبەر ئەدات.
- گەر ڕووناکیی لایتی شۆفێرانی بەرانبەرت ئازارت ئەدات، ڕاستەوخۆ چاو لە ڕووناکییەکە مەکە و چاو ببڕە هێڵی ناوەڕاستی جادەکە.
- گەر چاویلکەت لە چاودایە، بەدڵنیایییەوە دەبێ لە کاتی شۆفێریکردنی شەواندا بەکاری بێنی.
- هەندێ چاویلکەی تایبەت بە شۆفێریکردنی شەوان هەیە، ئەتوانی بەکاریان بێنی.
- لە شەودا بە خێرایییەکی کەمترەوە لە سەیارە بخوڕە.
- تیژڕۆیی لە شەودا چوونکە سۆمای چاو کەمە ئەتوانێ کارەساتی لێ بکەوێتەوە.
- لە خواردنی هەندێ حەب و دەرمانی خەوهێنەر وەکوو ئانتی بایاتیک و ئێشکوژەکان و دژەئاڵێرجییەکان خۆتان بەدوور بگرن
- هەندێ میوە و خواردن و خواردنەوە وەکوو دۆ، مۆز، شیر، گوڵەبەڕۆژە، هێلکە، گوێز، هەنگوین و … خەوهێنن و باشتر وایە لە پێش شۆفێریکردن ئەمانە نەخۆی
بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.