ئەم بابەتە لەسەر هێما و نیشانەکانی خراپبوونی ڕۆنی هایدرۆلیکی سوکانە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە ئامادە کراوە.
وەک ئەزانن ڕۆنی هایدرۆلیک یەکێک لە ڕۆنە گرنگەکانی ناو مەکینەیە و خراپبوونیشی ئەتوانێ زیان بە سەیارەکەتان بگەیەنێت.
نیشانەکانی خراپبوونی ڕۆنی هایدرۆلیکی سوکان:
یەکەم نیشانەی خراپبوونی ڕۆنی هایدرۆلیک، گۆڕینی ڕواڵەتی ڕۆنەکەیە. تۆخبوونەوە (ڕەنگی قاوەی سووتاو)، بۆنی سووتاوی، گۆڕینی ویسکۆزیتە یان خەستیی ڕۆنەکە و دروستبوونی کەف و بڵق لە ڕۆنەکەدا هەندێ نیشانەیە کەوا پێت ئەڵێن کاتی گۆڕینی ڕۆنی هایدرۆلیک گەیشتووە.
توندبوونەوەی سوکانەکە لە کاتی سووڕاندندا یاخود دەنگەدەنگکردنی سوکان لە هەمان کاتدا یەکێکی تر لە نیشانەکانی خراپبوونی ڕۆنی هایدرۆلیکە.
ڕۆنی هایدرۆلیکەکەت هەموو 20 هەزار کیلۆمەتر جارێک چێک بکە، کواڵێتیی ڕۆنەکە بەندە بە جۆری ڕۆنەکە و جۆری سەیارەکەی تۆوە، نەگۆڕینی ڕۆنی هایدرۆلیک لە کاتی خۆیدا ئەبێتە هۆی زیانبینینی سیستەمی سوکان و هەندێ ئەشیا وەک هایدرۆلیک پەمپ و هەندێ لە ئەشیاکانی ناو گێڕ.
پسپۆڕانی ئەم بوارە ئەڵێن بە شێوەیەکی نۆرماڵ ئەبێ دوای 120 هەزار کیلۆمەتر ڕۆنی هایدرۆلیکی سوکان بگۆڕدرێت.
بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە سەیارەیەک هەر لەم نووسراوە شینەوە سەردانی سایتی هەرزان بکەن.