هەرزان بڵاگ

بۆچی سەیارەکەم سلف لێ نادات؟

سلفلێدان

ئەم بابەتە لەسەر هۆکارەکانی سلفلێنەدانی سەیارەیە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە ئامادە کراوە.

هۆکارەکانی سلفلێنەدانی سەیارە:

  • کێشەی سیستەمی وەگەڕخەر (سلف)ی سەیارە

سەرەکیترین هۆکار کێشەی سیستەمی وەگەڕخەر(سلف)ی سەیارە و وایەرەکانی پشتەوەی سلفەکەیە.

بەڵام چۆن بزانین کێشەی سلفلێنەدانی سەیارە چییە؟

کاتێ کەوا سەرەتا سویچی ئۆتۆمبێل ئەکەیتەوە و یەک جار بای ئەدەی، گەر لایت و هێماکانی داشبۆرد هەڵکرا و لاواز نەبوو و تەنها دەنگی تەقەتەقێکت بیست ئەوا کێشە لە سلفی سەیارەکەتەوەیە.

  • قفڵبوونی مەکینە

گەر لە پشکنینە سەرەتایییەکاندا بۆت دەر کەوت کەوا پاتری و سلف و وایەری سەیارەکە کێشەی نییە، ئەگەری قفڵبوونی مەکینە هەیە. گەر سەیارەکەت گێڕ عادییە بۆ ئەوەی بزانی ئایا مەکینەکەت قفڵ بووە یان نا سەیارەکەت بخەرە گێڕی 5 و پاڵێکی پیوە بنێ. گەر سەیارەکە نەجووڵا ئەوە واتە مەکینەکە قفڵ بووە.

  • خراپبوونی پاتری

خراپبوونی پاتری و زیاتر لە ڕادەی پێویست بەکارهێنان و نەگۆڕینی یەکێکی تر لە هۆکارەکانی سلفلێنەدانی سەیارەیە.

  • خراپبوونی فلتەری بەنزین

کێشەی فلتەری بەنزین یەکێکی تر لە هۆکارەکانی سلفلێنەدانی سەیارەیە.

بۆ ئەوەی بەر بەم کێشەیە بگیرێت ئەبێ هەموو 20 هەزار کیلۆمەتر جارێک فلتەری بەنزین بگۆڕدرێت.

  • خراپبوونی ئۆیڵ پەمپ

خراپیی ئۆیڵ پەمپ یەکێکی تر لە هۆکارەکانی سلفلێنەدانی سەیارەیە.

بۆ دڵنیابوونەوە لە خراپنەبوونی ئۆیڵ پەمپ داوا لە فیتەرێک بکەن تاقیکاریی زەخت لەسەر ئۆیڵ پەمپەکە بکا و دڵنیا ببێتەوە لە خراپ یاخود خراپنەبوونی..

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو سەیارەیەک لێرەوە سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.