ئەم بابەتە لەسەر بەرزبوونەوەی حەرارە یاخود پلەی گەرمیی سەیارەیە لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە ئامادە کراوە.
کاتێ پلەی گەرمیی سەیارەکەت بەرز ئەبێتەوە ئەبێ چی بکەیت؟
1- بە هۆشیارییەوە خێراییی سەیارەکە کەم بکەوە و وێڕای ئاوڕدانەوە لە دەوروبەری خۆت لە رێگە لادە و ئۆتۆمبێلەکەت ڕابگرە، گێڕ بخەرە بۆش و هاندبرێک ڕاکێشە. هۆشیار بە ئۆتۆمبێلەکەت بە هیچ جۆرێک نەکوژێنیتەوە.
2- سیستەمی فێنککەرەوە مەکوژێنەوە
3- ئەگەر بینیت ئاو یان هەڵم لە رادێتەر یان تانکی پاشەکەوت دێتە دەرەوە، بە هۆی کەمبوونی ئاو، نابێ مەکینەکە بکوژێنیتەوە، بەڵکو بە هێواشی و بەرە بەرە کەمیک ئاوی تێکە تا مەکینە فێنک بێتەوە.
4- قایشی داینامۆ بپشکنە بزانە نەپچڕاوە یان شل نەبۆتەوە. هەروەها بزانە ئاو لە ڕادێتەرەوە دزە ناکات، بەتایبەت لە سەفەر و مەودای درێژخایەندا، ئەبێ چەن جار سۆندەکان و ژێر ئۆتۆمبێلەکە بپشکنیت. لە کاتی پشکنیندا گەر سەیارەکە هەڵبوو، وریا بە دەست یان کراسەکەت لە قایشی دینامۆ نەدرێت.
5- ئەگەر قایشی داینامۆ پچڕابوو یان شل ببۆوە و یاخود ئاو دزەی کردبوو ئەبێ مەکینە بکوژێنیتەوە.
6- ئەگەر قایشی داینامۆ بێعەیب بوو، با مەکینە چەند خولەکێک بە خولی 1500 سووڕ لە خولەکدا لە حاڵەتی بۆشدا کار بکات، ئەم کارە ئەبێتە هۆی زووتر فێنکبوونەوەی مەکینە.
7- ئەگەر پلەی گەرمیی ئاوی ڕادێتەر بەرز ببۆوە، بەهیچ شێوەیەک هەوڵ مەدە سەرپۆشی ڕادێتەر بکەیتەوە، لەبەرئەوەی لەوانەیە ئاوی کوڵاوی ناو ڕادێتەر بە دەوروبەر یان بە دەموچاوی خۆتدا بپڕژێ.
8- پاش هەر سلف لێدانێک یەک خولەک دەست ڕاگرە، تاکوو گەر ڕنگەکان تاواونەتەوە، بە سلندەرەوە نەنووسێن.
9- تا نەتزانیوە بۆ چی پلەی گەرمیی بەرز بۆتەوە یان بۆچی ئاوی ڕادێتەر کەم ئەکاتەوە و تا هۆکارەکەیت لانەبردووە، نابێ وەڕێ کەویتەوە.
لەوانەیە ئەم بابەتانەشت لەسەر پلەی گەرمیی سەیارە بەدڵ بێت:
بۆچی پلەی گەرمیی سەیارە بەرز ئەبێتەوە؟ بەشی یەکەم
کاتێک پلەی گەرمیی ئۆتۆمبێلەکەت بەرز ئەبێتەوە نابێ ئەم کارانە بکەی!
کاتێ پلەی گەرمیی سەیارەکەت بەرز ئەبێتەوە، مەکینەکە مەکوژێنەوە!!
بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.