ئەم بابەتە لەسەر سەیارەی ئاودی نووسراوە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە ئامادە کراوە.
هونەری تاقانەبوون
ئەزموونی شۆفێریکردن بە ئاودی کووپە
ڕواڵەتێکی دڵڕفێن، بزوێنەرێکی بەهێز و بەرقەوڵ هەروەها سەقامگرتووییەکی بەرچاو، ئەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی هۆگرانی ئاودی تیتیکووپە (AUD TT) ئەزموونێکی تایبەتیان لەم کووپە تاقانەی بازاڕی ئۆتۆمبێل وەرگرتبێت. ئاوەها ئەزموونێک لە ئۆتۆمبێل و مۆدێلەکانی دیکەدا کەمتر وەرئەگیرێت. دیارە ئۆتۆمبێلێک بەم نرخ و کوالێتییەوە ئەتوانێ تێکڕای چاوەڕوانییەکان بێنێتە دی.
تایبەتمەندییە پۆزەتیڤەکان:
- ئاودی تیتی لە ڕیزی کووپەکاندایە، کەوابوو ئەبێ خۆت بۆ بینینی ئۆتۆمبیلێکی ڕێکوپێک بەڵام قۆز و سپۆرت و بە دیمەنێکی جوان و لەبار ئامادە بکەیت؛ کە هەر ئەمەش لە کۆمپانیای ئاودی چاوەڕوان ئەکرێت.
- تیتی بۆ بنەماڵە گونجاو نییە؛ بەبۆنەی جۆری ئۆتۆمبێلەکە و سنوورداربوونی قەبارەی کابینەکەی هەروەها ئاوڕدانەوە لە کلاسی تیتی، ناکرێ بە تایبەتمەندییەکی نگەتیڤ بیناسین، بەڵکو هەمان شتە کە لە کووپە چاوەڕوان ئەکرێت.
- تەنکی بەنزینی ئەم کووپە 60 لیتریە و دەفرایەتییەکی باش لەقەڵەم ئەدرێت و ئۆتۆمبێلەکە تا مەودایەکی زۆر ئەتباتە پێشەوە.
- مەسرەفی سووتەمەنی لەم ئۆتۆمبێلەدا 7.8 لیترە کە بۆ ئۆتۆمبێلێک بەم هێز و توانستەوە، ئاستێکی باشی مەسرەفی بەنزینە.
- ئەیرباگی شۆفێر و سەرنشینی پێشەوە و هەروەها ئەیرباگی تەنیشت سەرنشین و شۆفێر، لەگەڵ سیستەمی برەیکی پێش و پاشی دیسکی و ESP،EBD ، ABC و… لە خێراییی زۆردا دڵنیایییەکی تایبەتت پێ ئەبەخشێت.
- سیستەمی سوکانی ئەم مۆدێلە، لە جۆری هەستیار بە خێرایییە و لە خێرایییە زۆرەکاندا ئەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە بەباشی کۆنتڕۆڵ بکەیت. ئەم سیستەمە نەوەیەکی بەرزتری سوکانی هیدرۆلیک و پێشکەوتووتری سوکانی ئەلەکترۆنیکییە.
- ئەو کورسییانەی کە لە هەندێ لە مۆدێلەکانی ئەم ئۆتۆمبێلەدا بەکار هێنراون، سیستەمی ڕێکخستنی ئەلەکترۆنیکیان بۆ دابین کراوە، بۆیەش پێویست ناکات هەر جارەو لە سەرەتاوە ڕێکی بخەیتەوە.
- سیستەمی هەڵکردن و کوژاندنی ئۆتۆماتیکی لایتەکان، هەستەوەری پارککردنی ئۆتۆمبێل، تەحدید سۆرعە، هەستەوەری باران و… دیکەی ئۆپشێنەکانی ئەم ئۆتۆمبێلەن. هەروەها شاشەی زانیاری لە تەنیشت کیلۆمەترژمێرەکەدا زانیارییەکان بۆ شۆفێر ئەگوازێتەوە.
- قەبارەی مەکینەی تیتییەکانی نێو بازار بە فراوانیی 2 لیترە، هەڵبەت ئاودی تیتی پاڵنەری جۆربەجۆری دیکەشی هەیە کە هێز و توانستێکی زیاتر بەرهەم دێنن. بەڵام ئەم مەکینەیە هێزێکی پاڵنەر بەرامبەر بە 198 تا 208 ئەسپ بەرهەم دێنێ. کە بۆ کووپەیەک بەم قەبارەوە ئێجگار زۆرە. ئەمەش بەهۆی تووربۆی بەکارهێنراو لە پاڵنەرەکانییەتی. لە واقیعدا بە قەبارەی مەکینەی مامناوەندییەوە، هێزێکی زۆر بەرهەم دێنێت.
- گێڕی بەکارهێنراو لەم مۆدێلەدا، 6 گێری ئۆتۆماتیکە کەوا لەگەڵ ئەم ئۆتۆمبێلە بەهێزەدا پێکهاتەیەکی هەماهەنگتر پێک دێنن.
- جۆری سیستەمی پێشەوەی سەربەخۆ بۆ هەر تایەیەک ئەبێتە هۆی سەقامگیربوونی ئەم مۆدێلە. تایبەتمەندییەک کە لە خێراییی زۆردا بەڕاستی پێویستە.
- ئەم ئۆتۆمبێلە لە ڕێکخراوەی بەناوبانگی ئەورووپیی Euro NCAP، پێنج ئەستێرەی ئەمنیی بەدەست هێناوە. کەوایە لە ڕووی ئاسایشەوە بێخەم بە.
- لایتەکان شێوازێکی تووڕەیان بە دیزاینی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە بەخشیوە، ئەمانەش وێڕای درێژاییی بۆنیتەکە و دیکەی تایبەتمەندییەکان، ئەبنە هۆی سپۆرتتربوونی ئۆتۆمبێڵەکە.
- دەنگی مەکینەی تیتی، دەنگێکی بەرزە، بەڵام وا نییە بێزارکەر بێ و زیاتر تایبەت بە شۆفێریکردنی وەرزشی و جووڵەی لەناکاوە.
- ئاودی تیتی لە پێکهاتەی لاشەکەیدا سوودی لە ئەلەمنیۆم وەرگرتووە کە ئەبێتە هۆی سووکتربوونی ئۆتۆمبێلەکە.
- دیزاینی ناوەوەی سەرنجڕاکێشە. بەبێ ئەوەی کە وەکوو ئۆتۆمبێلە کۆرییەکان قەرەباڵغ بێتە بەرچاو، دیزاینێکی بەدڵی شۆفێری هەیە.
- پراکتیکی تیتی لە جادەکاندا یا هەمان هاوسەنگی و خۆگریی ئۆتۆمبێلەکە، زۆر باش و قبووڵکراوە و لەم بارەشەوە بێخەمت ئەکات.
تایبەتمەندییە نێگەتیڤەکان:
- ڕەنگە شۆفێریکردن بە تیتی لە جادە خراپ و چاڵ و تاسەدارەکاندا ماندووت بکات. لە ڕاستیدا ئەبێ بزانیت کووپەیەکت بە دەستەوەیە نەک ئافڕۆد. شۆفیریکردنی کووپەش، هەستێکی وشک و زەحمەتی هەیە.
- گۆڕینی گێڕ لەم جۆرە گێڕەدا کە دوو پایدەرین لە ئاستی ئەم ئۆتۆمبێەلەدا نین و هەندێکیش ئەڵێن نەرمیی پێویستی نییە.
- هەندێکیش لەبارەی مەتێریاڵی بەکارهاتوو لە کابینی ناوەوەی ئەم ئۆتۆمبێلەدا ڕەزامەند نین.
بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.