هەرزان بڵاگ

تەکنیکەکانی کڕینی کاڵایەکی بەکارهاتوو

کاڵای دەسی دوو

ئەم بابەتە لەسەر تەکنیکەکانی فرۆشتنی کاڵا بەکارهاتووەکانە و لەسەر بڵاگی هەرزان دەیخوێننەوە.

بەسەر هەمووماندا هاتووە کاتێک ئەشیایەکمان بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ هەیە و کاتێک دەمانەوێ بیفرۆشن کەس ئامادە نییە بیکڕێت. ئەوەی لەم بابەتەدا دەیخوێننەوە هەندێ تێبینی و تەکنیکە کەوا لە کاتی فرۆشتنی کەلوپەلەکانتاندا دەبێ ڕەچاوی بکەن.

1.   هەندێ جار نەفرۆشتن تێچووی زۆرە لەسەرمان

هەندێ جار چوونکە لە کاتی کڕینی ئەو کەلوپەلەدا پارەیەکی زۆرمان سەرف کردووە، لە کاتی نرخدانان و فرۆشتنیدا دوودڵ دەبین و ناتوانین بەدروستی بڕیار بدەین. بە فرۆشتنی ئەو ئەشیایە لەبریی ئەوەی دڵەڕاوکێی هەڵگرتنی ئەو ئەشیایەمان لە دڵ بێت، چێژی پارەی فرۆشتنەکەی بچێژین.

2.   نرخی زۆر دانەنێین

ئەگەر لامان ڕوون بۆوە کەوا کەس ئامادە نییە کاڵاکەمان بکڕێت، دەبێ بزانین نرخەکەمان هەڵەیە. دانانی سعری بەرز لەسەر کاڵایەک لە کاتی فرۆشتندا بەزۆری لەبەر ئەوەیە ئەو کاڵایە هی ئێمەیە نەوەک خەڵک.

تێبینی: بەگوێرەی توێژینەوەیەکی بڵاوکراوە، ئەو کەسانەی کەوا سعری بەرز لەسەر کاڵاکەیان دادەنێن، بۆخۆیان هۆگری ئەو کاڵایەن و کورد وتەنی هێشتا دڵیان لای ئەو کاڵایەیە. ئابووریزانەکان ئەمە وەک دژایەتیی نێوان “ئەو شتەی فرۆشیار دەیەوێ قبووڵی بکات” و “ویستی کڕیار” دەزانن.

3.   کاتێکی دیاریکراو بۆ فرۆشتن دانێین

بۆ نموونە بڕیار بدەین تاکوو شەش مانگی داهاتوو کاڵاکەمان فرۆشتبێت یاخود کاتی تاوتوێ و بڕیارێکی دیاریکراو بدەین بە کڕیار. تەرخانکردنی کاتی کۆتایی بۆ فرۆشتن، بڕیاردان ئاسانتر دەکاتەوە.

4.   نرخێکی باشی لەسەر دانێین

زۆربەی خەڵک لە کاتی کاڵاکڕیندا لەدوای کاڵایەکەوەن بە کەمترین نرخەوە. چاو لە سایتە گەورەکان بکەن و بزانن نرخی نوێی کاڵا هاوشێوەکەی کاڵاکەی ئێوە چەندە و ئەگەر کاڵاکەتان باش ماوەتەوە، نیوەی ئەو نرخەی لەسەر دانێن.

5.   سایت و ئەپ و سۆشیاڵ میدیاکان بەکار بێنن

یەکێک لە باشترین ئەپڵیکەیشنەکان بۆ ناساندن و فرشتنی کەلوپەلەکانتان ئەپ و سایتی هەرزانە. ئەم ئەڵیکەیشنە بەئاسانی لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان دادەبەزێت. لەم بەرنامەیەدا دەتوانن بەئاسانی و بەبێ پارەیەک کاڵاکانتان بفرۆشن.

6.   وێنەی باشتر = پێشنیاری باشتر

لە فرۆشتنی ئەنتەرنێتی و ئۆنڵایندا یەکەم شت دوای ناساندنی کاڵا، دەبێتە هۆی ڕاکێشانی کڕیار، ئەو وێنەیانەیە کەوا لەسەر کاڵاکەمان دامان ناوە. گرتنی وێنەی جوان و دانانی لەسەر کاڵاکە پێشنیاری باشترتان بۆ دێنێت.

تێبینی: خاوێنکردنەوە و دانانی کاڵا لە شوێنێکی ڕووناک و بە بەکگراوندێکی جوانەوە و گرتنی وێنەیەکی جوان، کڕیار بەرەو لاتان ڕاکێش دەکات.

تێبینی 2: وێنەی کاڵا بچووکەکان وەک ئایرپۆد یان کاتژمێر بە سووچێکی 45 بۆ 90 پلەوە بگرن. سەرنج بدەین ئەو وێنەیە بەجوانی و بەڕوونی دەر کەوتبێت و وێنەکان لە سووچە جۆربەجۆرەکانەوە بێت.

7.   زانیاریی تەواو بنووسین

هەرچەنە زانیارییەکەتان لەسەر کاڵاکە تەواوتر بێت، چانسی فرۆشتنتان زۆرترە. زانیاریی تەواو لەسەر کاڵاکە بنووسن و هەر کێشە و عەیبێکیشی هەیە بەدروستی باسی بکەن تەنانەت ئەگەر کاڵاکە کەمێک شوختیشی هەیە ئەوەش باس بکرێت.

8.   ئەو کەلوپەلانەی عەیبیان هەیە نەیانفرۆشین

کاتێک بڕیارمان دا کاڵایەک بفرۆشین سەرەتا دەبێ دڵنیا بین لە باش و بێعەیببوونی. ئەگەر دەکرێ چاک بکرێتەوە، چاکی بکەنەوە و پاشان دای بنێن بۆ فرۆشتن. ئەگەر عەیبی زۆرە و چاکیش ناکرێتەوە، واز لە فرۆشتنی بێنن.

باشترین و ئاسانترین ڕێگا بۆ فرۆشتنی کاڵا و کەلوپەلی بەکارهاتوو، ئینتەرنێت و بەتایبەتیش سایت و ئەپی هەرزانە. کاتێک لە هەرزان کاڵا دەفرۆشن دەتوانن لە سعردا بیفرۆشن و ناچار نابن بە نرخێکی خوار بە پێشانگاکانی بدەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.