هەرزان بڵاگ

تەکنیکەکانی کڕینی گسکی کارەبایی

گسکی کارەبایی

ئەم بابەتە لەسەر هەڵبژاردنی باشترین گسکی کارەبایییە و لەسەر بڵاگی هەرزان دەیخوێننەوە.

تایبەتمەندییە گشتییەکانی گسکی کارەبایی

گەورە و بچووکبوونی گسکی کارەبایی بەپێی پێویستیی بەکارهێنەرانە. یەک کارە یان گسکی خۆڵ (بۆ بەکارهێنانی ناوماڵ)، دوو کارە یان گسکی ئاو و خۆڵ (تایبەت بە هۆتێل و ڕێستۆرانت)، سێ کارە یان ئاو و خۆڵ و بشۆر (تایبەت بە کارگەکانی بەرهەمهێنان و بینا بازرگانییەکان و مۆڵەکان و …)

هەندێ لە گسکە کارەبایییەکان هەگبەیان هەیە و هەندێکیشیان مەخزەن. گسکە هەگبەدارەکان عەلاگەی زبڵیان هەیە. هێمای پڕبوونی هەگبەکە لە گسکە هەگبەدارەکاندا وەک هێڵێکی سوور یان ڵایتی ئاگادارکردنەوە دانراوە. گسکە مەخزەندارەکان هەگبەیان نییە و ئەو زبڵانەی هەڵی دەمن، دەڕواتە ناو مەخزەنەکەوە. لەم گسکانەدا هێمای پڕبوون گرنگ نییە چوونکە مەخزەنەکە ڕوونە و پڕبوونی دیارە.

هێزی مەکینە

هێزی مەکینەی گسکە کارەبایییەکان پێوەرێکی گرنگە بۆ هەڵبژاردن. هێزی زۆربەی گسکەکان 1400 بۆ 2500 واتە. تاکوو هێز لە سەرترەوە بێت باشترە. بۆ بەکارهێنانی ئاسایی 1700 بۆ 2000 وات ئەتوانێ وەڵامدەری پێویستییەکانتان بێت.

هێزی هەڵمژین

وێڕای هێزی مەکینە، هێزی هەڵمژینیش پێوەرێکی گرنگە بۆ هەڵبژاردنی گسکی کارەبایی. هەمیشە لەسەر گسکێکی ماڵی دوو ژمارە هەیە. بۆ نموونە ئەگەر لەسەر گسکەکەک نووسرابوو (1400/300)، یەکیان بە واتای هێزی مەکینە و ئەوەی دیکە بە واتای هێزی هەڵمژینە.

دەنگی گسکی کارەبایی

کاتێک گسکی کارەبایی دەکڕن، داوا لە فرۆشیارەکە بکەن گسکەکەک هەڵبکات بۆ ئەوەی گوێتان لە دەنگی بێت. گسکە مۆدێرنەکان بێدەنگترن. هەندێ براند هەیە ڕێکخستنە دیفاڵتەکانی گسکەکەیان خستۆتە سەر بێدەنگ و نرخیشیان بەرزترە.

ویڵی گسکی کارەبایی

گسکەکان بەزۆری دوو ویڵی گەورە و ویڵێکی بچووکی بسووڕیان لە ژێرەوە هەیە. تاکوو ویڵەکان گەورەتر بن، گسکدانی ماڵ ئاسانترە.

پایپی تەلەسکۆپی

ئەگەر پایپەکە کورت بێت ئەتوانێ تووشی کێشەی زۆرتان کات. لە کاتی گسکداندا دەبێ بچەمێنەوە. ئەو پایپانەی کەوا زیاتر لە دوو مەترن هێزی هەڵمژین کەم دەکەنەوە. تایبەتمەندیی پایپی تەلەسکۆپی ئەوەیە دەتوانن بەپێی باڵای خۆتان ڕێکی بخەن.

درێژیی وایەری ستەندارد

ئەگ وایەرەکە بە ڕادەی پێویست درێژ نەبێت بۆ گسکدان تووشی گرفت دەبنەوە. 6 بۆ 9 مەتر درێژیی ستەنداردی وایەری گسکی کارەبایییە.

فیلتەری هێپا

بوونی ئەم فیلتەرە ڕێگرە لە بەردەم بڵاوبوونەوەی تەپوتۆزی بەرهەمهاتووی گسکدانەکە لە هەوادا.

کەلوپەلە لاوەکییەکان

هەر کام لە کەلوپەلە لاوەکییان گرنگن. بەبێ ئەوانە هەندێ شوێن وەک سووچی دیوار و قەنەفەکان خاوێن نابنەوە. لە کاتی کڕیندا ئاگادار بن هەموو کەلوپەلە لاوەکییەکانی وەر بگرن.

گەرەنتی

گسکێک هەڵبژێرن کەوا بۆ چەند ساڵێک ترسی خراپبوونیتان نەبێت و ئەگەر ئەشیایەکیشی خراپ بوو بەئاسانی لە ناوشار و دووکانەکان دەست بکەوێت.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە گسکێکی کارەبایی و هەموو جۆرە کەلوپەلێکی ناوماڵ، سەردانی سایتی هەرزان بکەن

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.