هەرزان بڵاگ

نۆ(9) تایبەتمەندیی خانوویەکی حەوشەداری خۆش بۆ ئەوانەی خۆشیان لە ژیان لە شوقەدا نایە

خانوو

ئەم بابەتە لەسەر خانووی حەوشەدارە و لەلایەن تیمی ناوەڕپکی بڵاگی هەرزانەوە نووسراوە

بۆ دۆزینەوەی خانووە حەوشەدارەکان تەنها نابێ سەردانی نووسینگەکان بکرێ. ژمارەی ئەم جۆرە خانوویانە زۆر نییە. بەڵام ژیان لەناو ئەم جۆرە ماڵانەدا زۆر تایبەت و جیاوازە و بۆ ئەوانەی مانوون لە ژیانی شوقە، باشترین بژاردەیە.

خانوویەکی حەوشەدار ئەبێ چ تایبەتمەندییەکی هەبێت؟

  • قیاسی گونجاوی خانوو

هەندێ کەس بە مەبەستی ڕووخاندن و سەرلەنوێ دروستکردنەوەی، ئەم جۆرە خانوویانە ئەکڕن و دیارە ئەم کەسانەش زۆر سەرنجی قیاسی خانووەکە ئەدەن. بۆ نموونە 35 لە 25 مەتر یاخود 20 لە 30 مەتر قیاسێکی گونجاوە بۆ سەرلەنوێ دروستکردنەوەی خانوویەکی حەوشەدار. تاکوو درێژی و پانییەکە لە چوارگۆش نزیکتر بێت، بەنرخترە چوونکە ئەگەر ڕەهەندەکانی خانووەکە کەم بێت، لە کاتی دروستکردندا ڕێک و گونجاو نابێ.

  • ڕەوش و بارودۆخی پایپەکان

ئەگەر لەدوای خانوویەکی حەوشەدار ئەگەڕین، لە نەبوونی نم، درز، تەڕی لەسەر عەرز و دیوارەکانیەوە دڵنیا ببنەوە. بۆ ئەم مەبەستە سەردانی مەخزەن، ژوورەکان و چێشتخانەکە بکەن و بزانن بۆنی ناخۆشی لی دێت یاخود نا. 

  • پتەوبوونی دیوارەکان

پتەوبوونی ئەو خانووە ئەتوانن لە ستوون و ئەستووریی دیوارەکانەوە بزانن. خانوویەک کەوا نمی دابێت لەسەر دیوارەکانیەوە درز هەیە. 

  • خۆڕاگربوون لە بەرانبەر ئاگرکەوتنەوە و بومەلەرزەدا

خانووە چوارگۆشەکان یان ئەوانەی کە ڕێژەی درێژی و پانییەکی کەمتریان هەیە (واتە جیاوازیی درێژی و پانییان کەمتر و لە چوارگۆشە نزیکترن وەک خانوویەکی 35 لە 25) لە بەرانبەر بومەلەرزەدا خۆڕاگرترن. لاوازترین مەتریاڵێک کەوا لە دروستکردنی خانوودا بەکار ئەبرێ دارە کەوا لە بەرانبەر ئاگردا هیچ خۆڕاگر نییە. جۆری هەیکەلی بیناکە لەم ڕووەوە گرنگە.

  • ڕەوشی حەوشەکە

ئەگەر لە حەوشەی ماڵەکەدا حەوز هەیە دڵنیا ببنەوە کەوا نمی نەبێت. 

  • قیاسی گەراج

ئەگەر نیازتان کڕینی خانوویەکی حەوشەدار و ڕووخاندنی و سەرلەنوێ دروستکردنەوەیەتی بزانن لە موڵکێک کەوا بەشی پێشەوەی 16 بۆ 20 مەترە باشترین گەراج دروست ئەکرێت. 

  • باکووری یان باشووریبوونی موڵکەکە

موڵکێکی باشووری باشترە لە موڵکێکی باکووری. خانووە باشوورییەکان ڕووناکییەکی زۆرتریان هەیە و گەراجێکی باشتر لەم جۆرە موڵکانە دروست ئەکرێت.

  • تاپۆی جێمتمانە

دڵنیا ببنەوە خانووەکە تاپۆی هەبێت

  • قەرزارنەبوون بە حکوومەت یان شارەوانی

هەندێ جار بەشێک لەو موڵکە لەناو پڕۆژەیەکی شارەوانیدایە و ئەبێ پاشەکشێ بکات. هەندێ جار قەرزاری شارەوانییە. پێش لە کڕینی هەر جۆرە خانوو و موڵکێک لەم بابەتانە دڵنیا ببنەوە.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە موڵکێک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.