هەرزان بڵاگ

دیزاینە هەڵەکان، گۆڕانکارییە دروستەکان

دیزاین

ئەم بابەتە لەسەر دیزاینی ناوماڵە و لە بڵاگی هەرزان دەیخوێننەوە.

بۆ گۆڕانکارییەکی گەورە لە دیزاینی ماڵدا، پێویست بە گۆڕانکاریی گشتی و نوێ نییە، ئەو شتەی لە خودی گۆڕانکارییەکە گرنگترە، جێگۆڕکێیەکی دروستە. تەنانەت بە کەلوپەلی بەکارهاتووشەوە.

هونەری ڕازاندنەوە لە بەرانبەر هونەری جواندا

هونەرە جوانەکان لە ڕاستیدا ئەو هونەرانەن کەوا زۆرتر ڕەهەندە جوانی و کاتبەسەربەرییەکەیان زەقە؛ وەک وێنەکێشان، وێنەگری و لە پێناسەیەکی گەورەتردا وەک پەیکەرسازی. لە ڕاستیدا ئەمە هونەرێک نییە بەردەوام بەکار ببرێت. بەڵام لەو لایەوە هونەری ڕازاندنەوە لقێک لە هونەرە کەوا بە هونەری پیشە ناسراوە. هونەرێک کەوا دەپەرژێتە سەر دروستکردنی کەلوپەلی ناوماڵ و دیزاین. دروستکردنی کەلوپەلێکی ناوماڵ یان کەلوپەلێکی دیزاین کەوا هەم جوان بێت و هەم بەکاریش ببرێت، ئیشێکی قورس و هونەرێکی مەزنە. دەکرێ بڵێین دیزاینی ماڵێک لە باشترین فۆرمدا، پڕە لە کەلوپەلانێک کەوا جگە لە جوانی، بەکاریش دەبرێن. ئەمە ئەو شتەیە کەوا بۆ ماڵە مۆدێرنەکان ڕوو دەدات؛ بۆ نموونە ئەو پەرداخانەی کەوا هەر یەکە و بۆ خۆیان بەرهەمێکی هونەریی تایبەتن، و هەندێ جار ئەوەندە جوانن کەوا بەکارهێنانیان هەڵە دیارە. ئەم شتە کاتێک سەرنجڕاکێشتر دەبێت کەوا دیزاینی ماڵەکە و دانانی کەلوپەلەکە هەمووی پێکەوە کەشێکی جوان و دڵڕفێن و پڕ لە کەلوپەل ببەخشن بە ماڵەکە. بەڵام ئایا دەستخستنی ئەم شتە پارەیەکی زۆری دەوێت؟

هەر هاووڵاتییەک، هونەرمەندێک

زۆرمان بیستووە نان بۆ نانەوا و گۆشت بۆ قەساب، بەڵام لە باسی هونەردا، هەمووان خۆیان پێ پسپۆڕە. ڕاستە جوانی ڕوانینێکی تاکەکەسییە بەڵام هەندێ پێوەر و ستەندارد بۆ کاریگەریی جوانی بەسەر شتە جۆربەجۆرەکانەوە هەیە. زۆر ماڵ هەیە کەوا لێوانلێوە لە کەلوپەلی جوان و گران کەوا بەتەنیا هەر کامە بۆخۆی زۆر سەرنجڕاکێشە بەڵام لەلای یەکتردا ناگونجێن. نەگونجان جێگای قبووڵکردن نییە کەچی ئەکرێ بەئاسانی هەندێ لە کەولەپەلەکان جێگۆڕکێیان پێ بکرێ، هەندێکی بگۆڕنەوە و هەندێ کەلوپەلی نوێش زیاد بکرێ بە دیزاینی ماڵەکەتان. ئەمە ئەو شتەیە کەوا پێویستی بە پسپۆڕێک هەیە. جێگۆڕکێ گونجاوەکان پێویستیان بە سەرفکردنی پارە نییە.

ماڵی ئێمە، ماڵی ئێوەیە

کاتێک باس لە گۆڕینی دیزاین دەکەین، لەوانەیە خۆشترینی کڕینی هەموو جۆرە کەلوپەلێکی نوێ و گۆڕینی 100٪ی دیزاینە پێشووەکە بێت. بەڵام باش دەزانین ئەگەر ئاوا شتێکیش ڕوو بدات گەرەنتیی ئەوە ناکات دیزاینەکەتان زۆر باش دەر بچێت. هەندێ جار ئەو شتەی لە ماڵەکەی ئێمەدا زیادەیە، دیزاینی ماڵی دراوسێ دەکات بە خەونێک. پێچەوانەکەشی ڕاستە. گرنگترین تێبینی لە کاتی گۆڕین یان جێگۆڕکێی دیزاینی ناوماڵدا، سەرنجدان بە هارموونی و شێوازی جێگیربوونی کەلوپەل و ڕەنگەکان لەلای یەکتردایە. دەتوانن سەردانی هەندێ لە ژۆرناڵە تایبەتەکانی ئەم بوارە بکەن یاخود لە ئەنتەرنێتدا کۆمەڵێک بیرۆکەی جوان بۆ ئەم بوارە بدۆزنەوە.

قەرزە هەرمانەکان

کاتێک کەلوپەلی ناوماڵ لەگەڵ خزمان و دۆستاندا دەگۆڕینەوە هەمیشە پێمان وایە لەوانەیە ڕژێک بیدەینەوە پێیان. هەندێ جار ئێمە ئاگادارین یەکێک لە خزمان یاخود دۆستان، هەندێ قاپی جوان یان کەلوپەلێکی ڕازاندنەوەییی هەیە و لێی مانوو بووە بەڵام ئێمە دڵنیا نین ئایا ئەو شتە لەگەڵ ماڵەکەی ئێمە و دیزاینەکەی ئێمەدا دەگونجێت یاخود نا. لێرەدا دەتوانن ئەو کەرستەیە بەقەرز بێنین لایاندا و ئەگریش لەگەڵ دیزاینی ماڵەکەی ئێمەدا نەگونجا، دەتوانین بەئاسانی بیگەڕێنینەوە بۆیان یان بیبەخشین بە کەسێکی تر. بەڵام ئەگەر هەستمان کرد دەگونجێت ئەوا ئەم قەرزکردنەمان هەرمان بووە.

جێگۆڕکێ گونجاوەکان

بۆ گۆڕانکارییەکی گەورە لە دیزاینی ماڵدا، پێویست بە گۆڕانکارییەکی گشتی نییە. ئینجانەیەک، جێمۆمێک و تەنانەت شێوازی جێگیرکردنی کەلوپەلەکان لەتەنیشت یان ڕووبەڕووی یەکتردا دەتوانێت گۆڕانکارییەکی گەورە دروست بکات. ئەو شتەی کەوا لە خودی گۆڕانکارییەکە گرنگترە، جێگۆڕکێیەکی دروستە.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە بابەتێکی ناوماڵ سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.