هەرزان بڵاگ

باشترین دیزاین بۆ ناوماڵ

دیزاینی ماڵ

 ئەم بابەتە لەسەر چۆنێتیی دیزاینکردنی ناوماڵە و لە بڵاگی سایتی هەرزان دەیخوێننەوە.

دیزاینی ناوماڵ و ڕەچاوکردنی هەندێ لە یاساکانی گونجاندنی کەلوپەلەکان لەگەڵ یەکتر، دەتوانێ هێندەی خودی کەلوپەلەکە لە جوانکردنی ماڵدا کاریگەر بێت. واتە ئەگەر ئێوە باشترین کەلوپەلەکان لە ماڵەکەتاندا بێت، بەڵام بەدروستی دیزاینی نەکەن و لەگەڵ یەکتر نەیگونجێنن، جوانییەکەی دەر ناکەوێ.

دیزاینی ماڵ دەبێ هەستی ئۆقرە، ئاسوودەیی، چێژ و جوانی ببەخشێت بە خۆتان و میوانەکانتان. ماڵ ئەو شوێنەیە پاش سەرقاڵییە ڕۆژانەکان دەگەڕێنەوە ناوی بۆ حەوانەوە و پشوودان و دیارە جوانبوونی ناوماڵ دەتوانێ مانوویەتیی ڕۆژێکی سەخت لە لەش دەر بکات.

لەگەڵ تیمی هەرزان بن تاکوو لە درێژەدا ئاشناتان کەین لەگەڵ کۆمەڵێک پرەنسیپی دیزاین. بەتایبەت ئەگەر خانووەکەتان بچووکە و شوێنێکی کەمتان لە بەردەستایە بۆ چنینی کەلوپەلەکانتان.

دیزاینی بەشە جۆربەجۆرەکانی ناوماڵ

دیاریکردنی شوێنی جێگیرکردنی کەلوپەلەکان لە شوێنە جۆربەجۆرەکانی ماڵدا زۆر گرنگە و ئێوە بۆ زانینی چۆنێتیی جێبەجێکردنی ئەم کارە پێویستە هەندێ یاسا و ڕێسای دیزاین بزانن.

دیزاینی ژووری میوان

بۆ دیزاینی ژووری میوان سەرەتا دەبێ خاڵی تەرکیزی ژوورەکە بدۆزنەوە و هەموو کەلوپەلەکانی تر بەپێی ئەو خاڵە دابنێن. ئەم خاڵە تەرکیزە دەتوانێ تی‌ڤی، پەنجەرە، دیوارێکی تایبەت یاخود هەر شتێکی تر بێت. مەبەست لە دیوارێکی تایبەت، دیوارێکە شتێکی تایبەتی لەسەر بێت و تۆزێ جیاواز بێت لە دیوارێکی ئاسایی وەک دیوارێک کەوا کاغەزی دیواریی لەسەرە و …

دیزاینی قەنەفە لە ژووری میواندا

قەنەفە

قەنەفەکە لە دوورییەکی گونجاو (نە زۆر دوور و نە زۆر نزیک) بەپێی خاڵی تەرکیزی ژوورەکە جێگیر کەن و مێزی ناوەڕاستەکە بە شێوەیەک دانێن کەوا بەئاسانی لە بەردەست بێت. دانانی **گڵۆپی خەو لە سووچی ژوورەکە و لە هەردوو لای قەنەفەکەوە دەتوانێ بیرۆکەیەکی باش بێت. بەرزیی مێزی ناوەڕاستەکە باشتر وایە هێندەی بەرزیی قەنەفەکە بێت و دەبێ بە شێوەیەک دابنرێن کەوا جێگایەک بۆ پێ یان هاتوچووی هەبێت.

شوێنی مێزی نانخواردن لە ژووری میواندا

نانخواردن

لە زۆربەی ماڵەکاندا، مێزی نانخواردن لە ژووری میوان و لەتەنیشت قەنەفەوە دادەنرێت. باشتر وایە شوێنی ئەم دوانە لە یەک دوور بێت. دەکرێ لە ڕێگەی دوو فەرشی مامناوەند لەژێر هەر کامیاندا بەجیا، دیزاینی ئەم دوانە لێک جیا بکرێتەوە.

دیزاینی ژووری نووستن

ژووری نووستن

شێوازی دیزاینی ژووری نووستن بەگوێرەی سەلیقە و پێویستیی خۆتانە، چوونکە ژووری نووستن شوێنێکە بۆ بەکارهێنانی تاکەکەسی و پشوودانی ئێوە. یەکەم شت کە دەبێ سەرەتا دابنرێ سیسەمی نووستنە. سیسەمەکە دەبێ بە شێوەیەک دابنرێ کەوا بەئاسانی لە هەردوو لایەوە یان لانیکەم لە لایەکیەوە بتوانرێ بەئاسانی هاتوچوو بکرێت. دانانی فەرشێکی جوانی بچووک لە شوێنە بەتاڵەکەی ژوورەکەدا، یان دانانی گڵۆپی نووستن لەتەنیشت سیسەمەکەوە و لەسەر مێزەکەدا و هەروەها دانانی مێزی ئاوێنە لە بەرانبەر سیسەمەکەوە دەتوانێ جوانییەکی زیاتر بە ژووری نووستنەکەتان ببەخشێت.

هەندێ تێبینی لە دیزاینی ماڵدا

  • بەکارهێنانی گوڵی سروشتی لە سووچی دیوارەکان، تەنیشت پەنجەرەکان و چێشتخانەدا
  • بەکارهێنانی ڕەنگە ڕووناک و بریقەدارەکان لە دیوارەکاندا(بەتایبەت لە شوێنە بچووکەکاندا)
  • بەکارێنانی سرامیکی ڕووناک یاخود پارکێتی هاوشێوەی دار بەڵام زۆر ڕووناک نەبێت
  • هەڵواسینی وێنە لە بەرزایییەکی هێندەی باڵای مرۆڤ( چەقی وێنەکە پێوەری بەرزییەکەیەتی)
  • بەکارهێنانی ڕووناکییەکی گونجاو لە ژووری میوان و ڕووناکییەکی کەم لە ژووری نووستندا
  • بەکارهێنانی کورتەفەرش و فەرشی گونجاو لە قەبارەی جۆربەجۆردا و بە دوورییەکی پێویست لە یەکترەوە
  • بەکارهێنانی پەردەیەکی تۆڕ و جوان بۆ ئەوەی ڕووناکیی پێویست بە ماڵەکە بگات
  • بەکارنەهێنانی دیزاینێکی قەرەباڵغ لە ناوماڵدا
  • هەڵبژاردنی ڕەنگێکی یەکسان بۆ گڵۆپی خەو و 1/3ی سەرینی قەنەفەکان
  • بەکارهێنانی فەرشێکی گەورەتر لەژێر مێزی نانخواردندا
  • بەکارهێنانی لانیکەم 20٪ ڕەنگی کراوە لە ناوماڵدا
  • بەکارهێنانی دوو یان سێ ڕەنگ لە کەلوپەلەکانی ماڵدا
  • دانانی ئاوێنە لە بەشی ڕووناکی ماڵدا

لەبیرتان بمێنێت کەوا کڕینی کەلوپەلی ناوماڵ بەتەنیا پێوەری جوانی نییە، سەرەڕای جوانی، بەکارهێنان و گونجانی لەگەڵ دیکەی کەلوپەلەکانتاندا زۆر گرنگە. بۆ نموونە بەکارهێنانی قەنەفەیەکی ڕەق، هەرچەنەش جوان بێت بەڵام هەڵبژاردنێکی باش نییە بۆ ژووری میوان.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە کاڵایەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.