هەرزان بڵاگ

یاریی پۆبجی

پۆبجی

ئەم بابەتە لەسەر یاریی پۆبجییە و لە بڵاگی سایتی هەرزان دەیخوێننەوە.

کاتێک یاریی PlayerUnknown’s Battlegrounds بڵاو کرایەوە، شەپۆلێکی زۆر لە یاریکەرە هۆگرەکان دەستیان بەم یارییە کرد. وێڕای بوونی کێشەی زۆر لە گان‌پلەی و گرافیکی تەکنیکیدا، بوو بە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ ستۆدیۆی بڵووهۆڵ. ئەم سەرکەوتنە بەردەوامە و بوو بە خاڵی دەسپێکی یارییەکانی بەتڵ ڕۆیاڵ. ئەگەر ئەم ئەزموونە بەنرخە پێ بنێتە ناو جیهانی مۆبایلەوە، بێگومان بەنرختریش دەبێت. بە بڵاوکردنەوەی یاریی پۆبجی مۆبایل بۆ ئەندرۆید و ئایفۆن، ستۆدیۆی تێنسێنت ئەزموونێکی بەچێژتری لە ڕەهەندە جۆربەجۆرەکانی خستە بەردەست. ئەتوانین کۆنترۆڵی یارییەکە وەک یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی لەقەڵەم بدەین، بەڵام ئەزموونی بەتڵ ڕۆیاڵێکی گەشەسەندوو و پڕ لە هەیەجانمان دەداتێ.

هەموو یاریکەرەکان، هەستی ڕاستەقینەی یاریی پۆبجی لەم بەرهەمەدا ئەزموون دەکەن و لە کاتێکدا بە چەترەوە لەسەر دوورگەکە هەڵدەفڕن و دێنە خوارەوە و هەموو هەوڵی خۆیان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەکان لە بینا چۆڵەکان دەدەن و ڕووبەڕووی شەڕێکی مەزن دەبنەوە؛ شەڕێک کە تەنها یەک براوەی هەیە و کەسێک کە لەنێوان هەموو 100 کەسەکەدا زینوو بمێنێت، ئەو کەسە براوەیە. ئەم ئەزموونە، لە کاتێکدا هەموو یاریکەرەکان بە مۆبایلە ئەندرۆیدی و ئای ئۆ ئێسییەکانی خۆیانەوە لە شوێنێک کۆ دەبنەوە و لە هەموو سووچێکی جیهانەوە و لە هەر بارودۆخێکدا ئەم یارییە ئەزموون دەکەن، هەستێکی بێوێنە و چێژبەخشی هەیە. تاڵانکردنی سەرچاوەکان و کوشتنی خێرای دوژمنەکان، تاکە ڕێگەی زینوومانە و کەسێک کەوا بە تاکتیک و ستراتێژییەوە بجووڵێتەوە، براوەی ئەم شەڕە دەبێت.

ئەم یارییە بەگشتی کۆنترۆڵکردنی تۆزێ زەحمەتە و بۆتە چەڵنجێک بۆ ئەم یارییە.

پۆبجی

سەرەتا ئەمانەوێ لە بڵاگی هەرزاندا جیاوازی و لێکچوویییەکانی ئایفۆن و ئەندرۆید و پی‌سی و ئێکس بۆکس وانی یاریی پۆبجی بخەینە بەردەست. یارییەکە بەپێچەوانەی وەشانە سەرەکییەکە لە سەرەتادا تەنها خاوەنی خەریتەی سەرەکی بوو، بەڵام لە ئەپدەیتی دواتردا، خەریتەی Miramarیشی پێ زیاد کرا. یارییەکە ئەگەرچی فرەیم ڕەیتێکی باشی هەیە بەڵام ناگاتە وەشانەکانی تر. هاوشێوەی وەشانی کۆنسوولیی یارییەکە، هەر یاریکەرێک دەتوانێت لەسەر هەژماری خۆیدا هەندێ ئایتمی تایبەت بەخۆی هەبێت و کەسایەتییەکی تایبەت دروست بکات. بە زیاتر یاریکردن، ئاستتان بەرز دەبێتەوە و دەتوانن حاڵەتانێکی تر لە یارییەکە ئەزموون بکەن. گۆڕانکارییەکی گرنگی تر، نەمانی شووشەی پەنجەرەکانە لە وەشانی مۆبایلدا و ئەمەش خاڵێکی لاوازییە لە بەشی گرافیکدا.

تێبینییەکی تر کەوا بەرهەمهێنەران پشتڕاستیان نەکردۆتەوە بەڵام بەپێی بینینەکان دیارە، بوونی ڕۆبۆتە لە ئاستە سەرەتایییەکانی یارییەکەدا. ئەم ڕۆبۆتانە لە ئاستە سەرەتایییەکانی یارییەکەدا بۆ ساردنەبوونەوەی یاریکەرەکان دانراوە و ئارتیفیشڵ ئێنتێڵێجێنسێکی لاوازیشیان هەیە. کوشتنی ئەم ڕۆبۆتانە ئاسانە و بۆ دڵگەرمکردنی یاریکەرەکان دانراوە. بەڵام وا دیارە بوونی ئەمانە خاڵێکی لاوازی یارییەکەیە.

پۆبجی مۆبایل ڕێکلامی کەمی تیایە و لەم ڕووەوە بەکارهێنەر ئیزعاج ناکات. هەندێ مێکانیزمی تایبەت بۆ گەشەسەندنی خێراییی یارییەکە و هۆگرکردنی یاریکەرەکان دانراوە وەک خەڵاتی ڕۆژانە و تۆرنۆمێنتی وەرزی. ئەم تۆرنۆمێنت و خولانە لەسەر بەرزبوونەوەی ئاست و بەدەستهێنانی ئەزموون، کاریگەرییان هەیە.

کۆنترۆڵی ئەم یارییە ئەزموونێکی باشترتان لەچاو یارییە مۆبایلییە هاوشێوەکان دەداتێ. بەڵام ئەگەر چاوەڕێی کۆنترۆڵێکی هاوشێوەی کۆمپیتەر و ئێکس بۆکس بن بەدڵنیایییەوە ئیزعاج دەبن. سیستەمێکی نوێ لە بواری نیشانەگیریی ئۆتۆماتیک بۆ یارییەکە لە بەرچاو گیراوە تاکوو بتوانێت بە شێوەیەکی کم تەقە بکات و نیشانەگیرییەکە باشتر بکات. کاریگەریی ئەم تایبەتمەندییە بەدروستی لە لایەن بەرهەمهێنەرانەوە زۆر کەم لە بەرچاو گیراوە و نەبۆتە خاڵێکی لاوازی یارییەکە. جووڵەی یاریکەرەکە بە جۆی ستەیک دانراوە، زۆر ئاسانە و گۆڕینی سووچی دیدی کامێراکەش زۆر بەئاسانی دەکرێت. دوگمە کۆنترۆڵییەکان وەک تەقەکردن، جووڵان، ڕاکردن و کردنەوەی جانتاکە لە جێگایەکی باشدان بەڵام جێبەجێکردنی هاوکاتی هەموو ئەمانە پێکەوە زۆر زۆر زەحمەتە. بەپێی شێوەی سەقامگیربوونتان یان جۆری چەکەکەتان، نیشانەگیرییەکەتان جیاواز دەبێت. دەتوانن لە یاریی مۆبایلیشدا سواری بەلەم و ماتۆڕ و سەیارە ببن بەڵام وەک وەشانە سەرەکییەکە سەرنجڕاکێش نییە.

کاتێک لەناو یارییەکەدا ڕووبەرووی ڕکابەرێک دەبنەوە، تەنها دوو چرکە کاتت لە بەردەستایە بیکوژیت. کاتبەربوونی نیشانەگیری و تەقەکردنی ڕێک ئەتوانێ بتاندات بە کوشتدا. بەتایبەت کاتێک لەجێی ئەوەی پەنجە بە دوگمەی تەقەکردندا بنێن، پەنجە لەسەر دوگمەیەکی تر دەنێن و بەتەواوی تەرکیزتان دەشێوێت. لەم کاتانەدا دەر دەکەوێت بوونی ماوس و کیۆرد و گەیم پۆد چەن گرنگە.

 چوونکە کاڵای ناپێویست لەناو جانتاکەتاندا زۆرە، دەستڕاگەیشتن بە پاکەیجە تەندروستییەکان نەختێ کاتبەرە. لەبەر ئاسانکاریی گەیمر، هەندێ تایبەتمەندیی ئۆتۆماتیک بە بەشی مۆبایلەکە زیاد کراوە وەک هەڵگرتنی چەک لەسەر زەوی، پڕچەککردنی ئۆتۆماتیک و کردنەوەی ئۆتۆماتیکی دەرگاکان.

زۆربەی تایبەتمەندییەکانی وەشانی کۆنسوولی لەسەر مۆبایلیش دانراوە و کەمایەسییەکی نییە. بەکارهێنانی هێدفۆن یان سەماعەیەکی پرۆفێشناڵ دەتوانێت یارییەکەتان لا سەرنجڕاکێشتر بکاتەوە.

بەردەستبوون لە هەر کاتێک و لە هەر شوێنێکدا تایبەتمەندییەکی گرنگی ئەم یارییەیە. مۆبایلەکەت لە گیرفان دەر دێنیت و دەچیتە ناو جیهانێک پڕ لە ڕکابەری و سترێس و هەیەجان. بەربڵاویی یارییەکە لەگەڵ کوژرانی کەسانی زۆرتر، گەورەتر دەبێت و هەر ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی گەیمرەکان بەردەوام ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە و یارییەکە نەبێت بە یارییەکی مانووکەر بۆیان. سەرنجدان بە ڕەنگە شینەکە نزیکتان دەکاتەوە لە گۆڕەپانی شەڕ. دەنگی ئەم یارییە لە ئاستێکی باشدایە و بەرهەمهێنەران سیستەمی دەنگییHD و حەوت چەنێڵەیان بۆ بەکار هێناوە.

پۆبجی

یاریی پۆبجی مۆبایل بەرهەمێکی بەنرخە و گەشەیەکی زۆری بە شێوازی شووتر ئۆنڵاین داوە. ستۆدیۆی تێنسێنت بەباشی توانیویە ئەم ئەزموونە نایابە بگوازێتەوە بۆسەر مۆبایل.

لە ئێستادا یاریی پۆبجی مۆبایل لە کۆگای گووگڵ پلەی سەرووی 100 ملیۆن دابەزاندنی هەیە و لە ئەپ ستۆریش سەرووی 20 ملیۆن بەکارهێنەر یارییەکەیان دابەزاندووە.

لە کوردستانیش ژمارەی ئەو کەسانەی یاریی پۆبجی دەکەن ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ڕوو لە زیادبوون دەکات و وای لێ هاتووە کردنی ئەم یارییە بۆتە ئارێشەیەک و کەسانی زۆر بوونەتە تووشبووی یاریی پۆبجی و پەرلەمانی عێراقیش ئەم یارییەی لە وڵاتدا فیلتەر کردووە.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر کاڵایەک سەردانی سایتی هەرزان بکە.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.