هەرزان بڵاگ

لە پێش کڕینی کامێرایەکی DSLRی بەکارهاتوو ئەم بابەتە بخوێننەوە

کامێرا

ئەم بابەتە لەسەر کڕینی کامێرای بەکارهاتووە و لە بڵاگی سایتی هەرزان دەیخوێننەوە.

لەبارەی ڕێژەی شات (ژمارەی وێنە گیراوەکان بەو کامێرایە)وە پرسیار لە فرۆشیارەکە بکەن و لەدوای کامێرایەکەوە بن کەوا ژمارەی شاتەکانی کەمتر بێت. ژمارەی ئەو جارانەی کەوا شاتێری کامێرایەک پەنجەی لەسەر نراوە دەتوانێ پێتان بڵێت ئەو کامێرایە تا چەن بێکێشەیە. ئەگەر کامێرایەک لێدانی بەر نەکەوتبێت، باشترین پێوەر بۆ بێکێشەبوونی ژمارەی ئەو شاتانەیە کەوا پێی گیراوە. وەک بەراوردکردنێک، ژمارەی شاتەکان بۆ کامێرایەک وەک کیلۆمەتری ڕۆشتنی سەیارەیەکە. ئەم ڕێژەیە تاکوو بەرزتر بێت دیارە کاری زۆرتری پێ کراوە. هەر لەم ڕووەوە کامێراکان بەگوێرەی وێنە پێگیراوەکانیان لە 3 دەستەدا پۆلێنبەندی دەکرێن:

کامێرایەکی کەم بەکارهێنراو: تاکوو نزیکەی 50 هەزار شات

کامێرایەکی مامناوەند بەکارهێنراو: تاکوو نزیکەی 100 هەزار شات

کامێرایەکی زۆر بەکارهێنراو: تاکوو نزیکەی 200 هەزار شات

بۆ ئەوەی کە بزانن کامێرایەک چەن شاتی پێ گیراوە سەردانی ماڵپەڕی شاتر کانتر بکەن. وێنەیەک لەو سایتەدا ئاپلۆد کەن، سایتەکە پێتان دەڵێت ئەم وێنەیە وێنەی چەندەمی پێگیراو بەو کامێرایەیە.

ئێستا کامێراکە لە ڕووی تەکنیکییەوە بپشکنن:

ئێوە بڕیارە کامێرایەک بکڕن کەوایە بە متمانەکردنی لەخۆڕایی ناتوانن شتێکی باش بکڕن. کەوایە هەموو بەشێکی بەوردی بپشکنن:

·       لە سەرەتادا چەند وێنەیەک لە دۆخی Auto white balanceدا بگرن و بزانن ئەنجامەکە جێگای ڕەزامەندیتانە؟ چاو لە ڕەنگەکانی بکەن و لە جوان و سروشتیبوونی ڕەنگەکان دڵنیا ببنەوە.

·       لە ئاسمانێکی ساماڵ (بەبێ هەور) بە ڕووناکییەکی گونجاوەوە وێنە بگرن. پاشان چاو لە ئەنجامەکانی بکەن. ئایا لە ڕەسمەکەدا خاڵ یان پەڵەیەک هەیە؟ ئەگەر وایە دیسان لە شوێنێکی تری ئاسمان وێنە بگرن. ئایا هێشتا پەڵەکە هەیە؟ ئەگەر زۆر بچووکە و بەرچاو نییە زۆر گرنگ نییە، بەڵام ئەگەر پەڵەکە گەورەیە یان کۆمەڵێک پەڵە لە ڕەسمەکەدایە ئەوە بەو واتایەیە کەوا دەبێ پاش کڕینی کامێراکە لێنزەکەشی خاوێن بکەنەوە و ئەمەش تێچوویەکی زیادەیە لەسەرتان.

·       ئێستا کاتی پشکنینی لێنزەکەیە لە دۆخە جۆربەجۆرەکاندا. لەسەر کۆمەڵێک شتی جۆربەجۆر و بە ڕووناکییەکی جۆربەجۆرەوە زووم بکەن و کواڵێتیی وێنەکان لەم دۆخانەدا چاو لێ کەن. ئایا لە شارپبوونی وێنەکان و ڕێکبوونی جۆری زوومەکە ڕەزامەندیتان هەیە؟

·       ئەو دوگمەیانەی کەوا لەسەر کامێراکەوەیە هەمووی بەوردی بپشکنن و پەنجەیان پیا بنێن و لە ئیشکردنیان دڵنیا ببنەوە. ئەم دوگمەیانە بۆ جوانی نین و هەر کامەیان بۆ شتێک کراوە.

·       پۆرتە ئینپووت و ئاوتپووتەکانی کامێراکە یەکە بە یەکە تاقی بکەنەوە. لەتەنیشت ئەمانەش ئەگەر کامێراکە بە وای‌فایەوە کۆنێکت دەبێت، ئەم تایبەتمەندییەشی بپشکنن.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە کاڵایەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.