هەرزان بڵاگ

لە کاتی کڕینی کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی بەکارهاتوودا دەبێ سەرنجی چی بدرێت؟

کەلوپەلی ئەلیکترۆنیک

ئەم بابەتە لەسەر هەندێ تێبیینییە لە کاتی کڕینی کەلوپەلی کارەبایی و ئەلیکترۆنیدا و لە بڵاگی سایتی هەرزان دەیخوێننەوە.

هەندێ لە ئامێرە ئەلیکترنییەکان نرخیان بەرزە، کەوایە هەمیشە ناتوانین کاڵای نوێ بکڕین. کەوایە لەبەر هۆکاری ئابووریش بێت گونجاوترە کاڵای بەکارهاتوو بکڕن.

لێکۆڵینەوە بکەن

پێش لە کڕینی هەر کاڵایەک سەرەتا نرخی نوێکەی بزانن. زانینی نرخی نوێ و بەراوردکردنی لەگەڵ بەکارهاتووەکەیدا یارمەتیدەر دەبێ بۆتان. هەموو ئامێرێک تەمەنێکی دیاریکراو ئیش ئەکات و دواتر خراپ ئەبێت. کەوایە لەسەر تەمەنی ئیشکردنی ئامێرەکە پرسیار بکەن. هەندێ لە ئامێرەکان 5 ساڵ تەمەنی دیاریکراویان هەیە و هەندێکیشیان بۆ ماوەیەکی دوورودرێژتر ئەمێنن و خراپ نابن.

زانیاریی پێویست لە فرۆشیار وەر بگرن:

کڕینی هەندێ ئامێری ئەلیکترۆنیی بەکارهاتوو وەک مۆبایلێکی بەکارهاتوو کەوا نەوەی چوارەمی ئینتەرنێت سەپۆرت ناکات، دەتوانێت لە بەرژەوەندیتان نەبێت، کەوایە هەموو زانیارییەکان لە فرۆشیار وەر بگرن. وەرگرتنی هەندێ زانیاری لەبارەی تەمەنی پاتری، زۆربەکارهێنرانی بەشە مێکانیکییەکانی (ئەگەر ئەو ئامێرە بەشێکی مێکانیکیی هەیە)، نەرمەواڵەی هاوپێوەند و سەپۆرتی دوای فرۆشتن بۆ هەندێ ئامێر وەک لەپتۆپ دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆتان لە کاتی کڕیندا. داوا لە فرۆشیار بکەن ناو و ئەدرەسی ئەو کەسەی پێشتر ئەو ئامێرەی چاک ردۆتەوەتان بداتێ. هەروەها دەبێ بزانن ئەم ئامێرە پێشتر چ عەیب و کێشەیەکی هەبووە و کام بەشی گۆڕاوە یان چاک کراوەتەوە. خۆ زیرەک نیشاندان لە کاتی کڕیندا وا ئەکات لە کڕینەکەتان پەشیمان نەبنەوە.

لەگەڵ کەسێکی شارەزا بڕۆن

زۆربەمان لە بەشە جۆربەجۆرەکانی ئامێرێکی ئەلیکترۆنی، کەلوپەلەکانیان و شێوازی ئیشکردنیان نازانین، لەوانەیە ئیشکردنی بەشیک لەو ئامێرە، کاریگەری بکاتە سەر ئیشکردنی بەشێکی تر و لە ئەگەری بوونی خراپییەکی بچووکیش، لەوانەیە دیسان پێویستی بە چاککردنەوەی سەرلەنوێ ببێت. کەوایە بردنی کەسێکی شارەزا لەگەڵ خۆتاند ئەگەری کڕینی شتێکی خراپ کەم دەکاتەوە.

تاقی بکەنەوە:

لە کاتی کڕینی ئامێرێکدا هەموو بەشێکی بپشکنن و دوکمەکانیشی تاقی بکەنەوە. هەندێ لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان دەبێ چەن جارێک بییانکوژێنیتەوە و سەرلەنوێ هەڵی کەیتەوە تاکوو لە بێکێشەبوونی دڵنیا ببیتەوە. ئەگەر ئامێرەکە لە کاتی شەحندا داخی کرد ئەوا مەیکڕن. تەنانەت هەندێ ئامێری ئەلیکترۆنی لەوانەیە لە کاتی تاقیکردنەوەدا بێعەیب بن بەڵام پاش یەک دوو جارێک لە بەکارهێنان، کێشەکانی دەر بکەوێت، داوا لە فرۆشیار بکەن ماوەیەکی دیاریکراوە وەک تاقیکردنەوە دابنێت و ئەگەریس بکرێت نیوەی پارەکەی بدەنێ و نیوەکەشی پاش یەک دوو جار بەکارهێنان و دڵنیابوونەوە لە بێکێشەبوونی بدەنێ.

ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان زۆربەیان گەرەنتییان نییە یان نەماوە کەوایە نووسراوەیەک لەگەڵ فرۆشیاردا واژۆ بکەن کەوا ئەگەر ئامێرەکە خراپ بوو فرۆشیار دەبێ وەری بگرێتەوە. بوونی نووسراوەیەکی لەم چەشنە هێمایەکە لە دزینەبوونی کاڵاکە.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە ئامێرێکی ئەلیکترۆنی سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.