هەرزان بڵاگ

تەکنیکەکانی فرۆشتن یان بەکرێدانی خانوو

خانوو

ئەم بابەتە لەسەر فرۆشتن یان بەکرێدانی خانوویە و لە بڵاگی سایتی هەرزان دەیخوێننەوە.

ئەوڕۆکە بۆ ئەوەی بە خانوویەک بڵێن گونجاو، بەکارهێنانی قەنەفەی جوان، دیزاینی ناوماڵ، بەکارهێنانی کەلوپەلی نوێ و جوان زۆر گرنگە و خەڵکیش ئەیانەوێ لەگەڵ ئەوڕۆییکردنەوەی ڵایف ستایڵیان، ژیانیان لە ڕۆژەڤبوون دەر بێنن و ژیانێکی ناوازە ئەزموون بکەن.

لە ژیانی شاریی ئەمڕۆدا، خانووگۆڕین بۆتە بابەتێکی جیددی و شارنشینەکان بە خۆیەوە سەرقاڵ دەکات و هانیان دەدات بەرەو ژیان لە بارودۆخێکی باشتردا. لەم پرۆسەیەدا خانوویەک کەوا بەکرێ گیراوە یان کڕدراوە بدرێتە دەستی کرێچی یان کڕیارێکی ترەوە. بازاڕی کڕین و فرۆشتن و کرێی موڵک بازاڕێکی پڕ لە ڕکابەرییە و بە ڕەچاوکردنی هەندێ تێبینی چانسی موڵکەکەت بۆ فرۆشتن یان بەکرێدان بەرز دەبێتەوە.

لەم بابەتەدا بەنیازین 10 تێبینیی گرنگتان پێ بڵێین بۆ ئەوەی موڵکەکەتان ئاسانتر بفرۆشن یان بەکرێی بدەن. ئەم تێبینییانە لەوانەیە سادە و سەرەتایی دیار بن بەڵام ڕەچاوکردنیان زۆر گرنگە.

1.   سەلیقەتان بەکار بێنن

چوونکە زۆربەی بڕیارەکان بۆ کڕین لە ڕوانین و بینین و ڕواڵەتی موڵکەکە دەر دەچێت، بۆیە ئەبێ گرنگییەکی زۆر بە دیزاین و جوانکاریی ماڵەکە بدەن. بە کۆمەڵێک ئایدیای داهێنەرانە و بە پارەیەکی کەمەوە ماڵەکەتان جوانتر بکەن. بۆ ناوماڵ دەتوانن بە دانانی کاغەزی دیواری و ڕووناکییەکی جوان بە گڵۆپ و تەیبڵاد ڕەنگ و ئاقاری ماڵەکە بگۆڕن.

2.   بەگەرمییەوە هەڵسوکەوت بکەن

پەسندکردنی موڵکێک لە لایەن کرێچی یان کڕیارەوە هاوپیوەندە بە هەڵسوکەوتی گەرم و جوانی خاوەن موڵکەوە و توانای خاوەن موڵک بۆ قسەکردن لەبارەی جیاوازی و تایبەتمەندییەکانی موڵکەکەیەوە. بەدڵنیایییەوە هەڵسوکەوتێکی سارد و بەدوور لە ئەدەب کرێچی یان کڕیار پەشیمان ئەکاتەوە.

3.   ئیمکانیاتی موڵکەکەتان باس بکەن

هەندێ ئیمکانیات وەک کەنتۆر، کەوانتەر، مەخزەن، باڵکۆنی بۆ خانمان زۆر گرنگە. کەوایە ئەگەر ئەم ئیمکانیاتە باش بناسێنن بە موشتەری، چانسی ئەو موڵکە بۆ فرۆشران یان بەکرێگیران بەرزتر دەبێتەوە.

4.   خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ئەو گەڕەکە باس بەکەن

ئەتوانن لەبارەی ئیمکانیاتی ئەو گەڕەکەوە وەک نزیکی لە نەخۆشخانە، بەنزینخانە، بازاڕ، فرۆشگە گەورەکان، خوێندنگە و … بەوردی باس بکەن. چوونکە ئینسانەکان هەمیشە دەیانەوێ گەڕەکێک بۆ ژیان هەلبژێرن کەوا نزیک بێت لە نەهێشتنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانیانەوە. هەڵبەت ئەمە بە واتای نەوتنی خاڵە لاوازەکانی گەڕەکەکە نییە. بەڵام هەوڵ بدەن کاتێک خاڵە لاوازەکان باس دەکەن جەخت لەسەر خاڵە بەهێزەکانیش بکەنەوە.

5.   ڕووناکیی ماڵ لەبیر مەکەن

ڕووناکبوونی ماڵەکە و بوونی تیشکی خۆر لەو ماڵەدا زۆر لەلای کڕیارەوە گرنگە. تەنانەت ئەگەر ماڵەکە زۆر ڕووناک نییە و تیشکی خۆر لە هۆڵی میوان نادات دەتوانن بە داگیرساندنی گڵۆپەکان سەرنجی زیاتر ڕابکێشن.

6.   گرنگیدان بە دیسیپلین و دیزاین

خاوێنبوونی ماڵەکە زۆر بەرچاو و دیارە. تاکوو ماڵەکە شپرزتر بێت زیاتر موشتەری بەدڵی نابێت. بەپێچەوانەشەوە ئەگەر ماڵەکە خاوێن بێت و دیزاین و کەلوپەلێکی گونجاوی تیا بەکار برابێت، زیاتر جێگای پەسەندی موشتەری دەبێت.

7.   عەیبەکان دامەپۆشن

ئەگەر بۆ نموونە بەشێک لە دیوارەکە درزی بردووە یان ڕووشاوە هەوڵ بدەن بە زەقکردنەوەی دیزاینە جوانەکان لە ماڵەکەدا سەرنجی هەمووان بۆلای بەشە بەهێزەکانی ماڵەکە ڕاکێش بکەن بەس هەوڵی داپۆشانی عەیبەکان مەدەن چوونکە لە ئەنجامدا هەر پێی دەزانێت و ڕووبەڕووی ڕەخنە و قسەی توند دەبنەوە. کاتێک موشتەری عەیبەکانی ماڵەکە لە زاری خۆتان دەبیسێت، ئاسانتر متمانەتان پێ دەکات و هۆگرییەکی زیاتری بۆ مامەڵەکردن لەگەڵتان ئەبێت.

8.   خاوێنبوونی بەشی چوونەژوورەوەی ماڵ

یەکێکی تر لەو بابەتانەی کەوا دەبێ لە کاتی سەردانکردنی کرێچی یان کڕیاردا سەرنجی پێ بدرێت، خاوێنبوونی بەشی چوونەژوورەوەی ماڵانە. کەوایە دانانی پێڵاوەکان لە جێپێڵاوەکەدا و خاوێنڕاگتنی ئەو بەشە لەبیر مەکەن. دانانی فەرشێکی بچووک لە بەشی چوونەژوورەوەی ماڵەکەتاندا دەتوانێت جوانیی ئەو بەشە چەند قات بکاتەوە.

9.    بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشتر، سەردانی خانووەکە مەکەن

بەر لەوە ئەو کەسانەی لەو ماڵە ئەژین ئاگادار بکەنەوە کەوا بڕیارە کەسێک لەو کاتەدا سەردانی ماڵەکە بکات، بۆ ئەوەی کاتی گونجاو بۆ خاوێنکردنەوەی ماڵەکە بەردەست بێت.

10. نرخێکی دیاریکراو بۆ ڕێککەوتن دیاری بکەن

یەکێک لەو هۆکارانەی کەوا ڕێگرە لە بەردەم بەئەنجامگەیشتنی مامەڵەکان، نرخی بەرزی موڵکەکانە. نرخێکی باش و گونجاو دیاری کەن. بۆ نموونە ئەگەر دەتانەوێ لە سایتی هەرزاندا خانووەکەتان بفرۆشن، لەبریی دانانی نرخێکی خەیاڵی و بەرز یان نووسینی نرخی ڕێککەوتن، سعرێکی گونجاوی لەسەر دانێن. کاتێک نرخ لەسەر موڵکەکەتان دانراوە، کاتتان بە پرسیارکردن لەسەر ئەوەی سعری چەنە بەفیڕ ناڕوات. پێشنیارمان ئەوەیە تۆزێک مەعامەلە بۆ نرخەکە دانێن.

هیوادارین بە زانینی ئەم تێبینییانە بە شێوازێکی گونجاو خانووەکەتان بفرۆشن یان بەکرێی بدەن.

ئەگەر نیازی کڕین و فرۆشتن یان بەکرێدان و بەکرێگرتنی خانوویەکتان هەیە دەتوانن سەردانی سایتی هەرزان بکەن و لەوێ موڵکە دڵخوازەکەتان بدۆزنەوە.

ئەگەر ئەزموونێکتان لە فرۆشتن یان بەکرێدانی خانوویەک هەیە تکایە لە کۆمێنت بۆمان بنووسن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.