هەرزان بڵاگ

ئەو شتانەی پێش جێهێشتنی ماڵ ئەبێ بییانکەی

سەفەر

ئەم بابەتە لەسەر ئەو شتانەیە کەوا پێویستە پێش چوونەدەرەوە لە ماڵ بییانکەیت و لە بڵاگی سایتی هەرزان ئەیخوێننەوە.

جێهێشتنی ماڵ کۆمەڵێک هۆکاری هەیە، سەرەکیترینیان گەشتوگوزار و سەفەرە. کەوایە ئەگەری زۆر کەمە دڵەڕاوکێی پێش جێهێشتنی ماڵتان ئەزموون نەکردبێ. ئەو هەستەی کەوا لە کاتی گەڕانەوەدا ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراو چاوەڕێتانە، زۆر زەحمەت و ئازاردەرە. بۆ کەمکردنەوەی ئەم دڵەڕاوکێیانە ئەتوان چەک لیستێکی تەواو دروست بکەن کە لەخۆگری هەموو ئەو ڕەوشە ئەمنییانەیە کەوا پێش لە جێهێشتنی ماڵ ئەبێ بیگرنە بەر بۆ ئەوەی بتوانن بەئاسوودەیی ماڵ جێ بێڵن.

کورد لە مێژە پێی وایە بە نەکوژانەوەی یەکێک لە گڵۆپەکانی ماڵەکە، چیتر دز لە ماڵەکەی نادا. ڕاستە ئەمەش خراپ نییە بەس بەتەنیا ئەمە گەرەنتییەک بۆ نەبڕانی ماڵەکەتان نییە.

تا کۆتاییی ئەم بابەتە لەگەڵ بڵاگی هەرزان بن.

بە هەمووان مەڵێن ماڵ جێ ئەهێڵن

ئەگەر یەکێک لەو کەسانەی کەوا لە پێش کۆکردنەوەی کەلوپەلەکانی سەفەرت، پلەنی گەشتەکەت لە سۆشیاڵ میدیاکانت جاڕ ئەدەیتە گوێی هەمووان، باشتر وایە دەس ڕاگری و چیتر وا نەکەی. بڵاوبوونەوەی هەواڵی سەفەرکردنت لەوانەیە وەک ئاگر پزیسک بهاوێت و لە ئەنجامیشدا دووکەڵەکەی بەر چاوی خۆت بکەوێت. لە ڕاسیتا ئەم ڕاگەیاندنە نەگونجاوە، وەک بانگهێشتکردنی نافەرمیی دزەکانە بۆناو ماڵەکەت کە لە کەشێکی ئارام و ئاسوودەدا ماڵەکەت ڕووت بکەنەوە.

تەکنەلۆجیا چاودێرییە تازەکان بەکار بێنن

لە پێش جێهێشتنی ماڵەکەت دڵنیا ببەرەوە لە کارابوونیسیستەمی چاودێری و دزگیری ماڵەکەت. ئەگەر ماڵەکەت کامێرای چاودێری و دیکەی سیستەمە چاودێرییەکانی نییە لانیکەم یەکێک لەو سیستەمە ئەمنییانەی بۆ دابنێ.

چەک لیستێکی تایبەت دروست بکەن

لیستێک لە پێداویستییەکانی پێش لە جێهێشتنی ماڵ دابین بکەن کەوا تەنیا تایبەت بە خێزانی ئێوە و هەلومەرجی ژیانی ئێوەیە. لە شتە بچووکەکانەوە وەک ئاودێرانی گوڵەکان تاکوو شتە گەورەکانی تیا بنووسن.

کاڵا بەنرخەکان، خشڵ و پارە کاشەکانتان بشارنەوە

ئەم تێبینییە هەمیشەوتراوە، یەکێک لەو ڕەوشە ئەمنییە گرنگانەیە کەوا لە پێش جێهێشتنی ماڵ هەمیشە ئەبێ بیگرنە بەر. ئەگەر بۆکسی زێڕ و خشڵتان هەیە کەوا بۆ جوانکاریی ماڵیشە، باشتر وایە هیچی تیا نەبێت. پارەی کاش، بەڵگە گرنگەکان، تاپۆی خانوو و زەوی و ئانتیک و کاڵا بەنرخەکان ئەبێ لە پێش چوونەدەرەوە لە ماڵ، بخرێنە شوێنێک کەوا لە ئەگەری هاتنی دزدا، بەئاسانی نەدۆزرێنەوە.

ئاو و کارەبا و گاز ئەتوانن کارەساتیان لێ بکەوێتەوە

ئەگەرچی ناکرێ لە پێش جێهێشتنی ماڵ بەتەواوی ڕەوتانەی کارەباکە بپچڕن بەڵام ئەتوانن بۆ گاز و ئاوەکە وا بکەن. ئەگەر پایپی ئاوێک بتڵیشێت، زۆرێک لە کەلوپەلکانتان لەگەڵ خۆیدا لەناو ئەبات وەک کەلوپەلە داری و کارەبایییەکان. یان بە هەڵکراوی جێهێشتنی زۆپا و کەلوپەلەکانی تر ئەتوانێ کارەساتی لێ بکەوێتەوە.

لە کوژانەوەی کەلوپەلە کارەباییەکان وەک ئۆتوو، مووبەریدە، سپڵیت، هیتەر، فڕن و … دڵنیا ببنەوە.

زۆر پشتتان بە قفڵە ناستانداردەکان گەرم نەبێت

قفڵە کۆنەکانی درگا و پەنجەرەکان زۆر دڵخوازی دزەکانە. کەوایە لە زووترین کاتتدا بییانگۆڕن بۆ قفڵە ستاندارد و مۆدێرنەکان.

تەلەفوونی ماڵەوە، بۆسەی دزە پرۆفێشناڵەکان

لەوانەیە گرنگیدان بە تەلەفوونی ماڵەوە دوا شتێک بێت کەوا لە پێش جێهێشتنی ماڵ بیری لێ ئەکەنەوە بەڵام هەر ئەم فاکتەرە سادەیە، بۆسەیەکی باشە بۆ ڕاوچییەکانی ماڵەکەتان. تەلەفوونی ماڵێکی چۆڵ ئەوەنە جەرەس لێ ئەدا تاکوو خۆی دائەخرێتەوە و ئەمە واتە ماڵەکە چۆڵە. لەوانەیە یەکەم ڕێگە کەوا دزە بکاتە مێشکتانەوە ئەوەیە بەتەواوی وایەرەکە دەر بێنن بەڵام هەر لەو حاڵەتشدا هەر لای دزەکەوە جەرەس لێ ئەدات و ئەو سوور و دڵنیا ئەبێتەوە لە کردنی کارەکەی. باشترین چارەسەر دایڤێرتکردنی تەلەفوونی ماڵەوە بۆسەر ژمارە مۆبایلی یەکێک لە ئەندامانی ماڵەکەیە.

بۆ هەر جۆرە کڕین و فرۆستنێک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.