ئەم بابەتە لەسەر فڕێدانی زبڵە لەناو سروشت و لەسەر بڵاگی سایتی هەرزان دەیخوێننەوە.
ئەگەرچی هەندێ لە زبڵەکان هێدی هێدی سروشت لەناو خۆیدا هەرسی دەکات و دەیتوێنێتەوە بەڵام هەندێکی تر لە زبڵەکان سروشت ناتوانێ لەناو خۆیدا هەرسی بکات و زیانێکی زۆریش بە سروشت دەگەیەنێت. بۆ ڕزگاکردنی سروشت دەبێ هەمووان لە خۆمانەوە دەس پێ بکەین. ڕزگارکردنی سروشت، ڕزگارکردنی مرۆڤە و سروشت زبڵدانی ئێمەی مرۆڤ نییە.
زیانەکانی ڕشتنی زبڵ بۆناو سروشت
پاشماوەی خواردن لەناو سروشتدا، سەرەڕای ئەوەی کە سروشت ناشرین دەکات، ئەبێت بە شوێنی مێروو و ئاژەڵەکان و ئەمەش سەرچاوەی کۆمەڵێک نەخۆشییە.
زۆرترین زبڵە هەڵڕژاوەکانی ناو سروشت بریتین لە پاشماوەی خواردن، پێستی میوە، ئێسکی گۆشت و مریشک و ماسی. کەڵەکەبوونی زبڵەکان لەسەر یەک لە دارستانەکاندا، هەڕەشەیە بۆ چڕیی دارستانەکان و سروشتیش پیس ئەکات.
لە کەڵەکەبوونی زبڵ لە سروشتدا، شیراوەیەک دروست دەبێ کەوا دەتوانێ دزە بکاتە ناو ئاوە ژێرژەوینییەکان و ئاوی ژێر زەوی و بیرەکان پیس بکات. ئەم ئاوە ئەگەر ڕاستەوخۆ بەکار ببرێ یان لە ڕێگەی بەرهەمی جووتیاری و ئاژەڵییەوە بگاتە دەستی مرۆڤ، مرۆڤ تووشی نەخۆشی ئەکات. زبڵە هەڵڕژاوەکانی ناو سروشت بۆگەن ئەکەن و بۆنێکی ناخۆش بەرهەم ئەهێنن. یەکێک لەو گازانەی کەوا لە زبڵ بەرهەم دێت، گازی مێتانە و گڕگرتنییە و دەتوانێ ببێتە هۆی ئاورکەوتنەوە لە سروشت و دارستانەکاندا
ماوە و کاتبردنی هەرسبوونی هەندی لە زبڵەکان لەناو سروشتدا:
· کارتە زیرەکەکان: تاکوو 1000 ساڵ
· عەلاگە: 15 بۆ 1000 ساڵ
· حەفازەی مناڵ: 500 بۆ 800 ساڵ
· بۆتڵی شووشە: 500 ساڵ
· بۆتڵی پلاستیک: 70 بۆ 450 ساڵ
· ئەلەمینیۆم: 20 بۆ 200 ساڵ
· جگەرە: 1 بۆ 12 ساڵ
· بۆکسی شیر: 5 ساڵ
· بنێشت: 5 ساڵ
· دەفری پلاستیکی گیایی: 6 بۆ 8 مانگ
· سڵپی چا: 6 مانگ
· پێستی میوە: 6 مانگ
· جێنامە: 2 بۆ 5 مانگ
· دەفری پلاستیکی: 250 ساڵ و لەوانەشە هەرگیز
ئەو زبڵانەی سروشت ناتوانێ لە خۆیدا هەرسی بکات
o بۆرد و چیپی ئەلیکترۆنی: هەرسبوونی کارتێکی بانکی وەک ماستێر کارت لە سروشتدا لەوانەیە زیاتر لە 1000 ساڵ بخایەنێت
o ئەو زبڵانەی کەوا لەخۆگری کانزای قورسن وەک یۆنەکانی کادمیۆم و …
o ئەو کانزا قورسانەی کەوا دەچنە سکی ماسییەوە و دواتر دەبن بە خۆراکی مرۆڤ.
o ئەو عەلاگەیانەی کەوا با لەگەڵ خۆی ئەیبا بۆ هەموو شوێنێک و زۆربەشیان دەڕژێنە دەریاکانەوە و دەبنە خۆراکی ماسی و ئاژەڵە دەریایییەکانی تر و ئەبنە هۆی کوژران و لەبرسامردنی پەلەوەر و ئاژەڵەکان.
ڕشتنی زبڵ بۆناو سروشت، ئاو و خاک پیس دەکات و تێکچوونی سروشت، تێکچوونی تەندروستیی مرۆڤی لێ ئەکەوێتەوە. بۆ خاوێنکردنەوەی زبڵەکان لە سروشتدا تێچوویەکی زۆری دەوێت و گەرەنتییەکیش بۆ خاوێنبوونەوەی بەیەکجاریی سروشت بوونی نییە. کەوایە باشتر ئەوەیە زبڵەکانمان نەڕێژینە سروشتەوە.