هەرزان بڵاگ

کام مێزی نانخواردن بۆ شوقە بجووکەکان باشترە؟

مێزی نانخواردن

ئەم بابەتە لەسەر هەڵبژاردنی مێزی نانخواردنی گونجاوە بۆ شوقە بچووکەکان و لە لایەن تیمی ناوەڕکی بڵاگی هەرزانەوە نووسراوە.

گرنگترین تێبینی بۆ ئەو شوقەیانەی کەوا بچووکن، بەکارهێنانی ڕەنگی گونجاوە لە دیزاینی ناوماڵدا. سپی، بۆری ئاڵ، ڕەساسی لەو ڕەنگە جوانانەن کەوا دەتوانن بۆ هەڵبژاردنی کەلوپەلەکانی ناوماڵ و جوانکاریی دیوار و پەردەکان بەکاریان بهێنن. هۆکارەکەشی ئەوەیە مێز و مەعرەزە سپییەکان کەمتر بەرچاون و پەردە ڕووناکەکان، ڕووناکییەکی زۆرتر دەدەن بە ماڵ و کۆی ئەمانەش دەبێت بە هۆکارێک بۆ گەورەتر دەرکەوتنی ماڵەکە.

لە هەڵبژاردنی مێزی نانخواردندا دەبێ گرنگی بە شوێنی جێگیرکردنی بدرێ و بیشزانین تا چەن مەترمان لە بەردەستدایە؟ ئەگەر شوێنەکە زۆر بچووکە باشتر وایە مێزی نانخواردنەکە دوو نەفەری یاخود لانی زۆر چوار نەفەری بێت. ئەبێ مێزێک هەڵبژێردرێت کەوا کورسییەکانی بەئاسانی لەژێریدا جێیان بێتەوە و بەم شێوەیەش تەنها بۆشایییەک هێندەی بۆشاییی مێزەکە لە ماڵەکە داگیر دەکات.

مێز و کورسییەکی ڕەنگی ڕووناک یان تەنانەت شووشە بەکار بێنن. شووشەبوونی مێزەکە وا ئەکات کەمتر دەر بکەوێت.

هەموو دیکۆراتکار و جوانکارە پرۆفێشناڵەکان پێشنار دەکەن کەوا سووچترین بەشی ماڵ لە شوقە و خانووە بچووکەکاندا بۆ دانانی مێزی نانخواردن هەڵبژێردرێت. چوونکە بە باشترین شێوە لەم بۆشایییە لەدەستچووە سوود وەر دەگیردرێت و خواردنەکەش لە کەشێکی هێمندا دەخورێت. ئەگەر بەشی دانیشتنی کورسییەکە قوماشێکی ڕەنگداری هەیە، دەتوانن ڕەنگێکی دژبەری ڕەنگی دیوارەکەی بۆ هەڵبژێرن، یان دەتوانێ ڕەنگێکی هاوشێوەی ڕەنگی ئینجانە و یان سورەیاکەی هەبێت.

مێزی خڕ کەوا لە تەنیشتەوە دەچەمێتەوە پێشنیارێکی باشە بۆ ماڵە بچووکەکان. لەم شێوەیەدا دەکرێ مێزەکە بنووسێنن بە دیوارەکەوە و بەم شێوەیە جێگایەکی زۆر کەمتر داگیر دەکات.

مێزە باریکەکانیش بۆ ئەو مەوقیفانە باشن کەوا سووچێکی باش بەردەست نییە و دەتوانن لە بەشێکی چێشتخانە یان ژووری میوان دایاننێن.

پێشنیارێکی تر بەکار‌هێنانی هەندێ هۆدەی بچووک و تایبەتە. ئەم دیزاینە هاوشێوەی کافیتریاکانە بەڵام وێڕای کەمکردنەوەی بۆشاییی داگیرکراو لە لایەن مێزی نانخواردنەوە، دەتوانێ هەستێکی جیاواز لەناو ماڵدا چێ بکات.

هەروەها دەتوانن جۆرە میزێک بەکار بێنن کەوا لە کاتی ناپێویستدا بتوانن بەتەواوی کۆیان کەنەوە. ئەم جۆرە مێزانە لەو شوێنانە جێگیر دەکرێن کەوا مەعرەز لەوێیە. لەم حاڵەتەدا مێزەکەتان هاوکات درگای مەعرەزەکەیە. کورسییەکانیش باشتر ئەوەیە بە شێوەیەک بن کەوا بچەمێنەوە بۆ ئەوەی هیچ بۆشایییەک لە ماڵ داگیر نەکات جگە لەو کاتانەی خواردن دەخورێت.

بۆ جوانترکردنی کەشی نانخواردنی ماڵەکە دەتوانن ڕەنگی سەر مێزەکە و پەردە نزیکەکان لە مێزەکە هاوشێوە و نزیکی یەکتر بن. دەکرێ ڕووناکیی هاڵۆجن بۆ جوانکاریی مێزی نانخواردن بەکار ببرێ.

کەلوپەلە گەورەکان لە ماڵە بچووکەکاندا، بچووکیی ماڵەکە زەقتر دەکەنەوە. کەوایە بەپێی ئەو بۆشایییەی لە بەردەستماندایە قەنەفە، مێزی نانخواردن، وێنە هەڵواسراوەکان و … هەڵبژێرین.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە کاڵایەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.