هەرزان بڵاگ

بەم هۆکارانە قەنەفەی ئێل بکڕن و نەکڕن

قەنەفەی ئێل دەمێکە گشتگیر بووە. ئەوانەی کەوا حەزیان لەم جۆرە قەنەفەیەیە زۆرتر لەبەر دیزاینی جوان و گرتنی بۆشایییەکی کەمە و ئەوانەش کەوا لەم قەنەفەیە ڕەزامەندییان نییە لەبەر ئەم هۆکارەیە کەوا بۆ هەموو شوێنێک نابێت.

بۆچی تاقمی قەنەفەی ئێل بکڕین؟؟

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی قەنەفەی ئێل ئەوەیە کە ئەم قەنەفەیە، قەنەفەیەکی فرەمەبەستە و بۆ هەموو ژوورێکی دانیشتن ئەبێت، چ ژوورەکە بچووک بێت یاخود گەورە. ئەم قەنەفەیە زۆرتر بە کاناپەی ئاسوودەیی ئەچێت و هەر ئەمەش وا ئەکات بۆشایییەکی زۆرتر بۆ پشوودان بەردەست بێت و چوونکا هەموو تاقمەکە پێکەوە نووساوە، بۆشایییەکی کەمتر لە ماڵەکە داگیر ئەکرێت. هەر بەم هۆکارە ئەم جۆرە تاقمە بۆ خانووە بچووکەکان زۆر گونجاوە.

تاقمی ئێل بەهۆی ئەوەی کە وەکوو سیسەمی نووستنە بۆ ئەو ماڵانە گوجاوترە کەوا ژووری نووستنی میوانیان نییە. لەم دۆخەدا میوان دەتوانێت وەکوو سیسەم ئەم تاقمی قەنەفەیە بەکار بێنێت.

ئەم تاقمی قەنەفەیە بەهۆی نەبوونی دەسکەوە، کەسی زۆرتری لەسەر دادەنیشێت. ئەمە بەپێچەوانەی قەنەفەکانی دیکەیە کەوا هێندەی ژمارەکەیان کەسی لەسەر دادەنیشێت.

ئەگەر ماڵەکەتان تا ڕادەیەک گەورەیە و دەتانەوێت لایەکی لەچاو لایەکی تری دیزاینێکی جیاوازی هەبێت، بۆ نموونە دەتاەوێت لە لایەک لە ماڵەکەدا مێزی نانخواردن دابنێن، باشترین بژاردە بۆ ئێوە تاقمی قەەفەی ئێلە.

تاقمی ئێل بەهۆی ڕواڵەت و شێوازی داڕشتنیەوە، دەبێت بە چەقی ماڵەکە و هەر ئەمەش وا ئەکات جەوێکی زۆر خۆماڵیت و نزیکتر بە ماڵەکەتان ببەخشێت.

بۆچی تاقمی ئێل نەکڕین؟؟

وەک باسمان کرد ئەم جۆرە تاقمانەش هەندێ عەیبیان هەیە و لەوانەیە بەکەڵکی ڕازاندنەوەی هەندێک ماڵ نەیەن.

پێش لە هەموو شتێک چنین و دانانی قەنەفە و کاناپەی لێک جودا، زۆر ئاسانترە لە ڕیزکردنی قەنەفەیەکی تۆکمەیە پێکەوەنووساوە.

لەم شێوازە قەنەفەیەدا چوونکە کەسەکان ناچاران لە تەنیشتی یەکترییەوە دابنیشن، هەلی ڕووبەڕوو و فەیس توو فەیس قسەکردن لەدەست دەدەن. ئەم بابەتە زۆرتر لە کۆبوونەوە دۆستانە و خۆماڵییەکانا خۆی ئەنوێنێت. لەم دۆخەدا کەسەکان ناچار دەبن لار دابنیشن تاوەکوو بتوانن بەردەنگەکەیان ببینن

ئەپڵیکەیشنی هەرزان دابەزێنن و بکڕن و بفرۆشن

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.