هەرزان بڵاگ

شتنی دەفر و قاپەکان بە دەست باشترە یان بە غەسالەی قاپشۆر؟

قاپشۆر یان دەست؟

ئەم بابەتە لەنێوان جیاوازیی غەسالەی قاپشۆر و شتنی بە دەستە و لە بڵاگی هەرزان ئەیخوێننەوە.

ئەوڕۆکە قاپشۆرەکانیش بوونەتە بەشێکی گرنگ لە چێشتخانەکان و تەنانەت خاتوونە بەتەمەنەکانیش حەزیان لەم ئامێرەیە. هەندێک لە خەڵک پێیان وایە بەکارهێنانی ئەم ئامێرە بەکارهێنانی ئاو کەم دەکاتەوە و لەچاو شتن بە دەست عەزێتی کەمترە. هەندێکیش پێیان وایە خاوێنکردنەوەی دەفرەکان و دانانیان لەنێو قاپشۆرەکەدا عەزێتی زۆرە و تێچووی ئاو و کارەباکەشی زۆرە.

هەر ئەم بابەتە بۆتە مژاری قسەوباسی خەڵک بۆ ئەوەی بزانن ئەم ئامێرە بەکار بێنن یاخود نا؟

پێش لە هەموو شتیک بزانن قاپشۆرەکان لەم قەبارەیانەدا دێنە بەرهەم:

6 نەفەری

8 نەفەری

12 نەفەری

13 نەفەری

14 نەفەری

باشترین براندەکانی بەرهەمهێنەری ئامێری قاپشۆر ئەمانەن:

ئیندزیت، مێدیا، مەجیک، سامسۆنگ و ئێڵجی.

هەڵبەت ئیندزیت براندێکی گران و شاهانەیە.

بەکارهێنانی ئاو:

بەپێی تاقیکاری و تویژینەوەی زانایانی ئەم بوارە، لە شتنی دەستیدا بۆ نموونە بۆ شتنی سێتێکی 12 نەفەری 100 لیتر ئاو و 2.5 کیلۆوات کاژیر ئێنێرجی بۆ گەرمکردنی ئاوەکە بەکار ئەبریت.

بەڵام لە کاتی شتن بە غەسالەی قاپشۆر بۆ سێتێکی 12 نەفەری، 15 لیتر ئاو و 1 کیلۆوات کاژێر ئێنێرجی بەکار ئەبرێت.

پسپۆڕەکان تێبینییەکی سەرنجڕاکێشیان لەبارەی قاپشۆرەکانەوە هەیە و ئەڵێن کاتێک دەفرە پیسەکان بە دەست دەشۆین بەتەواوی خاوێن نابنەوە. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە پلەی گەرمیی پێویست بۆ شتنی دەفر 60 پلەی سلزییە و لە ڕاستیدا دەست ناتوانێت بەئاسانی خۆی بگرێت لەژێر ئەم گەرمایەدا. بەڵام قاپشۆر بەئاسانی دەتوانێت پلەی گەرماکەی بگەیەنێت بەو پلەیە و دەفرەکان لە پیسی و چەوری خاوێن بکاتەوە.

هەر کام لە براندە بەرهەمهێنەرەکانی ئامێری قاپشۆر هەندێ تایبەتمەندییان داناوە بۆ ئامێرەکانیان کە لێرەدا باسی هەندێکیان دەکەین.

لە هەندێ لە قاپشۆرەکاندا ئەو باسکە سەبەدییەی کە دەفرەکانی تێدا دائەنرێت، بگەڕە و خاوەنەکەی دەتوانێت حاڵەتی دانانی دەفرەکان بە ئارەزووی خۆی بگۆڕێت.

قاپشۆرێکی تر لەوانەیە سیستەمێکی تایبەتی ببێ بە ناوی درەوشێنەر. کە لەوانەیە پاش ئەوەی دەفرەکانی ئاو کیشا، تراوێکی درەوشێنەر بڕێژێت بەسەر دەفرەکاندا بۆ ئەوەی شتنەکە بەتەواوی جێبەجێ ببێت و دەفرەکانیش زیاتر بدرەوشێنەوە. ئامانجی ئەم سیستەمە تەنیا درەوشانەوەی دەفرەکان نییە بەڵکوو خێراتریش وشک دەبنەوە.

هەندێ لە دەفرشۆرەکانیش سیستەمێکیان هەیە بە ناوی تایبەنمەندیی درەنگکردن و بەم سیستەمە دەتوانن بۆ نموونە وا بکەن کە ئامێرەکە 8 کاژیری دیکە دەفرەکان بشوات.

بۆ ئەو خیزانانەی کەوا 3 یان 4 کەسین، قاپەکانی چەن ژەمی خواردنیان کۆ بکەنەوە و هەموو بە جارێک بخەنە ناو قاپشۆرەکەوە. بەم شێوەیە زۆر باش دەست بە ئاو و کارەباشەوە دەگیرێت.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر بابەتێکی ناوماڵ سەردانی سایتی هەرزان بکەن

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.