هەرزان بڵاگ

بەم شێوەیە کەوانتەرەکانتان خاوێن بکەنەوە

خاوێنکردنەوەی کەنتۆر و کەوانتەرەکان یەکێک لە کارە هەمیشەیییەکانی ناوماڵانە و زۆریش لە کاتی خانمان دەگرێت. دەمانەوێ بە چەن شێوازی ئاسان، جێبەجێکردنی ئەم کارە ئاسانتر بکەینەوە.

بۆ زانینی نرخ و بینینی هەموو جۆرە کاڵایەکی ناوماڵ سەردانی ئەپی هەرزان بکەن.

زۆربەی کەوانتەرەکانی ئەوڕۆ یان لە دارن یاخود ئێم دی ئێفن.

چەن ڕێگا بۆ خاوێنکردنەوەی کەوانتەری دار و ئێم دی ئێف

لە هیچ ئامێرێکی زبر و ئەستوور بۆ خاوێنکردنەوە کەڵک وەر مەگرن. بەدڵنیایییەوە ئەم ئەو ئامێرانە ڕووکەشی کەوانتەرەکەتان خراپ دەکەن.

پەڕۆیەکی شێدار و ئاسایی بەکار بێنن کەوا کوڵکن نەبێت.

لێکدراوە ئەلکولی و کیمیاوییەکان وەکوو سپیکەرەوەکان بەکار مەهێنن.

تراوی قاپشتن باشترین بژاردەیە بۆ خاوێنکردنەوەی کەوانتەرەکانتان.

لە کەفی شامپۆی فەرشیش دەتوانن کەڵک بگرن. بیرتان نەچێت تەنیا کەفەکەی.

لەبیرتان نەچێت قەد ڕاستەوخۆ ئاو مەکەنە سەر کەوانتەری دار و ئێم دی ئێفدا. پەڕۆیەکی تەڕی بەسە. سەرەتا خۆڵ و تۆزەکەی لا ببەن پاشان بە پەڕۆیەکی تەڕ کەوانتەرەکە خاوێن بکەنەوە. کەفی شامپۆی فەرش یا خود تراوی قاپشتنەکە بکەنە ناو ئاو و بە پەڕیەک بیهێنن بە کەوانتەرەکەدا و دیسان کەفەکە بە پەڕۆیەکی تەڕ لا ببەن و پاشان بە پەڕۆیەکی خاوێن وشکی بکەنەوە و ڕێگە بدەن خۆی وشک بێتەوە.

بیرتان نەچێت هەر کاتێک پەڵەیەک کەوتە سەر کەوانتەرەکەتان خێرا خاوێنی بکەنەوە. تاوەکوو ئەو پەڵەیە زیاتر بمێنێتەوە، کۆنتر دەبێت و درەنگتر و زەحمەتتر خاوێن دەبێتەوە.

بۆ لابردنی پەڵەیانێک وەکوو بنێشت یاخود پاشماوەی خواردن لەسەر کەوانتەرەکان، قەد شتی تیژ وەکوو چەقۆ بەکار مەهێنن جوونکە بەدڵنیایییەوە خەت دەخاتە کەوانتەرەکەتان.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.