هەرزان بڵاگ

ئیمپراتۆریەتی سەیارەکارەباییەکان ساڵی 2030

سەیارەی کارەبایی

ئەم بابەتە لەسەر سەیارە کارەبایییەکانە و لە بڵاگی سایتی هەرزان دەیخوێننەوە.

ئەگەرچی ناوی سەیارەی کارەبایی لە بازاڕی ئوتومبێلدا هەرایەکی زۆری نایەوە و قسەوباسێکی زۆری لەسەر کراوە بەڵام وا دیارە تاکوو بەدیهاتنی ئەم بابەتە و گشتگیربوونی سەیارەی کارەبایی یەک دەیە بۆشایی هەیە. ئەم بابەتە لە لایەن گۆڤاری ناسراوی ئۆتۆئێڤۆڵووشن هاتۆتە ئاراوە و بە فاکتهێنانەوە لە ئەنجامەکانی توێژینەوەی ڕێخراوەی گەو ئۆڵترا ڵۆ (go Ultra low) ڕاپۆرتێکی سەرنجڕاکێشی خستۆتە بەر دیدەی خوێنەران. لەم توێژینەوەیەدا کەوا ڕاپرسی لە چەندین هەزار کەس کراوە، دەر کەوتووە کەوا لە 69٪ی وەڵامدەرەکان بۆچوونیان وایە تاکوو ساڵی 2030 کڕینی سەیارە کارەبایییەکان دەبێ بە ڕەوتی سەرەکی و نۆرماڵی بازاڕ و چیتر تەنها بەرهەمێک بۆ کەسە تایبەتەکان نابن.

لە بریتانیادا کۆمەڵێک کێشە لەبەردەم گشتگیربوونی ئەم بابەتەدا هەیە. بۆ نموونە ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە دەری خست کەوا لە 45٪ی وەڵامدەرەکان هەڵبژاردن و کڕینی ئەم سەیارەیانە هاوپێوەند دەبینن بە هەندێ شتی بنەمایی وەک شەحنکردنی ئەم سەیارەیانە، چاککردنەوە و هەڵگرتنییان. بریتانیا لە ئێستادا خاوەنی 25 هەزار جیهازی شەحنی ئۆتۆماتیک لە 9500 وێستگەدایە. بریتانیا یەک لەو وڵاتانەیە کەوا زۆرترین داواکاری لەسەر سەیارەی کارەباییی تێدایە.

حەزکردنی وەڵامدەرەکان لە سەیارەی کارەبایی و گشتگیربوونی بەکارهێنانی ئەم بەرهەمە لەوەدا دەر دەکەوێت کەوا لە ئێستادا لە 33٪ی وەڵامدەرەکان ڕایان گەیاندووە تاکوو ئێستا خۆیان یاخود خزمەکانیان ئەم جۆرە سەیارەیانەیان بەکار هێناوە و هەروەها لە 49٪ی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە ڕایان گەیاند کەوا تا ئێستا ئەزموونی گەشتێکی جادەیییان بەم جۆرە سەیارەیانە هەیە.

بەشێکی تر لەم توێژینەوەیە تەرخان کراوە بە کێشە و گرفتەکانی بەردەم کڕیاران لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەم تەکنەلۆجیایانەدا و نەبوونی جۆربەجۆری لەم بەشەدا کەوا تەنها بە 15 مۆدێل سنووردار کراوەتەوە، وەک هۆکاری سەرەکیی دەستڕاگرتنی بازاڕ لەقەڵەم دراوە. لە ڕاستیدا تاکوو بازاڕ جۆربەجۆرییەکی زۆر نەخاتە ناو بەرهەمەکانیەوە و مۆدێلی زۆرتر لەم سەیارەیە بەرهەم نەهێنێت، ناتوانێ ئەم بەرهەمە گشتگیر بکات

زۆربەی وەڵامدەرەکانی ڕاپرسییەکە وتیان شۆفێریکردن و بەکارهێنانی سەیارە کارەبایییەکانیان لا سەرنجڕاکێشە چوونکە وزە و سووتەمەنییەکی کەمتر بەکار دەهێنێت و کەمتریش پیسە و لەچاو بەرهەمە دیزڵی و بەنزینییەکان شۆفێری ئەم سەیارەیانە دەستی ئاوەڵاترە.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.