هەرزان بڵاگ

پەردە لەسەر سەیارەی “تاگ” لادرا، یەکەم سەیارەی نیشتمانیی تورکیا بە مەکینەی کارەبایی

تاگ

ئەم بابەتە لەسەر سەیارەی تاگی تورکییە و لە بڵاگی سایتی هەرزان ئەیخوێننەوە.

خەونی 60 ساڵەی تورکیا بە پەردەلەسەرلادان لە تاگ هاتە دی. تورکیە تاوەکوو ئەمڕۆ سەیارەیەکی بە ناو و براندی خۆیەوە نەدابۆوە دەرەوە. تاکە چالاکیی تورکیا لەم ساڵانەدا، مۆنتاژکردنی دیکەی بەرهەمە بیانییەکان وەک ڕینۆ بوو. ڕێوڕەسمی پەردەلەسەرلادان لە تاگ بە ئامادەبوونی ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بەڕێوە چوو. تورکەکان ئەیانەوێ ئەم سەیارەیە بە سعرێکی خوارتر لە سەیارەی تێسلا بنێرنە بازاڕەوە. بەم شێوەیە ئەتوانێت سەرنجی بەشێک لە بازاڕ بۆلای خۆی ڕاکێش کات.

تاگ

بۆ ئەم سەیارە نیشتمانییەی تورکیا زیاتر لە 3 ملیار دۆلار پارە سەرف کراوە. پیشەسازیی بەرهەمهێنانی سەیارە لە تورکیا هاوکات لەگەڵ ئێران و کۆریای باشووردا دەستی پێ کردووە و هەر کام لەم سێ وڵاتە ڕێگایەکی جیاوازیان گرتۆتە بەر. بەرهەمهێنانی سەیارەی نیشتمانیی تاگ تەنیا بەشێک لە گۆڕینی ستراتێژیی ئەم وڵاتە لە بواری بەرهەمهێنانی سەیارەدایە. کۆمپانیای بەرهەمهێنەری تاگ بەنیازە تاکوو 2030، پێنج مۆدێلی تر لەم سەیارەیە بەرهەم بهێنێت. ئەم سەیارەیانە لە ناوچەی پیشەسازیی بورسادا بەرهەم دەهێنرێن.

سەیارەیەکی بەرزی کارەباییی تورک

هەروا کە ئەزانن سەیارە بەرزەکان لە جیهاندا ڕێژەی فرۆشتنیان باشە. تورکەکانیش ئەم هەلەیان بە دەرفەت زانیوە و تاگیان لەم سێگمێنتەدا ڕەوانەی بازاڕ کردووە. لە لایەکی تریشەوە سەیارە کارەبایییەکان بۆ ئەورووپی و ئەمریکییەکان زۆر گرنگن. هەر بەم هۆیەشەوە تورکەکان تاگیان بە شێوازی کارەبایی ڕەوانەی بازاڕ کردووە.

مۆدێلی کۆمپەکتی بەرزی تاگ ساڵی 2022 دێتە بازاڕەوە. هەموو بەشە ئەیکترۆنییەکانی ئەم سەیارەیە وەک مەکینە و پاتری لەلایەن ئەندازیارانی تاگەوە بەرهەم هاتووە و سەیارەیەکی بەتەواوی نیشتمانییە. موشتەرییەکان ئەتوانن دوو مۆدێلی پاتریی لیتیۆم یوونی بۆ سەیارە بەرزەکەیان هەڵبژێرن. پاترییە بچووکەکە بە جارێک شەحنکردن ئەتوانێ 300 کیلۆمتر و پاترییە گەورەکە بە جارێک شەحنکردن ئەتوانێ 483 کیلۆمەتر ببڕێت.

تاگ ئەتوانێ خێرا شەحن ببێتەوە و لە 30 خولەکدا لە 80٪ی پاترییەکە پڕ ببێت. کۆمپانیای تاگ بۆ پاترییەکانی گەرەنتیی 8 ساڵەی داناوە.

تاگ

تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی جێگای ڕەزامەندییە

مۆدێلی هەرزانی سەیارەی بەرزی تاگ تەنها مەکینەیەکی کارەبایی بە هێزی 200 ئەسپی هەڵم لە بەشی دواوەوەدا هەیە. خێراییی سفر بۆ سەدی ئەم سەیارەیە 7.6 چرکەیە.

مۆدێلی گرانتر لەسەر هەر تەوەرێکیدا مەکینەیەکی هەیە و هێزی 400 ئەسپی هەڵمی هەیە و خێراییی سفر بۆ سەدی ئەم مۆدێلە 4.8 چرکەیە.

کابینی مینیماڵ و مۆدێرن

کابینی تاگ

ناوەوەی سەیارەی بەرزی تاگ لەوپەڕی سادەبووندا دیزاین کراوە و نزیکە لەم نموونە دوایییە ئەورووپییەکان. بۆ نموونە مۆنیتۆرێکی بۆ سەرنشینەکان داناوە کەوا نموونەی ئەم مۆنیتۆرەمان لە پۆرشی تایکاندا بینیوە. بوونی مۆنیتۆری تۆچ بۆ کاتبەسەربردن شتێکی نۆرماڵە و سەرەڕای ئەوەش، کۆنترۆڵی سیستەمی باگۆڕیش هەر لە ڕێگەی مۆنیتۆرێکەوەیە. جگە لە دوگمەی گۆڕینی گێڕ و برەیکی پارکی ئەلیکترۆنی، دوگمەیەکی تر لە کابینی سەیارەکەدا نییە.

ئەم سەیارەیە کۆمەڵێک سیستەمی زیرەکی تیایە. سیستەمی شۆفێریی خۆخوڕ (ئۆتۆدرایڤ) لە ترافیکی سووکدا یارمەتیی شۆفێر ئەدات پەستانێکی کەمتری لە کاتی شۆفێریکردن لەسەر بێت.

چاوخشاندنێک بەسەر تایبەتمەندییە زیرەکەکانی تاگدا

پێکهاتەیەکی فێلێکسەبڵ و سوودمەندبوون لە تەکەنەلجیا مۆدێرنەکان، وا ئەکات تاگ سوودمەند بێت لە نەوەی سێیەمی شۆفێریکردنی خۆخوڕ. تاگ هەمیشە کۆنێکتە بە ئینتەرنێتەوە و ڕاستەوخۆ ئەپدەیتی بەرنامەکان وەر ئەگرێت. لە سەیارەی بەرزی تاگدا هەندێ تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو وەک شوێندۆزیی چاو و وێنەگرتنی سێ ڕەهەندی بەکار براوە و ئەنجامەکەشی ڕەزامەندیی بەکارهێنەرانی ئەم سەیارەیەیە.

بە یارمەتیی تەکنەلۆجیا ناوبراوەکان، هەموو زانیارییە پێویستەکانی شۆفێر لەسەر شاشەکەدا پیشان ئەدرێت. هەروەها هەندێ زانیاری لەسەر ڕێگاکە و دەرەوەی سەیارەکەش پیشان ئەدرێت. هەروەها ئەم کۆمپانیا ئەیەوێ یەکەم کۆمپانیای بەرهەمهێنەری سەیارە بێت کەوا لەم تەکنەلۆجیایە سوودمەند ئەبێت.

هەندێ زانیاریی خێرا و گشتی لەسەر تاگ

  • سەیارەی نیشتمانیی تورکیا ناوی “تاگ”ە و بۆ دیزاینی لە کۆمپانیای ئیتاڵی پنین فارینا یارمەتی گیراوە
  • تاگ سەیارەیکی بەرزی کارەبایییە و مەکینەکەی 400 ئەسپی هەڵم هێزی هەیە
  • ئەم پرۆژەیە 13 ساڵی خایاندووە و زیاتر لە 3 ملیار دلار تێچووی بووە
  • هێشتا نرخێک بۆ تاگ ڕانەگەیەنراوە بەڵام ئەیانەوێ هەرزانتر لە تێسلا ڕەوانەی بازاڕی بکەن

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.