هەرزان بڵاگ

هۆکاری قورسبوونی گێڕی سەیارە

گێڕ

ئەم بابەتە لەسەر قورسبوونی گێڕی سەیارەیە لە کاتی گۆڕینی گێڕدا و لە بڵاگی سایتی هەرزان دەیخوێننەوە.

کارکردنی گونجاوی سیستەمی گواستنەوەی هێز هاوپێوەندە بە کۆمەڵێک شتەوە کەوا خراپبوونی هەر کامی دەتوانێت کێشەی جۆربەجۆری لێ بکەوێتەوە. یەکێک لەم کێشەیانە کەوا زۆر ئیزعاجە و دەتوانێت بەگشتی شۆفێری لە بەرچاوی هەمووان بخات و تەنانەت هەندێ جار مەترسی بۆ سەکنەکانیش دروست بکات، قورسبوونی گێڕ یان بەتەواوی جیگیرنەبوونی گێڕيکەیە لە کاتی گۆڕینی گێڕدا.

لەم بابەتە لە بڵاگی سایتی هەرزاندا دەمانەوێ باس لە گرنگترین هۆکارەکانی قورسبوونی گێڕی سەیارە بکەین، هاوڕێمان بن.

کەمبوونی ڕۆنی گێڕبۆکس

یەکەم شت کەوا دەبێ سەرنجی بدرێت ڕۆنی گێڕبۆکسە، چوونکە کەمبوونی ڕۆن کاریگەرییەکی زۆر خراپی لەسەر سیستەمی گواستنەوە (ترەنسمیژن) هەیە و تووشی کێشەی دەکات. کەوایە ئاگاتان لە ئاستی ڕۆنی گێڕبۆکس بێت.

گونجاونەبوونی کواڵێتی و خەستیی ڕۆنی گێڕبۆکس

ڕۆنی گێڕبۆکس دەبێ هاوشێوەی ستەنداردە داواکراوەکە لە لایەن کۆمپانیاوە بێت و خۆتان لە تێکردنی ڕۆنی نەگونجاو و بێ کوالێتی بەدوور بگرن. ئەگەر سەیارەکەت زۆر ڕۆیشتووە و ماوەیەکی زۆرە ڕۆنت نەگۆڕیوە، خێرا بیگۆڕە. چوونکە بەدڵنیایییەوە چیتر ئەو کواڵێتییەی نەماوە و پیس بووە و خەسار بە بەشەکانی سیستەمی گواستنەوە دەگەیەنێت و گێڕەکەش تووشی کێشەی جیددی دەکات.

کێشەی سیستەمی کەلاچ

خراپبوونی هەر یەکە لە بەشەکانی کەلاچ وەک وایەری کەلاچ و دیسک و … دەتوانێت لە گۆڕینی گێڕدا تووشی کێشەی بکات. لەوانەیە لە کاتێکدا کەوا سەیارەکە کوژاوەتەوە بتوانن بەئاسانی گێڕەکە بگۆڕن بەڵام کاتێک سەیارەکە داگیرساوە، نەتوانن گێڕەکە بگۆڕن. ئەم کێشەیە بەهۆی کێشەی کەلاچەوەیە. ئەگەر لە کاتی گؤڕینی گێڕدا (هەموو گێڕەکان) دەنگێک وەک خڕەخڕتان بیست ئەوە لەبەر خراپیی سیستەمی کەلاچە و لەوانەشە لە ڕێکڵاژنەبوونی وایەری کەلاچەکە بێت.

لەیەکسوان و خراپبوونی خودی گێڕەکە

هەندێ جار لەوانەیە هەر کە گێڕەکەت گۆڕی و سەیارەکەت جووڵاند، لە کاتی ڕێکردن یان تەنانەت کاتێک پەستانێک لەسەر گێڕەکە نییە، گێڕەکە لەخۆڕا بکەوێتە دۆخی بۆشەوە. ئەمە لەبەر کێشەی گێڕبۆکسە وەک لێکساویان و خراپیی خودی گێڕەکەیە. خراپبوونی بڵبرینگ و بۆشە ناوخۆیییەکانیشی دەتوانێت ئەم کێشەیە دروست بکات.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر چەشنە کەلوپەلێکی سەیارە سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.