هەرزان بڵاگ

هەر پارچەیەک بۆیاخ لەسەدا چەندی سعری سەیارە دائەبەزێنێ؟

سعری سەیارە

ئەم بابەتە لەسەر هۆکارە کاریگەرەکان لەسەر نرخی سەیارەی بەکارهاتووە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە ئامادە کراوە.

نرخی سەیارەی بەکارهاتوو هاوپێوەندە بە نرخی سەیارەی نوێ و سفرکیلۆمەترەوە و لەگەڵ هەڵبەزین و دابەزینی نرخی سەیارەی سفردا، ئەویش نرخی ئەگۆڕێت. دانانی نرخ لەسەر سەیارە ئیشێکی پسۆپۆڕانەوە و کڕیاو و فرۆشیاری ئاسایی ناتوانن ئەم کارە بکەن.

هۆکارە کاریگەرەکان لەسەر نرخی سەیارەیەکی بەکارهاتوو:

ئەم سەیارەیە بۆ چەن ساڵ بێکێشە ئیش ئەکات؟

هەموو سەیارەیەک تەمەنێکی دیاریکراوی هەیە و پاش ئەوە هەممیشە ئەبێ پارەی چاککردنەوەی بدەن. ئەم تەمەنە دیاریکراوە بۆ هەموو سەیارەیەک و هەر مدێێک جیاوازە. کەوایە دەبێ سەیارەیەکی بەکارهاتوو بکڕین کەوا کەمتر لەو تەمەنە دیاریکراوەی ئیشی کردبێت.

کیلۆمەتری ڕۆیشتن

کیلۆمەترین ڕۆیشتن گرنگترین پێوەری نرخدانانە لەسەر سەیارەیەکی بەکارهاتوو. ئەگەر سەیارەیەک ڕواڵەتێکی جوانی ببێ و کەمتر لە 1000 کیلۆمەر ڕۆشتبێ، نرخەکەی لە 4٪ کەم ئەبێتەوە و ئەگەر سەرووی 1000 کیلۆمەتر ڕۆشتبێ لە 8٪ی نرخەکەی کەم ئەبێتەوە. ڕۆیشتنی ستەندارد بۆ سەیارەیەک 20 بۆ 25 هەزار کیلۆمترە بۆ هەر ساڵێک. ئەگەر زیاتر لەوە ڕۆیشتبێت، سعری زۆر زیاتر دائەبەزێت.

مۆدێلی سەیارە

بۆ مۆدێلی سەیارەش هەندێ پێوەر هەیە. بۆ نموونە ئەگەر ساڵێک لە مۆدێلی سەیارەیەک تێپەڕ بووبێت، لە 12٪ی نرخەکەی دائەبەزێت. دوو ساڵ 18٪، سێ ساڵ 23٪، چوار ساڵ 28٪ و پێنج ساڵ نزیکەی 30٪.

سەنەوی و ژینگە و …

ژینگە و سەنەوی و ڕێگاوبان و کۆمەڵێک شتی تریش ئەتوانن لەسەر سعری ئۆتۆمبێلێک کاریگەر بن.

بۆیاخ

یەکێکی تر لە هۆکارە گرنگەکانی دابەزینی نرخی سەیارە، دەعم و بۆیاخی سەیارەکەیە. بۆیاخی هەر پارچەیەک لە سەیارە ئەتوانێ 3 بۆ 5٪ی نرخی سەیارەکە دابەزێنێت و بۆیاخی بەشی پێشەوەیش زیاتر لە دواوەوە سعرەکە دائەبەزێنێت.

دەعمی قورس

ئەگەر سەقفی سەیارەک بۆیاخی هەبێت ئەوە دەرخەری دەعمی قورسی سەیارەکەیە و سەیارەکە وەک بۆیاخ عام لەقەڵەم ئەدرێت و نرخەکەی زۆر دائەبەزێت. لەوانەیە دەعمێکی بچووک کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر سعری سەیارەکە نەبێت بەڵام شاسی و سەقف و … لەسەر سعری زۆر کاریگەرن. لەوانەیە کڕینی ئاوەها سەیارەیەک هەر مەعقوول نەبێت.

ناوەوەی سەیارەکە

کۆنەبوون و درانی کوشن، خراپبوونی دوگمەکانی هەڵکێشانی جامەکان، دڕانی بەرپێیییەکان، بۆنی ناخۆش و هەر جۆرە کێشەیەکی تر کەوا لە ناوەوەی سەیارەکە ببێت ئەتوانێ لە نرخی سەیارەکەدا کاریگەر بێت.

ڕەوشی تەکنیکیی سەیارەکە

دووکەڵکردنی سەیارە، سووتانی واشێری سلەندر، خراپبوونی سیستەمی برەیک، ڕۆنسووتان و … نرخی سەیارەیەکی بەکارهاتوو دائەبەزێنن.

مەواسەفاتی سەیارەکە

لەو سەیارەیانەدا کەوا ئۆپشنی زۆری هەیە، نەبوونی هەر ئۆپشنێک لەسەر نرخی سەیارەکە کاریگەرە. تەنها ئەو ئۆپشنانەی کەوا دیفاڵت لە کۆمپانیاوە لەسەر سەیارەکە دانراون بایەخدارن و ئەو ئۆپشنانەی کەوا لە دەرەوەی کۆمپانیاوە لەسەر سەیارەکە دانراون سعری سەیارەکە بەرز ناکەنەوە. ئەگەرجی ئەو ئۆپشنە لاوەکییە بەکەڵکانەی کەوا خودی فرۆشیار لەسەر سەیارەکەی داناوە لە بەرچاو دەگیرێت.

ئەشیای سەیارە

زۆربوونی و دەستکەوتنی کەلوپەل و ئەشیای ئەو سەیارەیە زۆر گرنگە.

تەکنیکی تیمی هەرزان: زۆر جار ئەو عەیبانەی کەوا نرخی سەیارەکە دائەبەزێنن پێش لە فرۆشتن بە نرخێکی کەم ئەتوانن چارەسەری کەن. وەک هەندێ لە کێشە تەکنیکییەکان، شوخت و …

لە سایتی هەرزان بە گونجاوترین نرخ سەیارەکانتان بفرۆشن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.