هەرزان بڵاگ

چۆن بە ڕەنگی دووکەڵی ئەگزۆزدا بزانین سەیارەکەمان عەیبی چییە؟ واتای ڕەنگەکان چین؟

دووکەڵی ئەگزۆز

ئەم بابەتە لەسەر واتاکانی ڕەنگی دووکەڵی ئۆگزۆزە و للە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نوووسراوە.

لەوانەیە بیستبێێتان سوورپێستەکان بۆ پێوەندیکردن بە یەکترەوە دووکەڵیان بەکار ئەهێنا و هەر دووکەڵێکیش واتایەکی تایبەت بەخۆی هەبوو. لە سەردەمی تەکنەلۆجیای ئەمڕۆدا زمانی دووکەڵ بۆ مرۆڤ نەماوە بەڵام هێشتا دەتوانین بۆ سەیارە سوودی لێ ببینین. هەر دووکەڵێک کەوا لە ئەگزۆزی سەیارەوە دێتە دەرەوە واتایەکی تایبەتی هەیە و دەرخەری کێشەیەکە لە سەیارەکەتاندا.

هەموو سووتەمەنییەک دووکەڵ بەرهەم دەهێنێت. بە شێوەیەکی نۆرماڵ ئەو دووکەڵ و هەڵمانەی لە ئەگزۆزی سەیارەوە دێنە دەرەوە ئاسایین، بەڵام چەند جۆرێک دووکەڵ هەیە کەوا دەرخەری عەیبێکن لە سەیارەکەدا و دەری دەخەن لەژێر بۆنیتەکەوە کێشەیەک هەیە.

بۆیە لەم بابەتە لە بڵاگی هەرزاندا کەوا لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە بەرهەم هاتووە ئەمانەوێ لەگەڵ واتای ڕەنگی دووکەڵی ئەگزۆزدا ئاشناتان کەین. لەگەڵمان بن.

دووکەڵی سپی:

دووکەڵی سپی

ئەگەر لە هەوایەکی سارددا سەیارەکەتان داگیرساند و لە ئەگزۆزەکەوە دووکەڵێکی سپی هاتە دەرەوە و پاش چەند خولەک و گەرمبوونی سەیارەکە، دەەکەڵەکە نەما، شتێکی نۆرماڵە چوونکە ئەم دووکەڵە لەبەر بەهەڵمکردنی ئەو شێ و تەڕییەیە کەوا بەهۆی ساردیی کەشەکەوە بوونی هەیە. بەڵام ئەگەر پاش گەرمبوونی سەیارەکەش ئەم دووکەڵە بەردەوام بوو ئەوە لەبەر لێڕژانی تراوی فێنککەرەوەیە و دەبێ خێرا چاو لەو تراوە بکەن. ئەم دووکەڵە سپییە کاتێک بەرهەم دێت کەوا مەکینەکە ڕێژەیەکی زۆری ئاو یان تراوی فێنککەرەوە ئەسووتێنێت و ئەیکا بە دووکەڵی سپی. ئەم لێڕژانە زۆرتر لە بەشی واشێری سلەندردایە و بەهۆی سووتانی واشێری سلەندر یان درزبردنی ڕوو ئەدات. بۆ نەهێشتنی ئەم کێشەیە ئەبێ هەموو ئەو بەشانەی کەوا تراوی فێنککەرەوەی پیا ئەڕوات بەوردی بپشکنرێت. لێڕژانی ئەم تراوە و تێکەڵبوونی لەگەڵ ڕۆنی سەیارەکەدا ئەتوانێ کێشەیەکی زۆر جیددیی لێ بکەوێتەوە.

دووکەڵی ڕەش:

ووکەڵی ڕەش

کاتێک سەیارەیەک دووکەڵی ڕەش دەر ئەکات لەبەر ئەوەیە هەوا و سووتەمەنییەکی پێویست ناگاتە بۆکسی گڕگرتنی سەیارەوە. ئەم کێشەیە ئەتوانێ بەهۆی کێشە لە سیستەمی پزیسکلێدان، ئۆتۆڵایتەکان و … بێت. ئەگەر فیلتەری هەواکەشتان پیس بێت، بەهۆیەوە هەوایەکی پێویست ناگاتە مەکینەکەوە و لە ئەنجامیشدا بەنزینەکە بەنیوەچڵی ئەسووتێ و ئەمەش ئەبێتە هۆی دەرچوونی دووکەڵی ڕەش لە ئەگزۆزەکەوە. لەم حاڵەتەدا مەکینە و بەگشتی سەیارەکە تووشی کێشەیەکی بەرچاو ئەبێت لە ئیشکردندا.

دووکەڵی شین:

دووکەڵی شین

ئەم حاڵەتە کاتێک ڕوو ئەدات کەوا ڕۆن لە سلەندردا ئەسووتێت و وەک ئەڵێن سەیارەکە ڕۆن ئەسووتێنێت. ئەم کێشەیە کاتێک ڕوو ئەدات کە بەهۆی پرتووکان و کۆنبوونی ئۆرینگەکان و ڕینگی پستوونەوە ڕۆنەکە ئەتکێتە ناو بۆکسی گڕگرتنەوە و ئەسووتێت. تاکوو تکان و لێڕژانی ڕۆنەکە زۆرتر بێت، دووکەڵەکە خەستترە و ڕۆنەکە زیاتر کەم ئەبێتەوە. ئەگەر دووکەڵە شینەکە بەردەوام بێتە دەرەوە ئەوا ڕۆنسووتانەکە لە ڕینگ و پستوون یان لاشەی سلەندرەکە و سەرووی سلەندرەکەوە سەرچاوە ئەگرێت.

بۆ نەهێشتنی ئەم کێشەیە دەبێ فیتەرێکی پسپۆڕ بەوردی سەیارەکە بپشکنێت. دیارە زۆرترین تێچووی چاککردنەوەی سەیارەش هەر بۆ ئەم کێشەیەیە. لە زۆربەی کاتەکاندا مەکینکە دەبێ بەتەواوی چاک بکرێتەوە.

پێشنیاری تیمی هەرزان ئەوەیە لەگەڵ واتای ڕەنگی ئەم دووکەڵانەدا ئاشنا ببن و کاتێک ویستتان سەیارەیەکی بەکارهاتوو بکڕن بەدڵنیایییەوە زانینی ئەم تەکنیکانە یارمەتیتان ئەدات سەیارەیەکی بێکێشە بکڕن.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.