هەرزان بڵاگ

تەکنیکەکانی فرۆشتنی خێرا و ئاسانی سەیارە

فرۆشتنی سەیارە

ئەم بابەتە لەسەر تەکنیکەکانی ئاسان فرشتنی سەیارەکەتانە و لە بڵاگی سایتی هەرزان ئەیخوێننەوە.

کۆمەڵێک هۆکار هەیە بۆ ئەوەی سەیارەکەتان لەبری فرۆشتن لە مەعرەزدا،بۆخۆتان ڕاستەوخۆ بیفرۆشن. دیارە گرنگترین هۆکاری ئەوەیە پارەیەکی زیاترتان دەس ئەکەوێت. دوای ئەمەش هەستی ڕەزامەندیتان تیا دروست ئەبێت. بۆ فرۆشتنی سەیارە ئەبێ سەرەتا بەباشی ئامادەی کەن بۆ ئەوەی بتوانن بە سعرێکی گونجاو بیفرۆشن. هەندێ کەس سەیارەکەی بە هەر شێوەیەکە دای ئەنێ بۆ فرۆشتن کەچی ئەگەر بتانەوێ سەیارەکەتان لە سایت و ئەپی هەرزاندا دابنێن بۆ فرۆشتن زۆر گرنگە کە ڕواڵەتی سەیارەکە گونجاو بێت چوونکە لە یەکەم ڕوانیندا موشتەری تەنها چاوی بەو وێنەیانە ئەکەوێ کەوا لە سایت و ئەپی هەرزاندا ئاپلۆدتان کردووە. کەمن ئەو کەسانەی ئامادەن وێنەی ئەو سەیارەیەی کەوا سێپرەکەی شکاوە یان چامەلەغەکەی پیسە بکەنەوە و بیکڕن.

تیی هەرزان پێشنیارتان پێ ئەکات لەبریی شاردنەوەی عەیبەکانی سەیارەکەتان، بە نرخێکی کەم ئەو کێشەیانەی چارەسەر بکەن و سەیارەکەتان ئامادەی فرۆشتن بکەن.

پێش لە فرۆشتنی سەیارەکەتان ئەم تێبینییانە ڕەچاو بکەن:

  • سەیارەکەتان خاوێن بکەنەوە و ناوەکەی بۆنخۆش بکەن
  • کێشەکانی جەستەی سەیارەکە وەک قوپاوی و لێدراوییەکان بەتەواوی چارەسەر کەن
  • ناو مەکینەی سەیارەکەش بەجوانی خاوێن بکەنەوە
  • سەیارەکە پۆلیش بکەن با بریقە بداتەوە
  • کێشە تەکنیکییەکانی چارەسەر بکەن و خراپییەکان چاک بکەنەوە
  • بەشە پرتووکاو و کۆنەکانی بەتەواوی بگۆڕن
  • دەنگە ئیزعاجەکانی ناو سەیارەکە (دەرگا، داشبۆرد، ئۆگزۆز و …) چارەسەر بکەن
  • کورتەمێژوویەک لە بەشە فەنییەکانی سەیارەکە ئامادە بکەن و پیشانی کڕیاری بدەن وەک کاتەکانی ئەنجامدانی سێرڤیسە هەمیشەیییەکان. ئەم کارە کڕیار دڵنیا ئەکاتەوە بەباشی ئاگاتان لە سەیارەکەتان بووە.
  • کۆمەڵێک وێنەی باش و جوان لە هەموو بەشەکانی سەیارەکە بگرن
  • ئەپی هەرزان دابەزێنن و لە ئەپی هەرزان سەیارەکەتان دابنێن بۆ فرۆشتن و زانیاریی تەواو لەسەر هەموو بەشێکی سەیارەکەتان بنووسن
  • نرخێکی گونجاو لەسەر سەیارەکەتان دانێن (نرخەکە زۆر بەرز بێت کڕیار پێوەندیتان پێوە ناکات و نرخەکەش زۆر خوار بێت گومان و دوودڵی لای کڕیارەوە دروست ئەکات، کەوایە نرخی گونجاو دابنێن)

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.