هەرزان بڵاگ

پێنج هۆکاری خراپبوونی گێڕی ئۆتۆماتیک

گێڕی ئۆتۆماتیک

ئەم بابەتە لەسەر هۆکارەکانی خراپبوونی گێڕی ئۆتۆماتیکە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە.

بە ڕەچاوکردنی چەن تێبینییەکی ئاسان و بەکارهێنانی دروست ئەکرێ بەر بە تێچوونی پارەیەکی زۆر بگیرێ و تەمەنی گێڕ دوو هێندە بکرێتەوە.

  1. لە گۆڕینی دۆخی گێڕ (P, R, N, D) لە کاتێ ڕێکردنی سەیارەدا دوور بکەونەوە. کرداری میکانیکیی گۆڕینی حاڵەتەکانی گێڕی ئۆتۆماتیک بە ڕێگەی ژمارەیەکی زۆری کەلاچ و شریتی ناو گێڕەوە جێبەجێ ئەکرێ. ئەم کەلاچ و شریتانە هەندێ شتیان تیایە کەوا بە دروستکردنی لێکخشان کرداری گۆڕینی گێڕ جێبەجێ ئەکەن.

لە پێش گۆڕینی گێڕ بەتەواوی بوەستن و قاچ لەسەر برەیک بنێن و پاشان گێڕەکە بگۆڕن.

  1. لە کاتی گێڕی بۆشدا (NEUTRAL) شۆفێری مەکەن. بۆشکردنی گێڕ لە لێژاییدا لە سەیارەی گێڕ ئۆتۆماتیکدا مەسرەفی بەنزین کەم ناکاتەوە. سەیارە ئۆتۆماتیکەکان بۆخۆیان زیرەکن و لە کاتی جادەی سەرەو خواردا پرۆسەی گەیاندنی بەنزین بۆ مەکینە کەم ئەکاتەوە و بۆخۆی بەر بە سەرفی زۆری بەنزین ئەگرێ.
  1. قەد بۆ ئەوەی خێراییی سەرەتاییتان زۆرتر بێت، لە کاتێکدا قاچتان لەسەر پایدەری بەنزینە، دۆخی (DRIVE) هەڵمەبژێرن. هێشتنەوەی قاچ لەسەر پایدەری بەنزین لە دۆخی بۆش و پاشان گۆڕینی گێڕ بۆ دۆخی D بۆ ڕێکردن ئەتوانێ زیانێکی زۆر بە گێڕەکەتان بگەیەنێت. (دیارە مەبەست ئەوەیە ئەم دوو حاڵەتە بە شێوەیەکی هاوکات بکرێن زیانی هەیە)
  1. لە پێش وەستانی بەیەکجاریی سەیارەکە، گێڕەکە مەخەنە دۆخی P واتە وەستان. زۆربەی سەیارە ئۆتۆماتیکە تازەکان بۆخۆیان ڕێگەتان نادەنێ لە پێش وەستانی بەیەکجاری دۆخی گێڕەکە بخەیتە سەر دۆخی P.
  1. گۆڕینی ڕۆنی گێڕی ئۆتۆماتیک لە کاتی گونجاوی خۆیدا زۆر زۆر گرنگە. ئەشیاکانی ناو گێڕ پلەیەکی گەرمیی بەرزیان هەیە و لە ئەگەری گونجاونەبوون یان کەمبوونی ڕۆن یان نەگۆڕینی لە کاتی خۆی و یان تێکردنی ڕۆنی هەڵە، زیانێکی زۆر و تێچوویەکی زۆری بەدواوە ئەبێت. باشترین حاڵەت ئەوەیە هەموو 5000 کیلۆمەتر جارێک ئاستی ڕۆنی گێڕ بە ئامێری تایبەت فەحس بکرێ و پێشنیاری تیمی هەرزان ئەوەیە دوو ساڵ جارێک یان هەموو 50 هەزار کیلۆمەتر جارێک (هەر کامەیان زووتر گەیشت) ڕۆنی گێری ئۆتۆماتیک بگۆڕدرێت.

هەر لە هەرزان ئەم بابەتەش بخوێننەوە: 6 خاڵی گرنگ کەوا خاوەنی سەیارە گێڕ ئۆتۆماتیکەکان پێویستە بیزانن

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەک لەم لینکەوە سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.