هەرزان بڵاگ

6 خاڵی گرنگ کەوا خاوەنی سەیارە گێڕ ئۆتۆماتیکەکان پێویستە بیزانن

گێڕی ئۆتۆماتیک

ئەم بابەتە لەسەر گێڕی ئۆتۆماتیکە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە ئامادە کراوە.

بێگومان داهێنانی گێڕی ئۆتۆماتیک یەکێک لە مەزنترین دەسکەوتەکانی پیشەسازیی ئۆتۆمبێلە. ئەگەرچی لێخوڕینی سەیارە بە گێڕی ئۆتۆماتیک زۆر ئاسان و سەیفە بەڵام لەچاو گێڕی ئاسایی پێویستی بە ئاگاداربوونێکی زیاترە چوونکە ئەگەر تووشی کێشەیەک ببێ دیارە چاککردنەوەشی تێچوویەکی زۆرتری دەوێت. بۆ ئەوەی نەهێڵین گێڕی ئۆتۆماتیکی سەیارەکەمان زیانی پێ بگات کۆمەڵێک تێبینی هەیە کەوا دەبێ شۆفیران بەباشی بیزانن و ڕەچاوی بکەن.

بۆ زانینی ئەم تێبینییانە لەگەڵمان بن.

بۆ ئەوەی تەمەنی گێڕی ئۆتۆماتیکی سەیارەکەتان زیاتر بێت، لە ئەنجامدانی ئەم کارانە دوور بکەونەوە:

1.   گۆڕینی دۆخی گێڕ بۆسەر N لە ترافیک لایتی سووردا

زۆر کەس بە مەبەستی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی بەنزین و خراپنەبوونی گێڕبۆکسی سەیارەکەیان لە وەستانە کورتەکاندا وەک ترافیک لایت، گێڕەکەیان دەخەنە سەر N کە هەمان دۆخی بۆشە. بەڵام لە ڕاستیدا باشترین کار ئەوەیە گێڕەکە لەسەر دۆخی D بمێنێت و قاچتان لەسەر برێک هەڵمەگرن. ئەگەرچی لەسەر ئەم بابەتە هەندێ جیاوازیی بیروڕا هەیە بەڵام باشتر وایە لە وەستانە کورتەکاندا گێڕەکە نەخرێتە دۆخی بۆشەوە. لەم حاڵەتەدا ئەگەری خراپبوونی گێڕەکە زۆر کەمترە.

2.    قاچ خستنەسەر پایدەری بەنزین پێش لەوەی گێڕەکە بخەنە سەر دۆخی D

هەموومان زۆر جار کاتێک سەیارەیەکی گێڕ عادیمان هەبووە ئەمەمان کردووە بەڵام بۆ سەیارەی گێڕ ئۆتۆماتیک ئەمە زۆر هەڵەیە و دەبێتە هۆی خراپبوونی کەلوپەلەکانی گێڕبۆکس.

3.    بۆشکردنی گێڕ لە لێژاییدا

هەندێ کەس ئەم کارە بە مەبەستی کەم بەکارهێنانی بەنزین و خراپنەبوونی گێڕ دەکات کەچی پێچەوانەیە و زیان بە گێڕەکە دەگەیەنێت. ئەم کارە سەرەڕای ئەوەی کە بۆ گێڕەکە باش نییە دەشتوانێ ببێتە هۆکاری پێکدادان و ڕووداوی نەخوازراو، چوونکە لەم حاڵەتەدا ڕاگیرکردنی سەیارەکە زەحمەتترە و برەیک لە بۆشدا باش کار ناکات.

4.    گۆڕینی دۆخی گێڕ لە کاتێکدا سەیارەکە خەریکی ڕێکردنە

ئەمە زۆر زیان بە گێڕ دەگەیەنێت و ئەبێتە هۆی گۆڕینی حاڵەتی خێرای کەلوپەلەکانی گێڕبۆکس و ئەمەش هێدی هێدی گێڕ تووشی خراپبوون دەکات. بۆ وەستان و گۆڕینی دۆخ دەبێ هەمیشە قاچ لەسەر برێک بێت و پاشان گێڕەکە بگۆڕدرێت. گۆڕینی گێڕ لە کاتی ڕێکردندا زیان بە گێڕ دەگەیەنێت. دیارە مەبەست حاڵەتەکانی درایڤ، پارک و بۆشە. لە دۆخی تیپ ترۆنیکدا دیارە گۆڕینی نێوان گێڕەکان ئاسایییە.

5.    خستنە سەر دۆخی P پێش لەوەی بەتەواوی بوەستی

دانانی گێڕ لەسەر دۆخی P دەبێتە هۆی ئەوەی کە پینێکی قفڵکەر، کۆنێکت بێت بە شفتی ئاوتپووتی گێڕبۆکسەوە. ئەنجامدانی ئەمە لە کاتێکدا سەیارەکە خەریکی ڕۆشتنە ئەتوانێ ئەم پینە بکاتەوە. کەوایە قەد ئەمە مەکەن. سەرەتا بەتەواوی بوەستن پاشان گێڕەکە بخەنە سەر دۆخی پارک.

6.    شێوازی هەڵەی وەستان لە شوێنی لێژدا

بۆ وەستان لە شوێنی لێژدا سەرەتا هاندبرێکەکە ڕاکێشن و پاشان گێڕەکە بخەنە سەر دۆخی پارک. بەم شێوەیە پەستانی زۆر لەسەر گێڕبۆکس ناکەوێت.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن یاخود ئەپی هەرزان دابەزێنن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.