ئەم بابەتە لەسەر هەندێ تێبینییە کەوا هەموو شۆفێرێک پێویستە بییانزانێت.
- مەترسیدارترین کاتی شۆفێریکردن لە ڕۆژدا لەنێوان 2 بۆ 4ی دوانیوەڕۆ و 6 بۆ 8ی سەرلەبەیانییە. لەم کاتاانەدا جەستەی مرۆڤ بە شێوەیەکی سروشتی ئاستی ئەنەرجی و وزەی دابەزیوە.
- بۆ سڕینەوەی قیر لەسەر جەستەی سەیارە، باشترین چارەسەر بەکارهێنانی زەیتی ڕۆنە. سەرەتا ئەبێ پەڵەکانی قیرەکە لەناو ڕۆنەکە بخووسێت، پاشان بە پەڕۆیەکی نەرمی تێکەڵ بە ڕۆن خاوێنی بکەنەوە.
- گەر سەیارەکەت زیاتر لە 2 دەقە بەهەڵکراوی وەستاوە، بیکوژێنەوە. ڕێژەی سەرفی بەنزین لە هەر سلفلێدانێکدا، هێندەی مەسرەفی بەنزینە لە کاتێکدا سەیارەکە 2 خولەک هەڵکراوە.
- گەر بای تەبریدی سەیارە ڕاستەوخۆ لە چاوەکانت بدات هێدی هێدی چاوت تووشی وشکبوون ئەکات و تەندروستیی چاوانت ئەخاتە مەترسییەوە.
- لە کاتی سووڕاندنەوەی سوکاندا با سەیارەکەت لە چووڵە و ڕێکردندا بێت و قەد لە کاتی وەستاویدا سوکانەکە بەتەواوی مەسووڕێننەوە. ئەنجامدانی ئەم کردارە زیان ئەگەیەنێتە گێڕ، پۆمپی هایدرۆلیک و تایەکان.
- لە لێژایی و جادەیەکی سەرەو خواردا قاچ مەخەنە سەر برەیک.
بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.