هەرزان بڵاگ

بۆ ئەوەی کافێ‌ڤانێکی تایبەتت هەبێ، پێویستە داهێنەر بیت

کافێ‌ڤان

ئەم بابەتە لەسەر کافێ‌ڤانە و لە بڵاگی هەرزان ئەیخوێننەوە.

پێویستە باریستا بیت

پێداویستیی یەکەمی کافێ “باریستا”یە. باریستا کەسێکە کە لەگەڵ مەکینەی سپێرسۆ و دیکەی ئامێرەکانی کافە کار ئەکات و ئەرکی دروستکردنی قاوە و خواردنەوەکانی تری لەسەرشانە. ئەمە کارێکی پسپۆڕانەیە و حەتمەن ئەبێ فێر بکرێیت، چوونکە کواڵێتیی ئەو بەرهەمەی ئەیخەیتە بەردەستی کڕیار پێوەندییەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ کواڵێتیی فێربوونەکەی تۆ.

بەڕێوەبردنی تێچووەکان

ڕەنگە گەر لە دوورەوە بڕوانیتە ئەم کارە وا بێتە بەرچاوت کە چوونکە کرێ دووکان و باجی نییە، حەتمەن هەمووی هەر قازانجی پەتییە. ئەگەر وا بیر ئەکەیتەوە، بێگومان بەهەڵەدا چوویت. تێچووی ڕاگرتنی فۆلکسڤاگن لەسەرەوەیە و زۆر لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی ئەوڕۆیی جیاوازە. لە لایەکی دیکەوە بۆ دابینکردنی کارەبا پارەی زیاترت ئەچێ، چوونکە ئەبێ مەکینەی کارەبایی بەکار بهێنیت. تەنانەت جاری وایە لەوانەیە سەیارەکەت دەستی بەسەر ڕاگیرێت و تۆ نەتوانیت کاری پێ بکەیت. هەر ئەمانەش نییە، گەر کەشوهەوا زۆر سارد بێ یاخود بەفر ببارێ، خەڵک زۆر کەم سەردانی کافێتریاکان ئەکەن و ئەم بابەتە ئەبێتە هۆی ئەوەی مەوادەکەت ماوەی بەسەر بچێت. ئەگەر لە کۆتاییی ڕۆژدا بینیت مەوادی زۆرت بە دەستەوە ماوەتەوە کە لەوانەیە خراپ ببن یان کواڵێتیی خۆیان لەدەست بدەن، ئەوا بەخۆڕایی یان بە  پارەیەکی زۆر کەم لەنێوان خەڵکدا دابەشی بکە.

ڕەوشی ئەمنی

لەم ئیشەدا، ئۆتۆمبێلەکەت دووکانی تۆیە. زۆربەی ئەم ئۆتۆمبێلانە کۆنن و ڕەوشێکی ئەمنیی وەهایان نییە و بۆیەش بەجێهێشتنیان لە شەقامدا هەڵەیەکی گەورەیە. پارەیەکی زۆرت بە ئامێری کار داوە و هەموویان لەناو سەیارەکەتدان و ئەگەر زۆر بەجیددی بیرێکی بۆ نەکەیتەوە لەوانەیە هەمووی ئەم سەرمایەیە لە شەوێکدا لەکیست بچێ. ئەبێ چارەسەرێکی گونجاوی بۆ بدۆزیتەوە و ئاسایشی سەیارەکەت دابین بکەیت.

ڕێکلام

لەم ئیشەدا گرینگترین ڕێکلام بۆ کارەکەت، ڕواڵەتی کافێ گەڕۆکەکەتە. بەڵام هەر بەوەوە مەوەستە و پێویستە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا ناوی خۆت بخەیتە سەر زمانان و تایبەتمەندییەکانت شرۆڤە بکەیت. بە هیچ شێوەیەک لەناو شار و شەقام و کۆڵاندا ڕێکلام مەکە، چوونکە پارە و کاتی زۆری تێ ئەچێ و سوودێکی وەهاشی نییە. لەجیاتیی ئەوانە ئەتوانی لەناو سایت و ئەپی هەرزاندا بۆ خۆت ڕێکلام بکەیت چوونکە ڕۆژانە ژمارەیەکی  زۆری بەکارهێنەر سەردانی ئەکەن.

کارداهێن بە

بۆ دابینکردنی کەیک و دیکەی خواردەمەنییەکانی کافێکەت ئەتوانی لە ژنانی کابان و پیشەی نێوماڵی یارمەتی وەربگریت. بەم شێوە تام و چێژی خواردەمەنییەکانت خۆشتر ئەبێ و وێڕای ئەوەش ئەتوانی لەچاو دیکەی دووکانەکان بە نرخێکی کەمتر بەرهەمەکەت بخەیتە بەردەستی کڕیار. زۆر گرینگە کە ئەمە بە کڕیارەکانت بڵێی کە کڕین لە لای تۆ یارمەتیدانی ئابووریی چەندین بنەماڵەیە.

دواهەمین قسە

ئەگەر بازاڕدۆزێکی بەتوانا بیت و شوێنێکی باش بۆ نمایشکردنی بەرهەمەکانت بدۆزیتەوە، ئەتوانی بەم کارە بژێوی ژیانت دەربێنیت. هەڵبەت ئەبێ عاشقی ئەم کارە بیت و بەردەوام هەوڵی بۆ بدەیت. ئەتوانی بە نزیکەی 30 بۆ 40 گەڵا، کافێڤانێکت هەبێ و پیشەی خۆت بەڕێوە ببەیت. لەبیرت نەچێ ئەم دەوامەش وەکوو هەموو کارێکی تر تەنگوچەڵەمەی تایبەت بە خۆی هەیە، بەڵام گەر عاشقی کارەکەت بیت ئەوا ئەو دژوارییانە دڵساردت ناکەنەوە.

هیوادارین گەر بڕیارت داوە کافێیەکی گەڕۆک دامەزرێنێت، بیر لە تێکڕای کێشە و دژوارییەکانی بکەیتەوە تاکوو زەرەرمەند نەبیت.

سەرکەوتوو بیت.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر بابەتێک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.