هەرزان بڵاگ

بۆ ئۆتۆمبێلەکەت جلی نوێ بکڕە

کوشن

ئەم بابەتە لەسەرکوشنی سەیارەیە و لەلایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە و لەسەر بڵاگی هەرزان ئەیخوێننەوە.

کاتێک باس لە ئاسوودەیی و جوانیی ئۆتۆمبێلێک ئەکرێت، بێگومان لە گرینگترینی ئەو شتانەی ئەبێ ئاوڕی لێ بدەیتەوە، کۆشنەکانییەتی. چوونکە یەکەمین ڕووبەری پێوەتەقینی تۆ و ئۆتۆمبێلەکەتە و ئاسوودەیییەکەی زۆر گرینگە بەتایبەت ئەو کاتەی بۆ ماوەیەکی درێژ شۆفێری ئەکەیت. کۆشن یان هەمان seat cover لە پێویستترین جوانکارییەکانی ئۆتۆمبێل هەژمار ئەکرێت و لایەنگری زۆریشی هەیە و گۆڕینەوەی، گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە ڕواڵەتی ئۆتۆمبێلەکەت بەدی دێنێت.

لەوانەیە، مەبەستت لە کڕینی بەرگی نوێ یان بەکارهاتوو بۆ کۆشنی ئۆتۆمبێلەکەت، گۆڕینی ڕواڵەتەکەی، چاودێری لە بەرگی سەرەکیی ئۆتۆمبێلەکە یان ئاسوودەییی زیاتری خۆت بێ. بۆ ئەم مەبەستەش بژاردەی زۆر لە بەردەستدایە کە پێویستە باشترینیان هەڵبژێریت.

مادە، بیچم و ڕەنگی کۆشن

وێڕای بیچمی ئێرگۆنۆمیکی کۆشن کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئاسوودەییی سەرنشین هەیه. جۆر، ڕەنگ و ڕیشاڵەکەشی لەسەر هەندێ شت وەک جوانیی ڕواڵەتی سەیارە، چاودێری لە بەرگی سەرەکیی ئۆتۆمبێل، پلەی گەرمیی ناو سەیارە، ئاسوودەیی و ئاستی ئارەقەکردنی سەرنشین کارتێکەری هەیە. هەر بۆیەش ئەبێ لە کاتی کڕینیدا ئاوڕ لەم تایبەتمەندییانەی بدەیتەوە.

باشترین کۆشن چ تایبەتمەندییەکی هەیە

ئەبێ ڕەنگێکی گونجاوی ببێ

لەبەر ئەوەی بەردەوام و ڕۆژانە کۆشنی سەیارەکەت ئەبینیت و لە بەرچاوتدایە، پێویستە ڕەنگێکی بۆ هەڵبژێریت کە نەبێتە هۆی ماندووبوونی چاوت. هەروەها لەبیرت بێ، ڕەنگی زۆر ڕوون خێرا پیس ئەبێت و ڕەنگی ڕەشیش گەرمییەکی زۆر لە خۆیدا کۆ ئەکاتەوە. هەر بۆیەش ئەبێ بەپێی بەکارهێنانی ڕۆژانە و بە ئارەزووی خۆت ڕەنگێکی گونجاوی بۆ هەڵبژێریت.

بەرگری بەرامبەر بە لێکساویان

سەیارەکەت لە ماوەی ڕۆژدا ئەکەوێتە بەر گوشاری جۆراوجۆر، کەوابوو گەر ئەتەوێ کۆشنەکەت تەمەنێکی درێژتری هەبێت و خێرا خراپ نەبێت پێویستە بەرگریی بەرامبەر بە لێکساویان بەراورد بکەیت. بۆ نموونە کوشنی دروستکراو لە قوماش لەچاو کوشنی جڵد کە کواڵێتییەکی پلە یەکیشی نییە، بەرگریی زیاتری هەیە.

کوشن ئەبێ بەتەواوەتی هێندەی قەبارەی کورسییەکە بێت. گەر ئەو کوشنە بەپێی پاتێرنێکی گونجاو نەدووردرێت، بەجوانی ناکرێتە بەر کورسی و پاش ماوەیەک گوشار بۆ کۆشنەکە دێنێت و ڕواڵەتی خۆی لەدەست ئەدا.

سادەترین کوشنەکان لە 60 بۆ 70 پارچە و پرۆفشناڵەکانیش لە 170 بۆ 180 پارچە پێک هاتووە. واتە هەرچی ژمارەی پارچەکان زیاتر بێت کواڵێتیی باشتری هەیە. وێڕای ئەوەش دڵنیا بە کە بە تەقەڵی ورد و پتەو دووردرابێ.

قوماشێکی گونجاو هەڵبژێرە

کوشنێک هەڵبژێرە کە قوماشەکەی لەبەر خۆردا خێرا ڕەنگی نەگۆڕێت و ئاستی ئارەقەکردنی کەم بێ. لەبیریشت بێ گەر بە بنەماڵەوە سەیارەکە بەکار دێنن ئەبێ مادەیەک بێت کە بتوانی بیشۆیت.

کوشنی جڵد یان قوماش؟

لە بازاڕدا کوشن زیاتر لە مادەی جڵدی دەستکرد (پلاستیک)، جڵدی سرووشتی و قوماش یان ئاوێتەیەک لە جڵد و قوماشە.

ئەو کوشنانەی لە مادەی جڵدی دەستکردە، کواڵێتییەکی نزمی هەیە و لە وەرزی گەرمدا ئەبێتە هۆی عارەقەکردنی زۆر و پاش ماوەیەکیش توێ‌ توێ ئەبێتەوە. گەر ناتەوێ پارەیەکی زۆر سەرف کەیت، ئەتوانی لەم مادەیانە بەکار بێنیت بەڵام گەر مادەی باشترت ئەوێ کە بەرگەی زیاتر بگرێت ئەوا باشترە کوشنی جڵدی سروشتی یان قوماش بەکار بێنیت.

کوشنی جڵد وێڕای ئەوەی ڕواڵەتی زۆر جوان و سپۆرتی هەیە زۆر بەئاسانی خاوێن ئەکرێتەوە، بە شێوەیەک کە تەنیا بەکارهێنانی سپرایەکی تایبەت وەکوو ڕۆژی یەکەمی لێ ئەکاتەوە. بەڵام شتنی کوشنی لە مادەی قوماش دژوارترە و زۆربەی شۆفێرەکان لێی بێزارن.

گرینگترین کێشەی کوشنی جڵد ئاڕەقەکردنی زۆری لە وەرزی هاویندایە. لە زستانیشدا لەچاو کوشنی قوماش ساردترە کە بۆ زۆر کەس شتێکی ئازاردەرە. کوشنی قوماش ئەو کێشەیەی نییە و هەروەها جۆربەجۆریی ڕەنگەکانیشی زیاترە و کڕیار بژاردەی زیاتری لە بەردەستدایە.

گەر لەناو سەیارەکەتدا خواردنت ئەبێ و منداڵی وردت هەیە یان حەزت لێیە ڕواڵەتی سەیارەکەت سپۆرت بێ، کوشنی جڵد بژاردەیەکی گونجاوە. بەڵام گەر ئەمانە لە یەکەمایەتیدا نین و لەگەڵ عارەقەکردن کێشەی زۆرت هەیە، باشترە کوشنێکی قوماش بۆ سەیارەکەت بکڕیت.

هیوادارم ئەم خاڵانە ڕەچاو بکەیت و لەنێوان کاڵاکانی سایت و ئەپی هەرزاندا کوشنی جۆراوجۆر لەگەڵ یەک بەراورد بکەیت و بەپێی پارە و پێداویستییەکانت باشترین بژاردە هەڵبژێریت.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.