هەرزان بڵاگ

پێش وەرگرتنی ئۆتۆمبێلی سفرکیلۆمەتر ئەم خاڵانە ڕەچاو بکە

سەیارەی سفر

ئەم بابەتە لەسەر کڕینی سەیارەی سفرە و تیمی ناوەڕۆکی هەرزان نووسیویەتی و لە بڵاگی هەرزان ئەیخوێننەوە.

هەموو کەسێک لە کاتی وەرگرتنی ئۆتۆمبێلی سفرکیلۆمەتردا هەست بە خۆشی و هەیەجان ئەکات، بەڵام ئەم هەیەجانە ئەتوانێ تووشی کێشەت بکات و هەندێ خاڵت لەبیر بەرنەوە کە ئەبێ ئاوڕیان لێ بدەیتەوە. تەنانەت ڕەنگە هەر نەزانیت ئەبێ لە چی ورد ببیتەوە. هەر بۆیەش لەم بابەتەدا ئاماژە بە هەندێ خاڵ ئەکەین بەڵکوو بۆ کاتی وەها یارمەتیدەرت بێت. تا کۆتاییی ئەم بابەتە لەگەڵمان بە تاکوو بزانیت لە کاتی وەرگرتنی ئۆتۆمبێلی سفر ئەبێ چی لە بەرچاو بگریت.

– لە ڕۆژی ڕووناکدا سەیارەکە وەربگرە

هەوڵ بدە سەیارەکە لە کاتی ئێوارەدا وەرنەگریت و بە هەر بیانوویەک بووە بیخەیتە ڕۆژێکی تر، چوونکە لای ئێوارە و لە کاتێکدا کە ڕووناکایی کەمترە، لەوانەیە بە هەندێ لە کێشەکانی ئۆتۆمبێلەکە نەزانیت و نەکەونە بەرچاوت.

– کەسێکی تر لەگەڵ خۆت بەرە

دڵنیا بە لە کاتی پشکنینی سەیارە پێویستت بە کەسێکی تر ئەبێت.

– هیچ پەلەی لێ مەکە

بەگشتی باشترە لە کاتی کڕینی شتومەکی گرینگ، پەلە و هەیەجان وەلا نێیت. ئەزموونەکان پیشانی ئەدەن پەلەکردن لە کاتی کڕیندا ئەبێتە هۆی پەشیمانبوونەوە.

-بەوردی سەیری لاشەی سەیارەکە بکە

لاشەی ئۆتۆمبێل

لەم بابەتەدا ئەبێ زۆر ورد بیتەوە و سەرنج بدەیت. وەرگرتنی سەیارە لە ڕووناکاییی ڕۆژدا، لێرەدا بەکارت دێ و خۆی ئەنوێنێ، لەبەر ئەوەی گەر لاشەی ئۆتۆمبێلەکە کێشەیەکی هەبێ بەئاسانی ئەیدۆزیتەوە. لە هەموو لایەکەوە لاشەی سەیارە بپشکنە. باشترین کار ئەوەیە لە ئاراستەی سەیارەکەدا ڕاوەستیت و تماشای بکەیت، بەم شێوەیە گەر لایەکی قوپابێ باشتر دیارە. لەوانەیە سەیارە لە کاتی گواستنەوەدا زیانی لێ درابێ. هەر بۆیەش ئەبێ لەم بارەوە هەستیار بیت. ورد بەرەوە و دڵنیا بە کە لاشە هیچ نەڕووشابێ و هەروەها جامەکان و بەشە پلاستیکییەکانی لاشە بۆیاخیان نەبێ، چوونکە ئەکرێ نیشانەی بۆیاخکردنی دووبارەی سەیارە بێت.

بزانە دەرگاکانی بەئاسانی ئەکرێنەوە

هەموو دەرگاکان و ئەشیای بزۆزی سەیارە بپشکنە. ئەم کارە ئەبێ بەئاسانی و بێ ئەوەی دەنگیان لێوە بێت ئەنجام بدرێت. ئەگەر شتێک جگە لەمە بوو، کێشەیەک هەیە، یان بەباشی ڕێک نەخراون. درگاکان داخە و تماشای درزی نێوان درگا و لاشەی سەیارە بکە و دڵنیا بە کەلێنێکی تیا نەبێ یان هەڵنئاوسابێ. ئەتوانی دەستی پیا بێنیت تا ئاسانتر لێت ڕوون ببێتەوە.

– تایەکان بپشکنە

تایەی ئۆتۆمبێل

تماشای تایەکان بکە و دڵنیا بە کاریان پێوە نەکراوە. ڕەنگە گرینگترین شت لەبارەی تایەوە ڕێکەوتی بەرهەمهێنانی بێت کە لەسەریدا نووسراوە. وشیار بە تایەی کۆنیان نەخستبێتە سەر. ئەم بابەتە وێڕای زیانی دارایی زیانی گیانیشی لێ ئەکەوێتەوە.

-تماشای ناو سەیارەکەش بکە

هەموو بەشەکانی ناو سەیارە وەک کورسی، سەردرگا، دەسگرە و داشبۆرد و ئەوەی ئەگاتە مێشکت بپشکنە و لە کواڵێتی و ساغبوونیان دڵنیا بەرەوە.

– مەکینەی ئۆتۆمبێلەکە بپشکنە

مەکینەی ئۆتۆمبێل

بۆنیتی سەیارە هەڵبدەوە و هەموو بەشەکانی مەکینە بپشکنە و دڵنیا بە کە شتێکی نائاسایی وەک ڕژانی ڕۆن ڕووی نەدابێ. بۆ ئەم بابەتە ئەتوانیت سەیری ترەی ژێرەوەی سەیارەکە بکەیت.

ئۆتۆمبێلەکە هەڵبکە و لە کارکردنی ورد بەرەوە. ئەبێ دەنگێکی نەرمی ببێ و دەنگێکی تری لێوە نەیەت.

– پێداویستی و ئامێرەکانی ئۆتۆمبێل بپشکنە

تێکڕای ئامێرەکانی ئۆتۆمبێل وەک تەجیل، سانڕووف، لایتەکان، فێنککەرەوە و گەرمکەرەوە، سیستەمی هەڵدانی جامەکان و .. بپشکنە و دڵنیا بە بەباشی کار ئەکەن. بزانە شاشەی کیلۆمەترەکە باش کار ئەکات، بۆ نموونە هاندبرەیکەکە ڕاکێشە بزانە نیشاندەرەکەی هەڵئەبێت یان نا. هەروەها ئەبێ ژمارەیەکی ئاسایی پیشان بدات. بۆ نموونە نابێ زیاتر لە 100 کیلۆمەتر ڕۆیشتبێت. ئەو ئامێر و پێداویستییانەی تر کە بەسراوی مۆدێل و براندی سەیارەن، کاریان پێ بکە تا دڵنیا بیت کێشەیەکیان نییە.

– دڵنیا بە هەموو بەش و پاشکۆکانی سەیارەکە ئامادەن

پێویستە جەکی بەرزکەرەوەی میکانیکی، سپانە، تایەی یەدەگ و سێگۆشەی فسفۆری سوور و هەر شتێکی تری لەم چەشنە کە پێداویستییەکانی سەیارەن لەناو سندووقی دواوە بێت.

– لە کاتی پڕکردنەوەی فۆرمی وەرگرتنی سەیارە لە هەموو خاڵەکانی ورد بەرەوە

ئەوەش بزانە گەر پاش وەرگرتنی سەیارە بە کێشەیەک لە لاشە یان بۆیاخی سەیارە بزانیت، زۆر بەسەختی ئەتوانیت بیسەلمێنیت

هەموو بەڵگە پێوەندیدارەکانی سەیارە وەربگرە

ئەم بەڵگەیانە بریتین لە بەڵگەی مەعرەز، کارتی سەیارە یان هەر شتێکی لەم چەشنە کە ئەرکی سەرشانی فرۆشیارە ڕادەستت بکات.

لە کاتی وەرگرتنی ئۆتۆمبێل فۆرمێکت پێ ئەدەن کە لە کۆتاییەکەیدا نووسراوە تێکڕای ئەم خاڵانە دروستە و بەساغی ڕادەستی کڕیار کراوە و تۆش بە واژۆکردنی فۆرمەکە، ئەو وتەیە پەسند ئەکەیت. هەر بۆیەش پێشنیار ئەکەین لە کاتی کڕینی ئۆتۆمبێل حەتمەن ئاوڕ لەم خاڵانەی سەرەوە بدەوە و لێیان ورد بەرەوە. چوونکە پاش واژۆکردنی ئەو لاپەڕەیە گەر بە کێشەیەکی سەیارەکە بزانیت، لە زۆربەی بابەتەکاندا ئیتر هیچت پێ ناکرێت.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر سەیارەیەک لەم لینکەوە سایتی هەرزان بکەنەوە و لەوێ بفرۆشن و بکڕن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.