هەرزان بڵاگ

لە پێش کڕینی سەیارە ئەبێ ئەم 10 قۆناخە تێ پەڕێنیت

سەیارە

ئەم بابەتە لەسەر قۆناغەکانی کڕینی سەیارەیە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە و لە بڵاگی هەرزان ئەیخوێننەوە.

ڕەنگە تۆش پێت وا بێ کڕینی ئۆتۆمبێلێکی بەکارهاتوو لەچاو مۆدێلە سفرەکەی بەقازانجترە، چوونکە بەشێکی زۆر لە دابەزینی سعرەکەی تێ پەڕاندووە و بە پارەیەکی کەمترەوە ئەتوانیت بازاڕێکی گونجاوتر و باشتر بکەی. بەڵام ئەم بازاڕکردنە ئەبێ وشیارانە بێت و هەموو ڕەهەندەکان لە بەرچاو بگریت، لەبەر ئەوەی پەلەکردن لەم کارەدا ئەتوانێ پەشیمانبوونەوەی لێ بکەوێتەوە، هەر بۆیەش گەر نەزانیت چۆن ئەبێ سەیارەیەکی بەکارهاتوو بکڕیت، لەوانەیە زیانت لێ بکەوێت. بەردەوام لەبیرت بێ، چاوەڕوانییەکانت لە سەیارەیەکی بەکارهاتوو نابێ هێندەی مۆدێلە سفرەکەی بێت. سەرەڕای ئەوەش بە خوێندنەوەی ئەم بابەتە و ڕەچاو کردنی ڕێنمایییەکان ئەتوانیت بژاردەیەکی گونجاو هەڵبژێریت.

1- سەرمایەی خۆت دیاری بکە

یەکەمین و باشترین هەنگاو ئەوەیە کە دیاری بکەیت بەنیازیت چەنێ پارە سەرفی ئەو کارە بکەیت. بەڵام وەکوو بازاڕەکانی تر هەر کەمێک پارە بۆ هەندێ تێچووی پێشبینینەکراو بخە لاوە تا دوایی تووشی کێشە نەبیت.

2- چۆن سەیارەیەکت ئەوێ

پاش ئەوەی بڕی پارەکەت بۆ ڕوون بوویەوە ئەبێ دیاری بکەیت چۆنە سەیارە یان ماتۆڕیێکت ئەوێ،. بۆ نموونە بۆ کڕینی سەیارە ئەبێ نێوان جۆرە جیاوازەکانی سەیارە وەک جانتایی، قەمەرە، بەرز یان کراس‌ئۆڤێر ئەبێ بۆی بگەڕیت و ئەو مۆدێلانە بدۆزیتەوە کە نرخەکەیان دڵخوازی تۆن و بەراوردیان بکەیت.

3- سەیارەیەکی تایبەتت ئەوێ یان یەکێکی پڕفرۆش

گەر تۆش لەو کەسانەیت وا حەزیان لە سەیارەیەکی تایبەت و نایابە، ئەبێ ئەم خاڵەشت لە بەرچاودا بێت کەوا کڕین و فرۆشتنیان بەدەگمەن ئەنجام ئەدرێت و هەروەها خزمەتگوزاریی و پێدوایستییە یەدەگەکانیان زۆر بەکەمی دەست ئەکەوێ. هەر بۆیەش باشترە لەدوای سەیارەیەکی پڕفرۆشدا بیت.

4- لیستێک بۆ خۆت ئامادە بکە

تێکڕای ئەو خاڵانەی ئەبێ ڕەچاوی بکەیت لە لیستێکدا بیاننووسە با لە کاتی کڕینی سەیارەکە سەرت لێ نەشێوێت و بتوانیت بەپێی ئەو خاڵانەی پێشتر یاداشتت کردوون، سەیارەکە بەراورد بکەیت.

5- بگەڕێ

گەڕانێکی هەمەلایەنەی بۆ بکە. گەڕانی ئۆنلاین ئەتوانێت بژاردەیەکی زۆرباش بۆ دۆزینی سەیارەی دڵخوازت بێت.

6- متمانە بە دەڵاڵەکان مەکە

هەوڵ بدە متمانە بە دەڵاڵەکان نەکەیت و خۆت لێیان دوور کەیتەوە. چوونکە بەردەوام هەوڵ ئەدەن کێشەکانی سەیارەکەیان بشارنەوە و تۆ ڕازی بکەن بیکڕیت.

7- لیستێک لە تێکڕای بژاردەکان ئامادە بکە

نێوان تێکڕای سەیارە بەکارهاتووەکان ئەوانەی نزیکتر لە بۆچوونی تۆن ناویان بنووسە و لەبارەی هەر کامیانەوە تا ئەو ڕادە کە ئەتوانیت زانیاری کۆ بکەرەوە. باشتر وایە لەو کەسانە یارمەتی وەربگریت کە لەم بارەوە ئەزموونیان هەیە.

8- پێوەندی بە فرۆشیارەوە بکە

پاش ئەوەی لیستێکت تەواو کرد بەپێی یەکەمایەتییەوە پێوەندی بە فرۆشیارەکانەوە بکە و لەبارەی دۆخی سەیارەکەوە و هەر شتێک کە بۆت گرنگە لێی بپرسە و لە کۆتاییدا کاتی دیدارێکی لەگەڵ دیاری بکە.

9- سەیارەکە ببینە

کاتێک بۆ بینینی سەیارەکە دیاری بکە. بەڵام لەو ڕۆژەدا بە هیچ جۆرێک پەلە مەکە و چاو لە خاڵە گرینگەکان دامەپۆشە. بەڵکو ئەبێ بەپێی لیستەکەی خۆت بڕۆیتە پێشەوە و زۆر ئاوڕ لە قسەی فرۆشیار نەدەیتەوە. لەوانەیە بیەوێ سەرنجت بەرەو لایەکی تر ڕاکێشێت تا بە کێشەکانی ئۆتۆمبێلەکە نەزانیت. بەڵام تۆ ئەبێ شەرم نەکەیت و کاری خۆت ئەنجام بدەیت، ئەگینا دوایی پەشیمان ئەبیتەوە.

10- لە فرۆشیار داوای ناسنامەی سەیارەکە بکە

تێکڕای بەڵگە پێویستەکان لە فرۆشیار داوا بکە و هەموویان بەوردی بپشکنە و لەگەڵ سەیارەکە بەراوردی بکە و لە کۆتاییدا گەر کێشەیەکی نەبوو ئینجا ئەتوانی بیکڕیت.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکە.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.