هەرزان بڵاگ

بەرواردکردنی ڵێکسێز(NX300h) لەگەڵ BMWx4 و ئاودی Q5

سەیارەی ڵێکسێز

ئەم بابەتە لەسەر سەیارەی ڵێکسێزە و لەسەر بڵاگی سایتی هەرزان ئەیخوێننەوە.

بەراوردکردنی ڵێکسێزی NX300h لەگەڵ هاوشانەکانی خۆی

سەیارە بەرزەکان بەهۆی شکۆی دڵڕفێن، دۆخی ئەمنیی باشتر و هەروەها کابینێکی گەورەتر رۆژ لە دوای ڕۆژ لایەنگری زیاتریان هەیە. ئەوڕۆکە زۆربەی بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێل، سەیارە بەرزەکانی خۆیان بە شێوەی هایبریدی و بە دڵی ژینگەپارێزان ئەخەنە بازاڕەوە. مەکینەی هایبریدی نەک تەنیا کەمتر ژینگە پیس ئەکات، بەڵکو تێچووی سووتەمەنیشی کەمترە.

بەراوردکردنی NX300h و ئاودی Q5

LEXUS VS AUDI Q5

ئامانجی کۆمپانیای ڵێکسێز لە مۆدێلی NX300h گەڕانەوە  بۆ پێگەی پێشووی خۆی لە کێبەرکێ لەگەڵ براندە ڕکابەرەکانییەتی و نیازی وایە بەهۆی دیزانیکی بێوێنە و سیستەمی بەقازانجی هایبریدی بەرەو ڕووی ڕکابەرە بەهێزەکانی خۆی لەبازاڕدا ببێتەوە. ئاودی یەکێکە لەم ڕکابەرە جیهانییانە. لە بەشی دیزاینی دەرەوەی سەیارە، ئاودی ئەگەرچی دیزاینێکی ڕەسەن و جوانی هەیە، بەڵام بەرامبەر بە دیزاینی بوێرانە و بەرچاوی ڵێکسێز NX300h شتێکی وەهای بۆ نواندنی پێ نییە. هەر بۆیەش گەر ئۆتۆمبێلێکی بەرز و سپۆرتت ئەوێ، دڵنیا بە ڵێکسێز باشترین بژاردەیە. کابینی ئاودی Q5 هەر وەک سەیارەی ئەڵمانیاییەکانی تر، سادە و لووکسە و زریقە و بریقەی سەیارە ئاسیایییەکانی پێوە دیار نییە. کوشنی کورسییەکانی جڵدە و بەباشی و ئەرگۆنۆمی دیزاین کراوە. ڵێکسێز لەم بەشەشدا بەباشی کاری کردووە، بەڵام ڕەنگە نەگاتە ئاودی. ئاودی Q5 مەکینەیەکی 2 لیتریی تۆربۆی 4 سلندەری بە هێزی 220 ئەسپی هەڵم و زۆرینەی زەبری 350 نیۆتۆن مەتری هەیە. بەڵام لە بەرامبەریدا ڵێکسێز پاڵنەرێکی هایبریدیی 4 سلندەری هەیە کە لەسەر بنەمای هەناسەکێشانی سروشتی  (naturally-aspirated engine) کار ئەکات و 2.5 لیتر دەفرایەتی و 197 ئەسپی هەڵم هێز و 210 نیۆتۆن مەتر زەبری هەیە. ئاودی بە هۆی گێڕی 8 خێراییی تیپترۆنیکی خۆی، لە 7.1 چڕکەدا سفر بۆ سەد کیلۆمەتر ئەپێوێت و ئەم فاکتەرە بۆ ڵێکسێزی NX300h نزیکەی 7 چڕکەیە. بۆ سەرفی سووتەمەنیش جیاوازییەکی ئەوتۆیان نییە.

بەراوردکردنی ڵێکسێزی NX300h و BMWx4

NX300h VS BMW X4

BMWx4 لە ڕواڵەتدا لە BMWx3 ئیلهام ئەگرێت، بەڵام لە x4 ویڵی جوان و لێژی تایبەت کە لە جامی پێشەوە تا جامی دواوەی ئۆتۆمبێل کێشراوە، ڕواڵەتێکی زیندووتر و سپۆرتتری هەیە. لە بەرامبەردا ڵێکسێز دیزاینێکی تایبەت و بێوێنەی هەیە و هەروەها دیزاینی ناوەوشی بە جۆرێکە کە ئاسوودەیی بۆ سەرنشین دابین ئەکات. بەڵام لەبەر ئەوەی کابینی x3 وەک زۆربەی مۆدێلەکانی ترە، زۆر دووپات کراوەتەوە، بەڵام لە ڵێکسێزی NXدا تایبەتبوونی ئەو کابینە وەکوو خاڵێکی ئەرێنی هەژمار ئەکرێت. لە بەشی تەکنیکییدا x4 پاڵنەری 1997 س.س. 4 سلندەری 16 سوپاپی بە هێزی 245 ئەسپی هەڵم و زەبری 350 نیۆتۆن مەتر هەیە و بە یارمەتیی گێڕی 8 خێرایی ئەتوانێ لە 6.2 چڕکەدا سفر بۆ سەد کیلۆمەتر ببڕێت کە لەم ڕوووەوە لە ڵێکسێزی NX300h سەرترە. لەنێوان ئەم دوو مۆدێلەدا پایدەری بەنزین لە BMWدا باشترە لە حاڵێکدا لە ڵێکسێز بە خێرایییەکی کەمترەوە کار ئەکات. هەروەها گێڕی 6 خێراییی ڵێکسێز هەرگیز ناگاتە گێڕی 8 خێراییی BMWx4.

لە کۆتاییدا گەر بمانەوێ لەنێوان ئەم دووانە یەکێکیان هەڵبژێرین، ڵێکسێز لە ڕووی ڕواڵەتەوە لە BMWx4 جوانترە بەڵام لە ڕووی ئاسوودەیی و کۆنتڕۆڵەوە BMWx4 بژاردەیەکی باشترە. هەڵبەت لەبەر ئەوەی BMWx4 سعرێکی زۆر بەرزتری لەچاو ڵێکسێز هەیە، لەوانەیە کڕینی ڵێکسێز گونجاوتر بێت.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.