هەرزان بڵاگ

هەڵسەنگاندنی جیلی ئێمگراندی RV-7 لەگەڵ سەیارەی هاوپلەکانی خۆی

Geely RV-7

ئەم بابەتە لەسەر بەراوردی جیلی ئێمگراند RV-7 و هیووندای i20 و MG3یە و لەلایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە و لەسەر بڵاگی هەرزان ئەیخوێننەوە.

بۆ جیلی ئێمگراندی RV-7، هەر وەک مۆدێلی قەمەرەکەی، ڕکابەری زۆر لە بازاڕە جیهانییەکان و هەروەها لە بازاڕی کوردستانیشدا هەیە. ڕکابەری لەگەڵ ئەم جانتایییە شازە لە بازاڕی سەیارەی ناوخۆدا بەردەوام سەروخوار ئەکات و مەترسی زۆریشی لەسەرە.

سێ سەیارەی هاچ‌بەکی سەرنجڕاکێش و بەقازانج

جەک J5 و بێستێرن (Besturn) و بیجۆ (Pegeot) 207ی گێڕ ئۆتۆماتیک، هیووندای ئاڤانتە، ساسووکی گراند ڤیتارای 2000 سی سی و مازدا 3ی بەرەی کۆن وەکوو گرینگترین ڕکابەرەکانی جیلی ئێمگراند RV-7 ئەناسرێن. بەڵام لەنێوان ئەمانەدا، هەڵسەنگاندنی جیلی ئێمگراندی RV-7 و هۆندای i20 و MG3 بەردەنگ و لایەنگری زیاتری هەیە، چوونکە هەر سێ سەیارەکە وەکوو جانتایییەکی بەقازانج و شاز و کارامە لە بازاردا ناسراون. پێکەوە چاوێک بەم بەراوردە ئەخشێنین.

هەڵسەنگاندنی سێ ئۆتۆمبێل

خاڵەکانجیلی ئێمگراند  RV-7هیووندای i20MG3
دڕێژایی4397 میلیمەتر3940 میلیمەتر3999 میلیمەتر
پانایی1789 میلیمەتر1710 میلیمەتر1728 میلیمەتر
بەرزایی1740 میلیمەتر1490 میلیمەتر1517 میلیمەتر
کێش1280 کیلۆگرام1155 کیلۆگرام1150 کیلۆگرام
قەبارەی بزوێنەر1792 س.س.1591 س.س.1500 س.س.
زۆرینەی هێز137 ئەسپی هەڵم لە 6200 سووڕ لە خولەکدا137 ئەسپی هەڵم لە 6300 سووڕ لە خولەکدا137 ئەسپی هەڵم لە 6000 سووڕ لە خولەکدا
زۆرینەی زەبر185 کیلۆمەتر لە کاتژمێردا180 کیلۆمەتر لە کاتژمێردا173 کیلۆمەتر لە کاتژمێردا
تاودان (لە سفرەوە تا 100kph)12 چڕکە11.4 چڕکە10.9 چڕکە
ژمارەی سلندەر4 44
ژمارەی دەرچە161616
گێڕ5 گێڕی دەستیی CVT4 گێڕی ئۆتۆماتAMT
تەوەرەی جووڵاندنئەکسێلی پێشەوەئەکسێلی پێشەوەئەکسێلی پێشەوە
سووتاندنی ناوشار 8.4 لیتر لە سەد کیلۆمەتردا4.9 لیتر لە سەد کیلۆمەتردا
سووتاندنی دەرەوەی شار 5.4 لیتر لە سەد کیلۆمەتردا4.9 لیتر لە سەد کیلۆمەتردا
سووتاندنی تێکەڵ7.2 لیتر لە سەد کیلۆمەتردا6.4 لیتر لە سەد کیلۆمەتردا5.8 لیتر لە سەد کیلۆمەتردا
قەبارەی تانک50 لیتر45 لتر45 لیتر
قەبارەی تایە۲۱۵/۵۵R16۱۹۵/۵۰R16۱۸۵/۶۵R16H
ستانداردی پیسکەرەوەیییۆرۆ 5یۆرۆ 5یۆرۆ 5

هەڵسەنگاندنی تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان

هۆندای i20 جانتایییەکی سەرکەوتووە و کە هاتە بازاڕەوە بەهۆی دابینکردنی پێداویستی و ئاسوودەبوونی سەرنشین و شۆفێر، لایەنگری زۆری بۆخۆی کۆ کردەوە. لە بەشی تەکنیکیی ئەم سەیارەیەدا ئەگەرچی تاودانێکی زۆری نییە، بەڵام مەکینەی 1591 س.س. لەگەڵ گێڕی ئۆتۆماتی 4 خێرایی هاوئاهەنگی هەیە و هاوکۆلکەی گێڕەکان زۆر بەباشی هەڵبژێردراوە.

MG3 بەهۆی جۆربەجۆری ڕەنگ و ڕواڵەتی سەرنجڕاکێشییەوە، هۆگرانی زۆری بەتایبەت لەنێو گەنجاندا هەیە. هەرچەندە کاری مەکینەی 1500 س.س. دەکرێ قبووڵ بکرێت، بەڵام گێڕی AMTییەکەی زۆر ناچێتە دڵەوە. ئەم گێڕە لەڕاستیدا مەکینەیەکی کارەبایی هەیە کە ئەگەرچی عادییە، بەڵام وەک گێڕێکی ئۆتۆماتیک کاردەکات. سەرەڕای ئەوەش شێوەی کارکردنی بە جۆرێک نییە کە ڕازیت بکات.

جیلی ئێمگراند RV-7 بە قەبارەیەکی گەورەتر و دیزاینێکی گونجاوتر لە ڕکابەرەکانی خۆی پێش کەوتووە. لە بەشی تەکنیکیدا سەرەڕای قەبارەی گەورەتر، هاوئاهەنگییەکی زۆر باش نێوان مەکینە و گێڕ (لە هەر دوو مۆدێلەکانی عادی و ئۆتۆماتیکدا) هەیە و تاودان و زۆرینەی خێرایییەکی باشتر بۆ شۆفێر دابین ئەکات.

پێداویستییەکانی خۆشگوزەرانی

لە بەشی پێداویستییەکاندا، هۆندای i20، 6 ئایرباگ، کەیلێس ستارتێر (سیستەمی ستارتی بێ سویچ)، ئاوێنەی تەنیشتیی کارەبایی، هەستەوەری باران، کامێرای پشتەوە، فێنککەرەوەی دیجیتاڵی کووڵباکسی و هەروەها سانڕووفیشی هەیە و ڕواڵەتی سەیارەکە بە ویڵی 16 سەرنجڕاکێشتر بووە.

MG3 لەم بەشەدا کەمێک باڵادەستی هەیە. ئەم سەیارەیە سوکانی هیدرۆلیک، سانڕووف، 6 ئایرباگ، هەستەوەری باران، کامێرای پشتەوە، سیستەمی بردنەسەرەوەی جامەکان پێش لە دابەزین، کوشنی جڵد و پۆرتی شەحنکردنەوەی مۆبایلیشی هەیە.

بەڵام جیلی ئێمگراند RV-7 لەم بەشەدا بەهۆی هەبوونی 6 ئایرباگ، کورسیی 8 حاڵەتەی کارەبایی بۆ شۆفێر، ئۆتۆلایت، سانڕووف، شاشەی تەچ و … لە پلەیەکی بەرزتر لە هە دوو ڕکابەرەکەی ڕائەوەستێت.

ئەوەی لە بەراوردی ئەم سێ ئۆتۆمبێلەدا دەرئەکەوێت، لەم خشتەیەی خوارەوەدا کورت کراوەتەوە:

* نمرەکان لە 10 نمرە لەبەر چاو گیراوە.

 جیلی ئێمگراند RV-7(GELE EMGRAND RV-7)هۆندای I20(i20HYUNDAI)MG3
کواڵێتیی لێخوڕین765
خزمەتگوزاریی پاش فرۆشتن576
دیزاین778
پێداویستییەکان867
تایبەتمەندیی تەکنیکی765
کڕینی چەن ئەژی؟676
کۆی خاڵەکان403937

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.